27

842 167 241
                                    

UNEDITED

ڕۆژەکانی دواتر بە تەواوی شێواو و سەرقال بووم. بە زۆر دەمتوانی هەناسە بدەم وابزانم ئەمەش هەمووی بەهۆی ئەو کراسەی بەربوکەیە کە میشێڵا بۆی هێنابووم. کراسێکی جوان بوو لەگەڵ چەند پێڵاوێکی پاژنە بەرز کە پیلانی کوشتنی منیان دانابوو، بەڵام بەشە خراپەکە ئەوەیە میشێڵا بە ئەنقەست چەند قیاسێکی بچوکتر هێنابوو. پێویست بوو ئەو عەزیە بدەمە دایکم هەرچەندە هیچ بەهرەی دایکم بەدل نییە.

بەداخەوە بەهرەی دایکیشم نەیتوانی گونجاوی بکات بۆم.

ئەگەر بە تەمای میشێڵا بام ئەوا تەواوی ئاهەنگەکە لەناو کراسەکە دەخنکام، بەڵام کە دایکی جەیک بینی کە نائاسودەم، داوای کرد دایکەنم و دانەیەکی تری بۆ داوا کردم.

سوێند دەخۆم تەنانەت پاش داکەندنی کراسەکەش ڕەنگم شین بوو.

پاش ئەوە چوومە ئۆفیسی باوکم. دەبێت بزانیت باوکم قەرەبوی ئەوەم بۆ دەکاتەوە پاش ئەو ڕوداوەی کە لە نێوان ئەو و دایکم ڕوویدا بەهۆی دەستگیرکردنم. بەڵام هەرشتێک ڕوویدابێت و گوتبێتی زۆر چێژم لە کارەکانم وەرگرت. زۆربەی کارەکە دەربارەی پەرەسەندنە جیاوازەکان و پێکهاتەکانی کۆمپانیا بوو. وە هەموو وەبەرهێنەکان.

دیسان هەندرسۆنەکان لەسەروو لیستەکەوە بوون.

ناتوانم خۆم بگرم و بیر لەوە نەکەمەوە دەبێت چ سامانێکیان هەبێت. یانی کۆمپانیای باوکم بەبەراورد لەگەڵ کۆمپانیای هەندرسۆنەکان وەک پیتێکی بچوک وایە کەچی داهاتەکەی پێم دەڵێ بۆچی هەموومان کرێدیت کارتی بێسنورمان هەیە.

لەو ڕۆژانە زۆر ماندووم بەهۆی ڕاهێنان بۆ ئاهەنگەکە. دایکم بەردەوام چاوم تێدەبڕێت و ناهێڵێت لە پێش چاوی وون بم. تەنانەت مۆبایلەکەشی لێبردووم بەلام من ئەوەندە سەرقاڵم تەنانەت کاتی دەمەقاڵێشم نییە.

ئەو ماوەیە جەیک و ئەلێکسم نەبینیوە کە ئەمەش هەرچەند ئاسودەکەرە کەچی بێهیواشم دەکات. تەنانەت ئەگەر بمەوێ بیانبینم ناتوانم. دایکم رێک پاش تەواوبوونی کارەکان ئۆتۆمبێلێکم بۆ دەنێرێت بۆئەوەی هیچ هەلی چوونە دەرەوە و گەڕانم نەبێت. هیچ یەکێکیانم لە ئۆفیس نەبینیوە و خشتەی کارەکانم ئەوەندە زۆرە ناتوانم خۆیان لێ لابدەم.

هەست بە تاوان دەکەم بەهۆی ئەو شەڕەی کە لەگەڵ ئەلێکس کردم وە دەزانم پێویستە داوای لێبوردن بکەم بەڵام بۆ ئەوکاتەی ئێستا پێویستە ئارام ببمەوە چونکە هەردووکمان پێویستمان بە کاتە تا ئەوە تێبپەڕێنین.

بەتایبەتی من کە وەک س*زانیەک لە پێشی ڕەفتارم کرد و ئەویش خۆی خراپ نیشان دا لەپێش چاوی هەمووان.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now