28

935 163 232
                                    

UNEDITED

ڕێبیکا تەنیا چاوی تێبڕیبووم و برۆکانی بەرزکردبویەوە.

"وە؟"
لێی پرسیم هەروەک ئەوەی هەواڵی هەفتانە پێشکەش بکەم.
"یانی ئەوە باشە کە بە بەرزی دەیڵێیت بەڵام مەبەستەکەت نابینم."

"تازە پێم گووتی من جەیک هەندرسۆنم بەدڵە و ئەوەش کاردانەوەتە؟"
پرسیم.

"باشە ،وامزانی قۆناغی خۆشویستنی ئەوت تێپەڕاندووە."
گووتی.

"هاه؟"
گووتم ،هەناسەیەکی دایەوە و ڕایکێشامە ژوورەوە.

"باشە، یەکەم هەنگاو دان پیانانە. "
گووتی.

" واهەڵسوکەوت دەکەیت وەک ئەوەی کاری مادەی بێهۆشبەر بکەم. "
گووتم و چاوم سوڕاند.

" خۆشەویستی و مادەی بێهۆشبەر، هەمان شتن. "
ڕێبیکا گووتی.
" هەردووکیان ئاڵودەکەرن و مەترسیدارن."

"نەمگوتووە ئەوم خۆشدەوێ."
گووتم.
" تەنیا دەڵێم وابزانم ئەوم بەدڵە."

ڕێبیکا چاوی سوڕاند.

دەزانم ئەمە لە گەمژایەتی منە. 'عاشقبوونی کەسێک' شتێکی گەورەیە. چونکە دواتر من عاشقی کەسێک دەبم کە ئەلێکس نییە. بەڵام. بە گوتنی ئەوەی عاشقی جەیک بوویمە زۆر جیاوازە.

" ئەگەر ئەوە دەڵێیت تەنیا تا هەست بە باشی بکەم بەهۆی جێرەمی و......."

"نەخێر."
قسەکەم پێبری.
"لەڕاستیدا بەڕاستمە."

خەندەیەکی کرد،
"کەواتە دووبارە بیڵێوە.

" چی؟بۆچی؟"
گووتم.
" هەرخۆی لەسەرەتادا دەبوو دەمم دابخەم بەڵام بێ ویستی خۆم گووتم. "

" دەبینی؟ "
ڕێبیکا گووتی و کەمێک مابوو پازبدات.
"تۆ هێشتا نکۆڵی لێدەکەیت."

"وانیە تەنیا دەڵێم قورسە بە دەنگی بەرز بیڵێیت."
گووتم

" ئەوە بەهۆی ئەلێکسە؟"
گووتی.
"ئەرێ دەی ،ئەو ژوانی لەگەڵ تەواوی کچانی هەسارەکە بەستووە، وابیرناکەیتەوە ئێستا کاتی ئەوە بێت تا لەبیری بکەیت، بە تەواوی؟"

"وە چۆن دەتەوێ ئەوە بکەم؟ "
بە شێواوی گووتم.
"ئەوە بەدڵبوونێکی سادە نییە. نەخێر! زۆر یان کەم لە خۆشەویستی دابیت لەگەڵ کەسێک بۆ ئەو هەموو ساڵە و دواتر بەیانیەک هەڵسیت و بڵێیت من ئەوم لەبیرکردووە. "

" بەڵام هەرخۆی تۆ گەیشتووی بە ئەوێ. "
گووتی.
" کلارای کۆن هەرگیز نەیدەتوانی هاواری بەسەردا بکات یان شەڕی لەگەڵ بکات. کلارای کۆن بە یەک ڕستەی ئەو سور هەڵدەگەڕا. "

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now