32

690 163 400
                                    

UNEDITED

"تۆ باشیت؟"
دەنگی ئەلێکس پرسیاری لێکردم.

"من باشم."
بە دەنگی بەرز پێم گووت هەرچەندە دەزانم ئەو شایەنی ئەوە نییە وە ئەمەش لە سیما سەرسامەکەی و نیگا بەئازارەکەی دەردەکەوێ.من تەنیا زۆر توڕەم لەوەی ناتوانم هیچ شتێک لەناو قاپەکەم هەڵبگرم چونکە بەهۆی لەرزینی دەستمەوە دەکەوێ.

"پێویستت بە یارمەتیە؟"

ئەم جارەیان جەیک پرسی.

"گووتم باشم."
بە دەنگی بەرز گووتم لەکاتێکدا دەمویست هەندێک پەتاتە بخەمە ناو قاپەکەمەوە و لەناخەوە بە دەستم دەگوت بوەستێت.

جەیک بووە جەیک و پشتگوێی خستم ،کەوچکەکەی لێوەرگرتم هەندێک پەتاتەی خستە ناو قاپەکەمەوە.

"ئەوەتا."
گووتی و دەستی کردەوە بە نانخواردن.سەیری پەتاتەکانم کرد و بۆم دەرکەوت پێویست بوو بەخێرایی بچمەوە ماڵەوە.پاش ئەوەی لە چێشتخانەکە هاتمە دەرەوە یەک بیرۆکە کە بە مێشکمدا هات گەڕانەوە بوو بۆ لایان و بڵێم.
"شێتە!تەنیا گاڵتەم کرد."

دووەم بیرۆکەم ئەوەبوو پۆزشێک بهێنمەوە و لەم ماڵە بچمە دەرەوە.دایکم بۆی ئاشکرا کردم کە ئەو من بە یەکێک لە خێزانەکەمان دانانێت پاش ئەوەی گووتی بڕۆ و دیارییەکان بگەڕێنەوە بۆیە چ سودێکی هەیە لەم کۆبونەوانەدا بم یا نا ؟

بەڵام دواتر من بێزار بووم لەوەی لە کێشەکانم ڕابکەم.کەمێک کاتی دەوێ تا تەنیا دانیشتم و ڕووبەڕوویان ببمەوە وە بۆ یەک جار ئازا بم و لێیان ڕانەکەم.

هەربۆیە ئەمە وایکرد ڕووخسارێکی ئارام نیشان بدەم و لەسەر کورسیەکەم دابنیشم لەکاتێکدا هەمووان بەردەوامی گفتوگۆکەیان بوون وەک ئەوەی هیچ ڕووینەدابێت.هەوڵمدا ئاسایی دەربکەوم بەڵام دەستەکانم خیانەتیان لێکردم و دەستیان کرد بە لەرزین هەرکە بیرم دەکردەوە چی بە دەمم داهات.

ئەو شایەنیەتی.

بەڵام تۆ بە شێوەیەکی نەگونجاو ئاشکرات کرد.

ئەو هەڕەشەی لێکردم.

ئەی چاو بۆ چاوێک دونیا وێران ناکا؟

ئەو هۆکاری لەدەستدانی نەتالیا بوو وەک هاوڕێیەک و ماوەی چوار ساڵە لە دۆزەخ ژیام.

وە تۆش هۆکاری لەدەستدانی منداڵەکەی بوو.

گازێکم لە لێوم دا و سەیری پەتاتەکانم کرد.ئەوە زۆر ڕوونە ئەگەر هەر پۆزشێک بهێنمەوە بۆ ئەو شتانەی لە چێشتخانەکە گووتم ئەوا تاوانەکەم کەم نابێتەوە.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now