45

1K 163 106
                                    

Unedited

"هەر دەڵێی بەلایەکی هەڵەی جێگاکەت کەوتوویت ئەم بەیانیە."

"لەڕاستیدا بەلایەکی هەڵەی جێگاکەم هەڵساوم."

"ئیدی ئەوە کلارایە، دڵنیام دەتوانین لێکدانەوەیەکی سەلامەت بکەین."

چاوم سوڕاند و پشتم بە کوشینەکەی ئۆتۆمبێلی سەمانثا دا.

"ئەو دوانەتان هاوڕێیەکی نایابن، خۆ ئەمە دەزانن؟ "
توانجم دا و ڕێبیکا پێکەنی.

" پێدەچێ لەسەر جێگاکەی کەوتبێت و بۆی دەرکەوتبێت ئەوە مانگانەی ئەوە. "
سەمانثا گووتی.

پشتگوێم خست.

" باشە سەمانثا، وابزانم پێویستە وازی لێبهێنین."
ڕێبیکا گووتی.
"ئەو لە جەوێکی باشدا نییە. "

ئۆه، ئێوە هەر نیوەی خراپی ئەوەش نازانن.

"باشە وابزانم ئەمە بەهۆی ئەوەیە کە جەیک گەڕاوەتەوە؟ "
ڕێبیکا ڕووی سوڕاند و گووتی.

ئەی پلانتان وانەبوو وازم لێبێنن؟

"وەک ئەوەی شایەنی یەک خولەکی منیش بێت. "
بە بێزارییەوە گووتم و هەردووکیان سەیری یەکیان کرد.

"چی؟"
هەفێکم کرد.
"ئەوە ڕاستە."

"سەیرکە کلارا ئێمە پرسیاری ئەوەت لێناکەین کە ئەوە هەڵەیە. "
ڕێبیکا بە نەرمی گووتی.
"ئێمە تەنیا بیرۆکەی تۆمان دەوێ لەسەر ئەوەی کە ئەو گەڕاوەتەوە. "

" باشە ئەو دەتوانی بڕوا و خۆی بە نەفرەت بکا."
گووتم.

"تۆ چەند خۆشەویستێکی کۆنی میهرەبانیت. "

" من خۆشەویستی ئەو نەبووم. "

من هەر لەو کاتەی مانگانەدا زۆر س*زانیم. باشە لەوانەیە هەموو کات وانەبم بەڵام ئەگەر ئەو ڕەفتارەی جەیکیشی /من خراپترین خ*ێری ئەو دونیایەم و وە هەرگیز ناتوانی لەو ڕەفتارە نەفرەتیانەم تێبگەیت/بێتە سەر خراپتر دەبێ.

ئەلێکس پێویست بوو بەیانی زوو بڕوات بۆئەوەی لەگەڵ ڕاهێنەر لەسەر بابەتێک قسە بکەن کە پەیوەندی بە یاریەکەوە هەیە، بۆیە نەیتوانی من بگەیەنێت. من دەمتوانی خۆم بەتەنیا بڕۆم بەڵام ئەوکاتە بیانوم نەدەبوو تا لەگەڵ ئەلێکس بێمەوە.

من خۆشەویستێکی حەسودم ،گلەیی بکە.

ڕاستگۆ بم من خەریک بوو بمرم تا ئەلێکس ببینم. لەوەتەی ئەو گفتوگۆیە بچوکەم لەگەڵ جەیک هەبووە، جەوم هیچ نییە.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now