38

785 162 289
                                    

UNEDITED

_بمبورن بۆ هەر هەڵەیەک، ان شاء الله بەزووترین کات سەیری دەکەمەوە.

__________________________________

"من دەتوانم ڕابکەم، دەزانی؟"

"باشە هیوادارم لەوە ژیرتر بیت. حەزناکەم ببینم جەیک عاشقی کچێکی ئاسایی بووە."

ددانم بە توندی قرتاند. ئێستا من لەناو ئەسانسۆر گیرم خواردووە لەگەڵ کەسێکی ترسناک. با هەرباسی ئەوە نەکەم چەند قەرپ و لاوازە. بەڵام ئەو ڕاست دەکا، من ئەوەندە گەمژە نیم هەر دەرگای ئەسانسۆرەکە کرایەوە و ڕابکەم، چونکە دەتوانێ بەیەک هەنگاو بمگرێ.

بەڵام ئەوە بە مانای ئەوە نایەت کەوا نەتوانم هەوڵبدەم.

بە ئەستەم سەیری ئەو نهۆمەم کرد کە ئەو پەنجەی پیانا و بینیم نهۆمی ژووری جەیکە.

ئەوە وادەکات تەنیا تا جەیک توڕە بکات و پەشیمان ببێتەوە، وە من ڕێگا بەوە نادەم.

"بەڕاستی هیچ کەیفم بە تۆ نایێت."
ووتم.

"ئۆهـ ئازارت دام."
ووتی و بەلاساییەوە دەستی لەسەر سنگی دانا.

نیگایەکی قێزەونم بۆکرد.

"وادەزانی جەیک ئێستا گرنگی بە من دەدا؟"
گووتم.
"من و ئەو ئێستا لە بارودۆخێکی باش نین بەیەکەوە."

"جەیک زۆر دڵنەرمە تا وانەکات."
گووتی.
" دواتر خۆشت نرخت کەم نییە هەرچییەک بێت. خێزانەکەت زۆر خراپ نین."

بە ڕابواردنەوە پێکەنیم.
"هەربەجدی دەتەوێ بمڕفێنی؟ئەم هۆتێلە پڕی کامێرایە. لەماوەی یەک چرکەدا هەزار پۆلیس لەسەر سەرت دەبن. "

پێکەنی
" من نامەوێ بتڕفێنم. تۆ تەنیا لەگەڵم دێیت بۆئەوەی خۆشەویستە ئازیزەکەت ڕازی بێت. "

" تا بتکوژێ؟ وابزانم ئەو هیچ قایلکردنێکی ناوێ و وە منیش."
گووتم و ددانم لێقرچاند.

بە لەسەرخۆیی برۆکانی بەرزکردەوە.
" کۆتا جار کە تۆم بینی لە پشت خۆشەویستەکەت خۆت شاردبوویەوە، وە ئێستا وادیارە لەو زیاتر غیرەتت هەیە. "

چاوەکانم سوڕاند کە ئەسانسۆرەکە وەستا و دەرگاکە بووەوە.

" لەپاش تۆ. "
گووتی بەڵام لە شوێنی خۆم چەسپام.

"تۆ گووتت گەمژانەیە ئەگەر ڕابکەیت بەلام من لەوە باشتر دەکەم، هەر ناجوڵێم. "
گووتم و لە شوێنی خۆم وەستام.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now