56

497 119 209
                                    

Unedited

کەمێک ئاگام لەوەیە ئەو شتەی کە میشێلا باسی دەکا پێویست بوو من بتۆقێنێت بەڵام لەجیاتی لەوێ دانیشتوم و یاری بە قژم دەکەم.

پێویستم بە بیرەیەکی ترە.
خۆم درێژ کرد لەسەر کەوەنتەرەکە و بیرەیەکم دەست دایە و دەستم کرد بە خواردنەوەی.

تامی زۆر تیژ بوو و تەماشای بوتڵەکەم کرد و زانیم کە خواردنەوەیەکی بەهێزتر بوو لە بیرە.

باش، ئەوە نایابە بۆ من.

"هەربەجدی ئێستا ئەمە دەکەیت؟"
جەیک گووتی.
"بە سەماعە خارجی و لای ئەو؟"

من قژێکی زۆر ناوازەم هەیە.

"ئۆ تکایە، ئەو زۆر سەرخۆشە. بەیانی هیچی بیرناکەوێتەوە."
میشێلا گووتی.
"وە پرسیار دەرهێنان لە تۆ نزیک لە مەحاڵە."

"دەزانم ئەو شتەکان لەبیر دەکا کە سەرخۆشە."
جەیک بە توندی گووتی.
" بەڵام ئەمە واناکا شتەکە باش بێ. "

" من هیچ ناکەم هەتا ڕاستیەکانم پێنەڵێی."
میشێلا بە توندی گوتیەوە.

قژێکی بڵۆند و لولە. ئۆههـ ئەوە زۆر بە زەرد دەچێ.
دەقەیێ! من حەزم لە زەردە؟

" سپێنسەر پێی گوت. "
جەیک گووتی.
" ئێستا دڵخۆشی؟ یان دەتەوێ فەرشێکی سورت بۆ ڕاخەم و هەموو نمایەشەکانت بۆ دووبارە بکەمەوە؟تەنیا بیبەوە ماڵەوە. "

" کەواتە تۆ هیچت بۆ باسنەکرد؟"
میشێلا پرسی.

"نەخێر."
جەیک هەناسەیەکی دایەوە.
"من هیچم پێنەگوت، ئەو خۆی هەموو شتێکی زانی جگە لە مەسەلەکەی تۆ. ئەوەندەی بزانم. "

" کەواتە چۆن ئەو دەزانێ_"
میشێلا سەیری کردم و دواتر خەندەیەکی کرد
"ئای خوشکە ئازیزەکەم چەند حەزت لە قسەی پڕوپوچە."

"بۆچی بەراز ناتوانێ بفڕێ؟"
پرسیم، نازانم باسی چی دەکات بەس ئەم بابەتە زۆر گرنگە.
بەرازەکان هەموو مافێکیان هەیە تا بفڕن کەواتە بۆچی نافڕن؟

" بەرازە پەمەییەکان ناتوانن بفڕن."
جەیک بە نەرمی گووتی و پێدەچوو بە نەرمی پێبکەنێ.
" بەرازە مۆرەکان دەتوانن بفڕن "

"ئۆۆه مۆرەکان. "
گووتم
" بەڵام تا ئێستا بەرازی مۆرم نەبینیوە."

"بزەبت."
گووتی. خەندەیەکم کرد و بیرم لەوە دەکردەوە دەبێ بەرازەکان جوانتر نەبان ئەگەر ڕەنگیان زەردێکی تۆخ یان سەوزێکی تۆخ بوایە.

"تۆ زۆر باشی لەگەڵی."
میشێلا گووتی.
" تەنانەت واتکرد دەمی دابخات و_"

"میشێلا ئێستا بیبەوە ماڵەوە."

"گرنگیپێدانەکەت زۆر شیرینە"
میشێلا گووتی.
"جەیک هەندرسۆن عاشق بووە. ئەوە زۆر سەیرە. وە بە جۆرێک پێکەنیناوی و بەشە حەندیکەکەی ئەوەیە کە تۆ ئەو کچە پاکەت لەنێویان هەڵبژارد بەڵام ئاخر ئەویش وەک پێشتر نەماوە وایە؟ تۆ ئەوت بەباشی تێکدا. "

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now