47

833 150 228
                                    

Unedited

"نامەوێ د-دەربارەی ئەمە ق_قسە بکەم."

ڕێبیکا هیچی شتێکی نەگوت کە ئەمەم گوت بەزۆری بە ددانە لەرزیوەکانم بەڵکو تەنیا دەقێ جلێک و خاولیەکی پێدام.

سوپاسگوزار بووم بۆ بێدەنگیەکە لەهەمان کاتدا کەمێک نیگەران بەڵام تەنیا شتەکانم وەرگرت و چووم خۆم. بگۆڕم.

دوشێکی گەرمم کرد تەنیا تا خۆم لە لەرزینەکە ڕزگار کەم.
سەعات و نیوێک پاش ئەوە کە هاتمە دەرەوە فیلمەکە تەواو ببوو و ڕێبیکا بەشە گەنمەشامی منی دەخوارد.

لەتەنیشتی دانیشتم بێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێم ،لێی ڕوانیم و چاوەکانی تەسک کردبوو و سەیری دەکردم.

خۆم ئامادەکردبوو بۆ مەقالەیەکی ئامۆژگاری لەسەر ئەوەی چ کەسێکی خراپم بەڵام لە جیاتی ئەوە گووتی.
"تۆ هەی س*زانی بەبەخت."

"چی؟"

سەیری کردم.
"خۆت گوێت لێبوو چیم گوت."

بە بێ ئەوەی چاوم بنوقێنم لێم دەڕوانی.
"من بەشی 'چی' دەزانم ،بەڵام دەمەوێ بەشی 'بۆچی' بزانم."

بۆ چرکەیەک بە بێدەنگی سەیری کردم.
"کەی دەتویست پێم بڵێیت هێشتا جەیکت خۆشدەوێ؟"

نەخێر.

ئەوە ڕوونادا.

" من ئەلێکسم خۆشدەوێ."
بە لەسەرخۆیی گووتم.

" هەڵەکانم ڕاست بکەوە بەڵام ئەو کوڕەی لە حەوشەکەم وەستابوو، لەژێر باران، ئەوەت تۆ ماچت کرد، ئەلێکس نەبوو."

"من ئەلێکسم خۆشدەوێ."

"بەڵێ، بەڵام...."

" کەواتە بوەستە. "
دەنگم بە زۆری هاتە دەرەوە.

"دەتوانم. پرسیارەکەم ئەوەیە دەتوانی؟"

"ئەوە دەبێ مانای چی بدا؟ "
گووتم.

" چی لەدەرەوە ڕوویدا؟ "
پرسی.

" گرنگ نییە. "

" هەوڵدە ئەمە بەخۆت بڵێی. "
دەنگی نەرم بوویەوە.
" سەیرکە، دەزانم تۆ حەزناکەیت دەربارەی ئەمە قسە بکەی بەڵام مەگەر بە دەنگی بەرز بیڵێی، گەرنا پێت قبوڵ ناکرێ. "

" لەوانەیە بمەوێ قبوڵی نەکەم. "

" دەبێت بیکەیت. "

بۆماوەیەک شڵەژاوم و لێم ڕوانی.

" ئەو هاتبوو تا داوای لێبوردنم لێبک.. کا"
بە لەسەرخۆیی گووتم.
" وە-وە ئەوەی کە پەیوەندیەکەی ئێمە ڕا-ڕاستەقینە بوو. "

وەستام و ڕێبیکا سەیری دەکردم.
" بەردەوام بن. "

"سەیرکە، ئەمە گرنگ نییە. ئەو هەرخۆی دەڕوات. "
ووتم و هەڵسامەوە.

"چی؟"

سەرسام دیاربوو.
" مەبەستت چییە دەڕوات؟لێی دەگەڕێی بڕوا؟"

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now