40

917 162 248
                                    

-𝓵𝓲𝓽𝓽𝓵𝓮 𝓭𝓸 𝔂𝓸𝓾 𝓴𝓷𝓸𝔀 𝓱𝓸𝔀 𝓲𝓪𝓶 𝓫𝓻𝓮𝓪𝓴𝓲𝓷𝓰 𝔀𝓱𝓲𝓵𝓮 𝔂𝓸𝓾 𝓯𝓪𝓵𝓵 𝓪𝓼𝓵𝓮𝓮𝓹 ,𝓵𝓲𝓽𝓽𝓵𝓮 𝓭𝓸 𝔂𝓸𝓾 𝓲𝓪𝓶 𝓼𝓽𝓲𝓵𝓵 𝓱𝓾𝓷𝓽𝓮𝓭 𝓫𝔂 𝓽𝓱𝓮 𝓶𝓮𝓶𝓸𝓻𝓲𝓮𝓼,𝓵𝓲𝓽𝓽𝓵𝓮 𝓭𝓸 𝔂𝓸𝓾 𝓴𝓷𝓸𝔀 𝓲𝓪𝓶 𝓽𝓻𝔂𝓷𝓪 𝓶𝓪𝓴𝓮 𝓶𝔂 𝓼𝓮𝓵𝓯 𝓾𝓹 𝓹𝓮𝓲𝓬𝓮 𝓫𝔂 𝓹𝓲𝓮𝓬𝓮 ....

UNEDITED

دەزانن گوتویانە ئارامیەک هەیە پێش ڕەشەبا؟باشە ئەوان لە ڕاستیدا مەبەستیان ئەوە بووە کە پێش ئەوەی هەموو ژیانت بە نەفرەت بچێت ،ساتێکی وەهات هەیە کە هەرگیز ناتەوێ تەواو ببێت. دەتەوێ بۆ هەمیشە ئاوا بێت، دەتەوێ بۆ هەمیشە دڵخۆش بیت.

بەڵام با ڕووبەڕووی ببینەوە، لە ڕاستیدا چانسی کۆتاییهاتنی ئەو ئارامیە زۆر پێکەنیناویە. شتێک ڕووبدات و هەموو شتێک تێکبچێت. چاوەڕێم دەکرد ئەوە ڕووبدات بەڵام چاوەڕێ نەبووم وەها زوو بێت.

ئێمە شێواو بووین.

نابێت گلەییت لێمان هەبێ، چونکە هەموو ئەو کاتە تا گەیشتینە ژوورەکە دەبوو لە دووری یەک بوەستین ئەگەرنا نەماندەتوانی واز لە یەکتری بهێنین.

نایابە، ڕێک دەڵێی ئاژەڵم.

ئەو دەقەیەی دەرگای ژوورەکەم کردەوە جەیک دەستی گرتم و بۆ لای خۆی ڕایکێشام.

دواتر دەستی لەسەر لایەکی ڕووخسارم دانا و دەستی کرد بە ماچکردنم.

ماچەکەم بە نەرمی ئاڵوگۆڕ کرد و دەستم بە قژیدا دەهێنا.

ئەگەر بمویستبا کات بوەستێنم ئێستام هەڵدەبژارد.

'

'

'

'

'

"کلارا وێڵسن ،ئەی تۆ شتێکی تر نیت؟"
جەیک گووتی و پێش ئەوەی ماچم بکات و لەباوەشم بگرێت.
"باشبوون بە نەفرەت بکە."

لەمێژە بە نەفرەتم کردووە، تەنها نەمدەزانی لەمە پەشیمان دەبمەوە.

___________________________

بە دەنگی زەنگی تەلەفۆنێک بەخەبەر هاتم. چاوەکانم بە خەواڵووی هەڵگڵۆفی.

سەیری کاتژمێرم کرد، کاتژمێر پێنجی بەیانی بوو.. دەمویست پشتگوێی بخەم بەڵام پێخەفەکەم لابرد و زەنگەکە وەستا.

سوپاس بۆ خودا.

من بەهیچ شێوەیەک لە حاڵی ئەوەدا نەبووم قسە بکەم، هەرخۆشم نەمدەویست قسە بکەم.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now