2

1.1K 208 205
                                    

Unedited

" ناتوانم بڕوابکەم کەوا دەچینە ئاهەنگی نەتالیا!"
ڕێبیکا ووتی و  بەدڵخۆشییەوە دەستی دەگوشیم.

سەمانثا چاوی سوڕاند و بە غەمگینی سەیری کردم بەڵام تەنانەت ئەویش زۆر پەرۆشی ئاهەنگەکە بوو. هەرچیەک بێت،ئەوە یەکەم ژوانی دەبێت لەگەڵ مات. وادیارە هەمووان دڵخۆشن.

هەمووان دلخۆشن جگە لە من.

خەونەکەی ڕێبیکا کە چوونە ئاهەنگێک و ژوان لەگەڵ کەسێک ببەستێت بووە ڕاستی و سەمانثاش یەکەم ژوانیەتی لەگەڵ مات. نەتالیا وەستاوە لە تێکدانی ژیانمان هەر لەبەرئەوەشە هەمووان دڵخۆشن.

لەڕاستیدا من دڵخۆشم نیم.

پاش ئەوەی ئەلێکس و نەتالیا کردیان. وابیرم کردەوە کۆنتڕۆڵی خۆم لە دەست دەدەم و لە کۆتاییدا خۆم لە زیندان دەبینمەوە بەڵام مێلینا لەجیاتی من کارەکەی کرد.

هاوار و دەنگە دەنگ و قژ ڕاکێشان و پاڵدانێکی زۆر هەبوون. وابزانم نەتالیا بەدەستی مێلینا دەمرد ئەگەر ئەلێکس لەوێ نەبووایە.

خودایە، خۆزگە ئەلێکس لەوێ نەدەبوو.

بۆ بەیانیەکەی، بۆ یەکەم جار لە مێژووی قوتابخانە گۆڤاری وت و وات لە ڕۆژی سێ شەممە بڵاوکرایەوە.

هەموو شتێک بە وردی باس کرابوو، تەنانەت بە مێژووی ناسین و خۆشەویستی نەتالیا و ئەلێکس، وە هەموو ئەوەش پێنج پەڕی ویستبوو.

لەهەمووی خراپتر وێنەی ئەوکاتەی کە یەکتریان ماچ دەکرد لە بەرگەکە درابوو. وە بۆ هەرشوێنێک ئاوڕم دابایەوە وێنەی ماچەکەیان بەشێوەیەکی نزیک لێدابوو.

بە ڕەنگاوڕەنگ.

ئێستا لەوانەیە ئەوە شتێکی زۆر گەورە نەبێت بەڵام سالی تیمبەرلەیک سەرۆکی ئیدیتەری گۆڤارەکە کارەکانی بە هەرزانی دەکات. مەبەستم ئەوەیە لە مێژووی قوتابخانەی سی ڤیو یەکەم جارە وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ لە گۆڤارەکە بەکاربهێنرێت.

مەبەستم لەمە خراپتر نابێت، وانیە؟

هەر ئەو دەقەیەی کێشەکان تەواو بوون قوتابیەکان هەموویان بەرەو لای ئەو ئۆفیسە رایانکرد کە سالی تیمبەرلەیکی لێ ڕاوەستابوو و گۆڤارەکانی دەفرۆشت.

سوێند دەخۆم پاش ئەوەی نەتالیام کوشت نۆرەی ئەویش دێت.

کە ووتم لەمە خراپتر نابێت ،زۆر هەڵە بووم. نەتالیا ئەندرسۆن ئەو کەسەی لەوەتەی ئاهەنگی نیکەوە یەک وشەی جوانی پێ نەوتوومە، ئێستا پێچەوانە بۆتەوە و باش بووە لەگەڵم.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now