54

618 124 239
                                    

Unedited

براکەی؟
ئۆه خودایە دەبێ بزانێت-دەبێ ئەلێکس پێی گوتبێت!

ئەلێکس واناکا. ناتوانێ وابکا.

دەتوانێ وابکا؟

تەماشای ئەلێکسم کرد، ئەوەندەی من شڵەژاو دیاربوو.ڕەنگ بە ڕووخساریەوە نەمابوو و بە سەرسامیەوە سەیری دکتۆری دەکرد.

"من؟"
ئەلێکس پرسی.
"بۆچی دەیەوێ من ببینێت؟"

"باشە ئەو بانگی ئەلێکس ئیڤان دەکا ،وابزانم ئەوە تۆیت؟"
دکتۆر بە نادڵنیاییەوە گووتی.
"براکەی _یانی زڕبراکەی هەرچیەک بێت، دڵنیا نیم."

"بەلێ ئەوە منم."
ئەلێکس بە گومانەوە سەیری کردم.

بە زەقی لە ئەلێکسم دەڕوانی و بەزۆر ترسەکەم قوتدەدا، ئەلێکس بە ئەستەم سەری بۆ ڕاوەشاندم.

بەڵام ئەوەندە بەسە. ئەلێکس هیچی بە جەیک نەگوتووە.

هیچم نەگوت و پاڵم بە کورسیەکەمەوە دا بە ئاسودەیی.

جەیک هیچ نازانێت.
جەیک باشە.
ئەلێکس باشە.
هەردووکیان باش دەبن.

سوپاس بۆ خوا.

"بەڵام بۆچی من؟"
ئەلێکس پرسی و سەیری منی دەکردم، وەک ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارەم بەشێوەیەکی معجیزەیی لابێت.

گوێم لێنییە.
گوێم لێنیە کێ بانگی کێ دەکا. هەتا ئەو دوانە سەلامەت بن لام گرنگ نییە تەنانەت ئەگەر ئۆرلاندۆ بلوومیش بێتە پێشم و جلێکی لەبەربێ کە بە کیت کات دروستکرابێ.

لەوانەیە ئەوکاتە هیچ جلێکی دەستنەکەوتبێ یان هەرچیەک بێ....

لە ئەلێکس نزیک بوومەوە و باوەشم پێدا. هەناسەیەکی ئاسودەییم دایەوە.

"سوپاس بۆ خودا کە باشیت."
گووتم سەرم لەسەر لەشانی دانا.

لەسەرەتادا کەمێک گرژ بوو بەڵام دواتر گرژیەکەی نەما و باوەشی پێدامەوە.

بە پەشۆکاوی لێی دوورکەوتمەوە و خەندەیەکم بۆ کرد. دانەیەکی بچوک بوو بەڵام بۆ یەکەم جار هەستم کرد کە خەندەیەکی ڕاستەقینەیە. بۆئەوە خەندەم نەکرد تەنیا لەبەرئەوەی بترسم لەوەی شتێکی خراپ بڵێم یان هەموو شتەکان تێکبدەم و ڕقی لێم ببێتەوە.

لەبەرئەوەی هەرخۆی ئەوەم ئەنجام داوە. ئەوەندە لەگەڵم تێک خستووە کە مرۆڤێکی ئاسایی دەتوانێ بیکا وە شتەکان ڕاست دەکەمەوە لەنێوانمان.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now