16

877 184 124
                                    

UNEDITED


"وادەردەکەویت لە هەر خولەکێکدا بێت دەبورێیتەوە"
جەیک لە بەیانی دوو شەممە پێی گووتم.

"ئۆففف !سڵاو بۆ تۆش ."
پێم گوت کە لە نزیک کەوەنتەری چێشتخانەکە دانیشتم و سەرم کز کرد.

کەواتە هەروەک دەبینن باشترین جەوم نییە لەم بەیانیەدا.هەموو دوێنێم بەسەربرد بە شیکارکردنی بیرکاری و گەڕان بەملا و بەولادا.واو کلارا باشترین ڕێگا بۆ بەسەربردنی یەکشەممان (ڕۆژی پشوو ).ئەو بەیانیە هەر نەمدەتوانی لەخەو هەڵستم ئەگەر بەهۆی ئەلێکس نەبایە.


بە ئارامی خەوتبووم کە ئەلێکس هات و پەردەی ژوورەکەمی هەڵدایەوە.لەسەرەتادا وامزانی لەلایەن کەشتیەکی بونەوەری ئاسمانی دەفڕێندرێم.مەبەستم کێ دەیزانی ڕووناکی بەیانیان بەمشێوەیە ڕووناکە؟بەڵام هەرکە چاوم کردەوە بۆم دەرکەوت ئەوە بابەتەکە نییە و بینی ئەلێکس سەیرم دەکات ،کەمێک بێهیوا بووم.ئێستا کە کاردانەوەکەم بیردەکەوێتەوە لەوکاتەی ئەلێکسم بینی لە ژوورەکەم دوو هەفتە لەمەوپێش زۆر لام پێکەنیناوییە.

"بهێڵە بخەوم!"
بە خەواڵوویی گووتم.

"لەخەو هەڵسە کلارا."
ئەلێکس گووتی و دەنگی بەشێوەیەک دەهات وەک ئەوەی ڕێگە لە پێکەنینی خۆی بگرێت.

پاش تەمەڵیەکی زۆر لەخەوهەڵسام و ئەلێکس خەندەیەکی براوەی پێدام.دەبێت دانی پێدابنێم شایەنی هەڵسانەکە بوو.بەڵام هەر لەوکاتەوە بەیانییەکەم وەک دۆزەخی لێهات.

هەروەک هەمووتان دەزانن من زۆر دوورم لە کەسێکی ئاساییەوە.بۆیە کە قاچم خستە گەرماوەکە پەنجەیەکی پێم لە بنکی بانیۆکە دا.پاش دوو دەقە لە بازدان لەسەر قاچێک لەکۆتاییدا چوومە ناو گەرماوەکە تەنیا تا بزانم ئاوەکە زۆر ساردە.

ویستم گەرمەکەرەکە بدۆزمەوە کەچی دواتر زانیم گەرمکەرەکە سەرەکی بووە و ئێستاش ئاوەکە سارد بووەتەوە.بەس بزانم جەیک خەونی بە چییەوە بینیوە؟دەزانن چی هەر نامەوێ بیزانم.تەنیا بیرکردنەوە دەربارەی ئەوە وام لێدەکات بڕشێمەوە.

پاش گەرماوەکە لە جەوێکی باش نەبووم و سەرئێشیەکی خراپی بۆ زیادبوو.وەک ئەوە وابوو ئاهەنگێکی گەورە لەناو مێشکم بێت و بانگهێشتیش نەکرابم. تەنیا بەرماوەکەیم بۆمابێتەوە.


بەخاوی چوومە قاتی خوارەوە بۆ چێشتخانەکە ،جەیکم بینی کە بەدڵخۆشی و درەوشاوە دەردەکەوت هەروەک ئەلێکس.هەندێکجار پێم سەیرە ئەو دوانە چەند لەیەکدەچن وە زۆر جیاوازیشن.

"دڵخۆش مەبە."
بە دەنگی نزم گووتم .
"ئەمڕۆ دووشەممەیە دەبێت خەمبار و داماو دەربکەویت."

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now