19

960 169 323
                                    

UNEDITED

هەناسە هەڵبکێشە ،هەناسە بدەوە.
هەناسە هەڵبکێشە ،هەناسە بد-ئاچوو!

ساردیەکەم دەستی کردووە بە ڕۆڵگێڕان وە نزیکەی پێنج جار دەپژمم لەناو دوو دەقە.

ئای ژیان!

سەیری مۆبایلەکەم کرد و هەوڵمدەدا نامەیەکی ئاسایی بنێرم.

بۆ جەیک(خو*ڕی)

ئەشڵێ دێتە دوات تا هەڵتبگرێت.

ئەوە ئاساییە.

پاش ئەوەی شەڕە گەورەکەی جەیک تەواوبوو یەکسەر نامەم بۆ ئەشڵێ نارد تا بچێتە دوای. هیوادارم ئەو جەیکە شوناسی خۆی بەلاوە بنێت و بچێتە ماڵەوە.

پێدەچێت کەس نەزانێت شەڕەکە بەهۆی چییەوە ڕوویداوە ،جگە لە جەیک و کێڤن.ئێستا کێڤن لە حاڵێکی وا نییە تا باسی بکات و جەیکیش زەوی شەقی بردووە و چۆتە ناوی.
کۆتاییەکی باش.

"زەوی بۆ کلارا."
سەمانثا ووتی و وایکرد سەیری سەرەوە بکەم.

"چی؟"
پرسیم و کەمێک ڕاچڵەکیم.

"ئەوە ."
بە تۆنێکی قێزلێبوونەوە گووتی و ئاماژەی بە جێرەمی و ڕێبیکا دا کە لەنزیک ئێمە دانیشتبوون لە کافتریاکە ئەو شوێنەی کە هەمووان باسی بابەتی سەرەکی دەکەن کە شەڕەکەی جەیک و کێڤنە.

شەڕەکە تەنیا ۱٠ خولەکی خایەند بەڵام بۆ ماوەی دە ڕۆژی تر بازاڕی قسە و قسەڵۆکی قوتابیانی گەرم کرد.

سەمانثا بە نەرمی پێی گوتم تا من تاکە کەس بم گوێم لێبێت ،پاش شەڕەکەی لەگەڵ ڕێبیکا زیاتر ئاگادار بووە.

"نازانم بۆ ئاهەنگی زستانە چی بپۆشم."
ڕێبیکا دەیگوت.
"بەدڵنیاییەوە کراسی زۆرم هەیە بەس نازانم ئەگەر بگونجێت."

"ئازیزم هەرشتێک تۆ بیپۆشی جوان دەبێت."
جێرەمی گووتی و خەندەیەکی ڕاستگۆیانەی بۆکرد

دڵم خەریک بوو نقومبێت کە زانیم باسی چیدەکەن.ئاهەنگی زستانە .بیرمە کە جەیک پێی گووتم....

دەزانی چی ؟بەنەفرەت بێت.چیتر بیر لە جەیک ناکەمەوە.ئەو کوڕە دەتوانێ لەگەڵ ئەشڵێ بڕوات یان لە لایەکی شەقامەکە بمرێت  ببینە ئەگەر گوێی پێبدەم وە گومانم هەیە مەبەستی هەبووبێت کە داوای لێکردم.

"کەواتە لە کۆتاییدا شەڕەکەت لە دەست خۆت نەدا."
سەمانثا بە جۆرێک پێی ووتم تا گفتوگۆیەک دەست پێبکات و ئاگامان لەوان نەمێنێت.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now