56 P2

658 130 172
                                    

Unedited



"پێویستە زوو زوو وا سەرخۆش بم."
ووتم کە لە دەرگای پێشەوە هێنامیە دەرەوە.
"لەبەرئەوەی ڕێک دەبمە شاجوانێک کە دەگەڕێمەوە سەر دۆخی جارانی خۆم."

میشێلا شتێکی لە بەرخۆیەوە گووتی و منی فڕێدا ناو ئۆتۆمبێڵەکە.

"ئۆه ،دەمانچە."
گووتم هەرکە لە تەنیشتم دانیشت.

"تکایە قایشی سەلامەتی ببەستە."
داوای کرد

"بۆچی سەرخۆش نیت و شوفێری دەکەی؟"
گووتم
" چونکە ئەمە خراپە زۆر خراپە. "

" بەدڵنیایەوە هیچ شتێک شایەنی ئەوە نییە."
گووتی کە ئۆتۆمبێلەکەی هەڵکرد و بە جامی ئۆتۆمبێڵەکە کەوتم.

" بۆچی ئەمە دەکەیت؟"
پرسیم.
"ئایا حەزدەکەیت تەرمی من لەلایەکی جادەکەوە ببینی. لەڕاستیدا لەوکاتەی ئێستا بڕواناکەم کەس حەز لەمە نەکا. "

" من تۆ دەگەینمە ماڵەوە لەبەرئەوەی ڕێکەوتنێکم لەگەڵ جەیک کردووە."
گووتی.
"خۆ دەزانی ئەو کوڕەی لەناو دەستتە؟"

"نازانم چۆن توانیت بۆ ئەم ماوە درێژە گەمژەم بکەیت؟ "
گووتی و ئەوکاتە شتێکم بۆ دەرکەوت.

میشێلا سەرخۆش نییە.

لەوانەیە نیوتنیش هەمان ئەو هەستەی هەبووبێ کە یاسای کێشکردنی زەوی دۆزیەوە.

" بۆچی سەرخۆش نیت؟"
پرسیم.
"بیرمە لەو ئاهەنگانە چەندت دەخواردووە. جەوە س*زانیەکەت پاش ئەوە هەموو یاسایەکی نەدەهێشت. "

" بۆچی نا. زۆر سوپاس."
میشێلا گووتی.

نیوچەوانم گرژ کرد.
"بڕواناکەم ئەمە ستایش بێت بەڵام دەی دووبارە تۆ فێرنیت گوێت لە خەڵکی بێت شتی جوانت دەربارە بڵێن بۆیە لە شپرزەیەکەت تێدەگەم."

" خودایە تۆ س*زانی ڕاستەقینە وانیە؟ "
هەڵچوو بەسەرما.

" من باشترین مامۆستام هەبووە. "
بە بزەیەکەوە گووتم.
"بەهەرحاڵ قژ زەردەکان یان قژ خورماییەکان، بەڕای تۆ کامیان جوانە؟ من بیر لەوە دەکەمەوە کە قژم بکەمە سور... "

" تۆ خۆت حەزدەکەی شتەکان باس بکەی. وانیە؟"
دووبارە هەڵچوو بەسەرما.
" مادەم کەس داوای نەکردووە."

" باسکردن. من بەتەواوی درۆ لەگەڵ هەمووان دەکەم."
گووتم و فوم لەو تاڵە قژەم کرد کە هاتبووەوە سەر ڕووخسارم.
" من زۆر باشم لە نهێنی پاراستندا. "

" تۆ نهێنی منت نەپاراست. "
لەبەرخۆیەوە گووتی.
" تۆ بە داپیرەت گوت."

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now