63

762 139 265
                                    

Unedited


بە بێهەستی سەیری کتێبەکەی سەر زەویم دەکرد. نازانم کۆتا جار کەی بوو نانم خوارد بەڵام دڵنیام گەر شتێکم خواردبا ئێستا بەسەر فەرشەکەوە بوو.

باشە، ئێستا دەزانم میشێلا بە کێ چووە.
بیرم کردەوە.

بەڵام خوشکەکەم هیچ بە دایکم ناچێ. ئەو ملیۆنێک جار باشترە لە دایکم.

زۆر خراپە ،ئەوەندە زۆری پێچوو تا زانیم.

من ئەوەندە سەرسام نەبووم کە دەبوو ببم. خێزانەکەم،ئەوەندەی بیرم بێ ئەوەندە خۆشەویست و گرنگی پێدەر نەبوون بۆ یەکتری. باوکم کارەکەی خۆی لە هەموو شتێک زیاتر خۆشدەوێ و دایکم، باشە، ئەویش ئاواتی هەبووە تا بگاتە ئەو شوێنەی کە ئێستا لێیەتی.

ئەگەر جیاببنەوە، ئەوە هەر سەرسام نابم،گەر ڕاستگۆ بم هەر گرنگیشی پێنادەم چونکە ئەوان تەنیا بێگانەیەکن بۆ من. خەڵکانێکن کە بەزۆری دەیانناسم.

نەخێر ،سەرسام نیم کە دایکم خیانەتی کردووە. بەڵام شۆک بووم بەوەی لەگەڵ کێ کردوویەتی.

بەڵام زۆربەی سەرسامیەکەم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە چۆن جێنی هەندرسۆن توانیویەتی لێی خۆشبێ و لێی نەدا.

وە جەیک. چۆن توانیویەتی لە یەک ژوور بێ لەگەڵ ئەو؟

لەسەر لێواری جێگاکە دانیشتم و ڕووخسارم لەناو دەستەکانم شاردەوە.

گوناهە داوای ژیانێک بکەم کە ئەوەندە وێران نەبێت و دوو دەقە جارێک سەرم نەهێشێنێ؟

لەڕاستیدا ناتوانم لەو کتێبەی بەردەستم تێبگەم. ئەو کتێبەی جەیک نوسیویەتی.

دەربارەی من.

وە خۆی.

ئەوە ئێمە بووین، بەوشێوەیەی کە ئەو دەیبینی

خەندەیەک کەوتە سەر ڕووخسارم کە ئەو یادەوەریەم بیرکەوتەوە،ئەو یادەوەریەی لەژێر باران وەستابووین و پێی گووتم من تەنیا بەشێک نیم بەلکو تەواوی کتێبەکەم.

لەوانەیە ئەو هەر بەڕاستی ئەوەی گوتبێت.

بەئازارە کە دەبینم وا هەموو شتێکی بیرماوە. من دەمزانی کە جەیک مێشکێکی باشی هەیە بەڵام ئەوە لێواری گەمژە بوونە.

ئەو هەموو شتێکی بیرماوە.

هەموو شتێکی بیرماوە دەربارەی من.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now