Unedited
__لەوانەیە لە گواستنەوە هەڵەم کردبێ، گەر کەمێک بابەتەکان یەکیان نەگرتەوە لە کۆمێنت پێم بڵێن
____________________
بۆچی ئەوان ئەوەندە دوور ڕۆشتن تا درۆم لەگەڵ بکەن؟
بۆچی نەیاندەتوانی _وە دواتر بەبیرمدا هات. ئەوان پێیان نەگوتم چونکە داپیرەم داوای لێکردون پێم نەڵێن.
ئەو نەیویستووە من بزانم.
بۆ؟ئەو نەخۆش بووە. ئەو شێرپەنجەی هەبووە و دەزانم زۆر خراپ بووە ،بەڵام من ئەوەندە کوێر بوومە تێبینیم نەکردووە
تۆ دەبێ هەر پێی بڵێی، ئەو ڕقی لێت دەبێتەوە بۆ ئەمە.
ئەو ڕۆژەی میشێلا هاتەوە ،ئەو ڕۆژەی ئەوەی گوت تەنیا ئەگەر کەمێک سەرنجم بدابا. تەنیا گەر گوێم بگرتبا لەجیاتی ئەوەی_
وە جەیک. جەیکیش دەیزانی. بەلام ئەویش پێی نەگوتم لەجیاتی ئەوە ئەو_
لەجیاتی ئەوە درۆی لەگەل کردم. درۆی لەگەڵم کرد. تا ڕقم لێی ببێتەوە، تا ڕقم لە میشێلا ببێتەوە تا لێرە بمێنمەوە. وە من...
ئۆه خودایە. من چیم کرد؟
نەخێر نەخێر.
ئەمە ڕاست نەبوو. نابێ ڕاست بێ. ئەمە ڕووینەدا. نابێ ڕووبدا.داپیرەم. جەیک. خوشکەکەم. ئۆه خودایە.
نازانم چۆن کەوتمە سەر زەوی. دەبێ ئەژنۆکانم کۆڵی دابێ. نەمدەتوانی هەناسە بدەم کە هەموو ڕوداوەکانی ئەمڕۆ بە پێش چاوم داهاتنەوە و هەریەکێک پارچەیەک لەمنی برد تا هیچم لێنەماوە.
من بڕوام بەو درۆیە کرد لەسەر ئەو ڕاستیەی کە داپیرەم نەخۆش بووە.
وە ئەوان دەیانزانی. هەردووکیان دەیانزانی. وە لەبەرئەوە ئەمەیان کرد.
لەبەرئەوەی داپیرەم پێی نەدەگوتم. بەدڵنیاییەوە پێی نەدەگوتم.
چۆن پێم بڵێ؟ ئەو کاردانەوەی منی بینی لەسەر ڕوداوەکەی ئەلێکس و جەیک.
ئەو پێی نەگووتم.
ئەو پێی نەگووتم چونکە وابیری نەدەکردەوە بتوانم بەرگەی بگرم.وە بەدڵنیایەوە بەرگەم نەدەگرت.
بەڵام هیچ بیری لەوە نەکردەوە کە شایەنی ئەوەم تا بزانم؟
بیری لەوە نەکردەوە کە شایەنی ئەوەم هەلێکم پێبدرێ تا بتوانم بەرگە بگرم؟ تا بتوانم لای بم؟
![](https://img.wattpad.com/cover/277387661-288-k438919.jpg)
أنت تقرأ
The Guy Next Door~Kurdish~✔️
قصص عامة"هەموو کچێکی باش کوڕێکی خراپی دەوێت کە تەنیا بۆ خۆی باش بێت" "هەموو کوڕێکی خراپ کچێکی باشی دەوێت کە تەنیا بۆ خۆی خراپ بێت." "هەرکاتێک بەدوای خۆشەویستی گەڕایت دوور مەڕوانە لەوانەیە لەبەر دەرگات بێت." کلارا وێڵسن پاڵەوانە سەیرەکەی ئەم چیڕۆکە لەگەڵ دوو...