(2)Part:- 22

1.2K 264 186
                                    








-------------




نتالا ھەستی بە شڵەژان کرد کاتێک بینی جۆنگکوک بە تەندروستیەکی باشەوە گەڕاوەتەوە ئێستا..

تایھیۆنگ ئێستا ڕاستی نێوان ئەو و ریا ئەزانێت، چۆن بەرەنگاری یەک ئەبنەوە..


ئەپاڕایەوە کە ھیچ شتێکی خراپ ڕوونەیا، وە چاوی بە تایھیۆنگ نەکەوێت، بەلایەنی کەمەوە ھەتا ئێوارە..


خێرا ھاتە خوارەوە تا پێشوازی لێبکات و سەرقاڵی کات بۆئەوەی تایھیۆنگ نەبینێت و نەڕواتە ژوورەکەی..


لەبەردەم دەرگای کۆشکەوە وەستاوە..
جۆنگکوک نزیک بۆوە و لێیانی دڵی نتالاش زیاتر ئەبوو..



نتالا:"بەخێر بێیتەوە.. "

جۆنگکوک:"سڵاو.. لەم ھەمووە کەسەیا، ھەرگیز بڕوام نەئەکرد تۆ چاوەڕێی گەڕانەوەم بکەیت.. "


نتالا پێکەنی، ھێشتا جۆنگکوکە فێڵبازەکەیە..
"تەندروستیت چۆنە؟"

جۆنگکوک:"زۆر باشم، بەڵام ھێشتا ئەبێت بەردەوام بم لە چارەسەر.. براکەم جین لەکوێیە؟"

نتالا:"لە نەخۆشخانەیە لەگەڵ سەرۆکی خزمەتکارەکان.. "


جۆنگکوک شڵەژا..
"بۆچی؟؟ چی لێ ھاتووە؟"


نتالا:"نازانم، ئەم بەیانیە لەسەر دەنگی ئەمبیوڵانس خەبەرمان بۆوە.. "


لەم قسانەیا بوون جین گەڕایەوە، ڕوخاوو دیار بوو..
جۆنگکوک باوەشی کرد..
"چیبووە کاکە.. "


جین:"دایکمان لەژێر چاودێری وردایە.. دیارە لەسەر قادرمەکان کەوتۆتە خوارەوە چونکە مێشکی زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.. "



نتالا ترسا، باروودۆخەکە پەشێوەیەکی زۆر خراپ لەدەست دەرچووە..


جین:"تەندرووستیت چۆنە؟"


جۆنگکوک:"باشترم لە پێشتر.. ئەڕۆم پشوو ئەیەم، تۆش بڕۆ پشووبە.. "


جین:"باشە.. ئێوارە ئەگەڕێمەوە
نەخۆشخانە.. "


دوو براکە ڕۆشتن و نتالا بە تەنیا مایەوە..
ڕۆشتە دەرەوە سەر کورسیەک لەژێر سێبەری درەختەکان دانیشت..


ھەستی بە ئازارێکی کەم کرد لە سکیا، بەڵام گوێی پێ نەیا..

لەدوورەوە تێبینی یونگی کرد، لەبەردەم مەلەوانگەکەیا چۆکی دایاوە، ھێمن و ڕووخساری ھیچ ھەستێکی پێوەنیە..

تەواوی باخچەکە بە چاوی گێڕا، یادگاریەکانی لەگەڵ جیمین ھاتەوە یاد..


"کۆشک بێ تۆ تاریک و دڕندەیە..
گەمژە، ئەگەر بتبینمەوە ئەتکوژم.. چۆن ئەتوانی وازم لێ بھێنیت؟"


𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now