(2)Part:- 8

988 263 74
                                    

بەخێرھاتن..
---------------

ترپەکنی دڵی نتالا زیاتر و زیاتر ئەبوون..
سەدان بیرۆکە لە مێشکیا بوون..
تەواو، کار لە جێی خۆی ترازاوە و گەڕانەوەی نیە...

ئەوە ناشرینترین کاری ژیانێتی ئەیکات..
دڵی خۆشەویسترین کەس لای ئەشکێنێت..
بڕوای کرد..
دڵنیا بۆوە لە ھەستەکانی..


ئەو بەڕاستی جیمینی خۆشەوێت..
بەڵام دوای چی؟ ئێستا کاتەکە درەنگە..

جەستەی ئارەقەی ساردی کرد، ئەو ھەرگیز ناتوانێت ڕووبەڕوی جیمین بێتەوە..

دایھوا لە دەریای بیرکردنەوەکانی دەری ھێنا، کاتێک پێی وت..
"بڕۆژوورەوە.. "

ئەوە ئەو چرکەیە بوو تیایا نتالا بۆی دەرکەوت ئەو چەندە شێت و گەمژەیە..
دەستی لەسەر دەسکی دەرگاکە دانا و پاڵی پێوەنا..
زۆر بە ھێمنی ڕۆشتە ژوورەوە..
نەیویست ھیچی تر ببینێت جگە لە جیمین..

بێدەنگی و شۆک دەستی بەسەر ھۆڵەکە گرت..
نتالا لێیان نزیک بۆوە، بێ ئەوەی سەیری چاوانی جیمین بکات..

ھۆسیوک زۆر توڕە بوو..
"ئەمە کامێرای شاراوەیە؟؟؟ ئێوە شێت بوون!!!!؟ ئەو بکوژە"

جین ھێمن بوو..
"تکایە ھۆسیوک ھێمن بەوە.. "

یونگی پێکەنی..
"ئای لە ھەواڵەی دنیا.. "
سەێری چاوانی نتالای کرد..
"لە کۆتاییا ئەوەت بەدەست ھێنا کە ویستت.."

جیمین لە جێی خۆی ڕەق ببوو..
ئەیویست ڕۆحی ھمێن کاتەوە کە خەریکە ئەڕووخێت، ھەموو ھەستەکانی تەماوی بوون
نازانێت چی بکات لەم کاتەیا..
نوچڕکە بە جەستەی ھات و زۆر بە توندی دەستی گوشی تا کۆنتڕۆڵی توڕەی خۆی بکات..

جۆنگکوک سەرنجی جیمینی ئەیا کە چی لێ بەسەر یەت..

نامجون:"پیرۆزتان پێت، گەر براکەم ئەمەی بوێت و دڵخۆشبێت، ڕێگری ئەم ھاوسەرگیریە نیە، ڕاستە؟"

ھۆسیوک:"تکات لێ ئەکەم ئەم ڕۆڵگێڕانە درۆیەت بۆستێنە، ئەم ھاوسەرگیری نابێت..
ئەوە ئێوە مێشکات لەدەست یاوە"
زۆر توند ھاواری کرد..

نتالا چاوەڕێی تایھیۆنگ بوو شتێک بڵێت..
بەڵام تایھیۆنگ ھەر بێدەنگ بوو..
لەو کاتەوە زۆر گۆڕاوە کە دایکی بە گوێی چپاندی..
نتالا ئاگاداری ئەوە نەبوو کە چیان بۆی داناوە..

جین:"ئەزانم ئەوە زۆر سەختە بۆتان، بەڵام دوای ئەوەی دوبارە لێکۆڵینەوەمان کرد لە بارەیەوە، پۆلیس ھیچیان نەدۆزیەوە کە تاوانباری کات.."

یونگی:"ئەوە تۆ گاڵتەمان پێ ئەکەیت؟؟!! ئەو ئەیەوێت بکەوێتە پەیوەندیەوە لەگەڵ براکەم تا خوێنی خێزانەکەمان دوو بەش بێت"

دواجار تایھیۆنگ لە بێدەنگیەکەی دەرچوو..
"ڕاستی... من کەوتومەتە خۆشەوئستی ئەوەوە لەوڕۆژەی ھاتە کۆشک.. ئەو وای کرد ئازارەکانی ڕابردووم بیرچێتەوە، بۆیە من ئەمەوێت بچمە ئەو پەیوەندیەوە لەگەڵی.. "

جۆنگکوک سەیری جیمینی کرد، دواتر وەک شەیتان پێکەنی..
"ئەی نابێت دوو ھاوسەرەکە ماچی یەکتری کەن تا پیرۆکزی وەرگرن؟"

نتالا لە قسەکەی شۆک بوو، بەڵام زانی بەتەمای چیە چیە..
ئەو ئەیەوێت جیمین بکوژێت و لە بەرچاو ھەمووان بیڕووخێنێت..

نتالا بە دەنگێکی ترسناک و بێدەنگ وتی..
"شەرم ئەکەم.. "

لەگەڵ جۆنگکوک چاویان لەسەر یەکتری بوو،
ھەر یەکەشیان ئەزانێت چی لەناو ناخی ئەوەی تر گووزەر ئەکات..

جین:" بابەتەکە کۆتای پێ ھاتووە، نتالا بە ڕەسمی ھاوسەری تایھیۆنگە.. "

یونگی:"دەک نەفرەت بەسەرتان ببارێت، چی ئەکەن بیکەن.. "

ھۆسیوک دەستی بە سەریەوە گرتبوو..
"ھەوڵەکان!!!... من چۆن ڕووبەڕووی ڕۆژنامە ببمەوە؟؟؟!"

لەکاتێکا جین قسەی لەگەڵ ھۆسیوک ئەکرد، نتالا سەرنجی لەسەر جیمین بوو..
ماندوێتی پێوەی دیارە، جەستەی قوورس بووە..
ھەناسەکانی سەخت و قورس بوو..
حاڵی تێک چووە..
ھەتا لەسەر کورسیەکە کەوت و بوورایەوە..

نامجون خێرا ڕای کرد بۆلای..
"ئەیبەمە ژوورەکەی خۆی.. دوبارە حاڵی تێک چووە.. "

نتالا ھەستی کرد ڕۆحی ئەگوشن..
بەرگەی دیمەنی ڕووخانی جیمینی نەگرت..
خەریکە لەدەستی ئەیات و لە ژیانی نامێنێت..

نامجون بردیەوە ژوورەکەی، ئازاری ویژدانی نتالاش دەستی پێ کرد..
سەرنجی جۆنگکوکی یاو حەزی ئەکرد ئێستا بیکوژێت..
ئەویش بەجۆرێک سەیری کر وەک ئەوەی ھیچی نەکردبێت..

جۆنگکوک:"چی بووە؟"
نتالا فەرامۆشی کرد و ھۆڵەکەی جێ ھێشت، ڕای کردە دەرەوە، جێگایەکی دوور لە کۆشک..
لە غەمباری و شڵەژاوی بۆ جیمین دەستی کردە گریان..

دایھوا پاڵی بە کوورسیەکەی تایھیونگ ناو بردیە دەرەوە..
براکان ھێشتان لە دەوری مێزەکە وەک خۆیانن، گوێ لە قسەکانی جین ئەگرن..

جین:"وێنەی بووکەکە بە لاری پشان ئەیەین، ئەو کاتە کەس نایناسێتەوە، تەنھا تایھۆنگ بەڕوونی دیار ئەبێت..
ئێمە ناچارین ئەو لە کۆشک بھێڵێنەوە.. "

ھۆسیوک:" بۆچی!!! ھەڕەشەئەکات؟؟! من تێناگەم.. "


جین بە دەنگێکی قوڵ و توڕە قسەی کرد..
"نتالا ڕۆژنامە نووسە.. "












-----------
سوپرایز..
خۆشەویستی نتالا جیمینە...
بەڵام تازە ڕۆی، دڵی جیمینی لە خۆی ڕەنجاند..
ئینجا..
براوەکە...
























park-haneol
پیرۆزە..
بەدڵم بوو کە لەیەکم جارەوە جیمینت ھەڵ بژارد و نەتگۆڕی..
ئنجا براوە، ئەتوانیت بەئارەزوی خۆت داوایەکم لی بکەیت..
باڵام ئەبێت داواکەت لەجێ خۆی بێت و شتێک بێت کە بتوانم بیکەم بۆت..
لە تیابەت پێم بڵێ..

ئەزانم زۆربەتان دڵتەنگ بوون لەبەر ئەوە،
وە ھەندێکتان جیمینتان ھەڵبژارد، بەڵام ئیتر بڵێم چی..
بۆ جارێکی تر..
ھی تریش ماوە..

بەخێرچن..

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now