(2)part:- 16

1K 284 135
                                    

بەخێرھاتن..
-------------

نتالا کەمێک ئاوڕی یایەوە..
بەشێوەیەکی خێرا لە قەیەکی کێشا بە قاچی جونگکوکا..

نتالا:"وانەزانیت دەستم بەستراوە ناتوانم پالێزگاری لە خۆم بکەم.. "

جونگکوک:"ویستم گاڵتەت لەگەڵ کەم... لێیانەکەت ھیچ ئازاری نەبوو... "
دواتر ئەوێی جێھێشت بە ڕوخسارێکی توڕە و بەئازار..



چەندە لە بەرچاوی دوورەکەوتەوە، نتالا ئەوەندە زیاتر ھەستی بە ئاسودەی ئەکرد..
"تۆو ھەموو بێ ئابڕوەکانی دونیا شایەنی قورسترین ئازارن.. "






ڕۆشتە باخچەی دواوە..
جیمینی بینی بۆلای خانووی گوڵەکان ئەڕوات..
بەھێمنی دوای کەوت تا بیترسێنێت..
لەدوایەوە وەستا و بەدەنگی نزم ھاواری کرد..
"بوووو.. "


جیمین نەترسا، ڕوخساری غەمباری دایگرتبوو..
سەیری چاوانی نتالای ئەکرد..
کەشێکی سەیر لە چواردەوریان بوو..


نتالا:"من باشم.. پێویست بە غەمباری ناکات.. "
جگە لەوەی ئازاری ھەبوو، بەڵام ھەردوو دەستی بەرز ئەکردەوە تا دڵنیابێتەوە کە باشە..


جیمین لێی نزیک بۆوە و توند باوەشی کرد..
نتالا ھەستی بە ماڵئاوی ئەکرد..
جیمین بە جۆرێک مامەڵە ئەکات پێشتر نەیدیوە..
دەستی لە کەمەری ئاڵاندوو ئەویش باوەشی کرد..
ئەویست ھەستەکانی بە درۆ بخاتەوە کە پێی ئەڵێن ئەمە کۆتاییە..





جیمین تاکە کەسی بوو لە کۆشک زەردەخەنەی خستەوە سەر لێوی و یارمەتی یاوە..
ھەستە ناخۆش و لایە خراپەکەی قبووڵکردوە و ھەوڵی یاوە دڵخۆشی بکات..


جیمین ئەیویست پێی بڵێت بەڵام نەیەتوانی..
وتەی ماڵئاوای لە قورگی بوو..
ھەستی ئەکرد ئەڕووخێت..



لێک دوورنەکەوتنەوە..
نتالا ئەترسا لەوەی باوەشی جێبھێڵێت، چونکە ئەترسا چیتر ھی ئەو نەبێت..
جیمین دوورکەوتەوە..
"بڕۆ پشووبە.. "



بێ ئەوەی ھیچ بڵێت، نتالا خانووی گوڵەکانی بەجێ ھێشت..
بێ ئەوەی سەرزەنشتی بکات لە دواکەوتنی دوێنێ شەوی، تەنانەت بێ ئەوەی باسی ڕووداوەکەش بکەن..



نتالا ھەستی کرد جیمین خۆی تاوانبار ئەکات بۆیە ڕۆشت تا ھێمن بێتەوە و دواتر بۆی ڕوونکاتەوە..




نزیک بوو بڕواتە کۆشک..
لە پەنجەرەکانەوە جۆنگکوکی بینی لە باوەش دایکی..
نتالا:"ئەم تاوانبارە چۆن ئەتوانێت ھێندە بەسۆز بێت!!؟"
بەرکەوتنی تۆپێک بە قاچی بیرکردنەوەکانی وەستاند..



ئاوڕی یایەوە..
کوڕە بچووکەکەی جین بوو ڕائەکاتە لای..
نتالا زەردەخەنەی کرد..
زۆر شیرین بوو، ڕوومەتەکانی پەمەی مەیلە و سوور ببون لەبەر تیشی خۆر..
تەمەنی نزیکەی سێ ساڵ و نیوێک ئەبوو،
تۆپەکەی ھەڵگرت و ڕۆشتەوە بۆ یاریکردن..

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Unde poveștirile trăiesc. Descoperă acum