(2)Part:-4

993 273 79
                                    

بەخێرھاتن...
----------------

جیمین لە نتالا نزیک بۆوە..
توند باوەشی کرد..

نتالا دەستی کرد بە گریان بەجۆرێک لە چەند خولەکێکا کراسەکەی جیمین تەڕ بوو ئەویش ھەوڵی ئەیا ھێمنی کاتەوە..

جیمین:"کێشە نیە، کێشە نیە.. تەواو بوو تێپەرێ.. "
نتالا:"ش.. شانم... زۆر.. ئازاری ھەیە.. "
جیمین:"ئادەی سەیری کەم.. "
دەستی یا لە شانی و نتالا ھاوارێکی بێدەنگی کرد..

نتالا:"واھەستەکەم کۆمەڵێک لە ھەنگ مێشکم ئەخۆن.. "
جیمین:"پلەی گەرمیت بەرزە.. لە کەیەکەوە ھەست بە ئازار ئەکەیت؟"
نتالا:"لە دوێنێوە.. وابزانم شانم ھەڵئاوساوە.. "
جیمین:"ئەوکاتەی جین بە زۆر ھەڵی ساندیە سەر پێ؟"
نتالا:"کەواتە ئێمەت بینی!!؟"

جیمین فرمێسکەکانی نتالای ئەسڕی..
"بەڵێ، ئەی کەواتە چۆنم زانیوە کە گەڕاویتەتەوە بۆ کۆشک ھمم.. "
نتالا:"تکایە.. تکایە یارمەتیم بە بابڕۆمە دەرەوە لێرە.. "
جیمین:"ناتوانم، کۆشک لەژێر چاودێریە لەوکاتەی باوکم مردوە... ھەروەھا سەرۆکی خزمەتکارەکان لە گەنجینە دوورناکەوێتەوە.. "

نتالا ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی..
دوووبارە پاڵێناوە بە دیوارەکەوە..

جیمین:"دەی ئێستا نانەکەت بخۆ.. ئەڕۆم کەمێک سەھۆڵ ئەھێنم تا لەسەر شانتی دانێم.. "

نتالا ھەوڵی یا نانەکە بخوات، لەکاتێکا جیمین وەک ئاسک خێرا ڕای کرد تا پاڵتۆیەک بێنێت...

ھەستی بە دڵخۆشیەکی زۆر ئەکرد لە تیشکی خۆرەوە بۆ جەستەی ئەگوازرێتەوە..

ڕۆشتە ژوورەکەی و گرانبەھاترین پاڵتۆی خۆی برد..
دواتر بەرەو چێشتخانە ڕۆشت..

جۆنگکوک بینی و پێیسەیر بوو ئەو ھەمووە خۆشەویستەیەی لێ ئەبارێت..
جۆنگکوک:"ئێستا ئەمە بۆ وا دڵخۆشە؟؟..
لەوانەبێت گوڵەکانی خونچەی کردبێت.. "

جیمین چووە چێشتخانە و چەند پارچە سەھۆڵێکی برد..
زۆر بە دڵخۆشیەوە گەڕایەوە بۆ گەنجینە..
نتالا تەواو ببوو لە خواردنی بەشێکی نانەکەی..

جیمین:"ئاوھا زوو نانەکەت خوارد؟"
نتالا:"ئارەزووی زیاتر ناکەم.."
جیمین:"کەواتە با سەھۆڵەکانت بۆ تانێم تا ئازارەکەت کەم بێتەوە.. "
نتالا:"باشە.. "

کەشەکە وردە وردە سەیر ئەبوو..

جیمین:"کێشە نیە گەر... گەر پۆشاکەکەت داکەنیت؟ تەنیا بەشە ئازاپێگەشتوەکەت.. "
نتالا:"باشە.. "

نتالا قژی بردە لاکەی تری و ملی و شانی دەرکەوت لە کاتێکا تیشکی خۆر لەسەریەتی کە لە پەنجەرەکەوە تێپەرئەێت..

ئەوە زۆر قورس بوو بۆی بە تەنھا بلوسەکەی داکەنێت بۆیە جیمین یارمەتی یا..
کەمە کەمە ھەتا ئزاری پێ نەگات و بلوسەکەی داکەند...

سەھۆڵەکانی دانا و شەڕی لەگەڵ خۆی ئەکرد تا سەرنجی جەستەی نتالا نەیات..
ھەردووکیان زۆر بێدەنگبوون...

دوای کەمێک..

جیمین:"ھەست بە باشتر بوون ئەکەیت؟"
نتالا:"بەڵێ باشترە... بەڵام ھەست بە ماندوێتی ئەکەم، ھەمووشەوەکە بەئاگا بووم لەترسی ھاتنی مشکەکان..  ئەمەوێت بخەوم.. "
جیمین:"ئەتوانی لەسەر ڕانم پاڵکەویت.. من بەردەوام ئەبم لە دانانی سەھۆڵەکان.. "

نتالا ھەستی بە سپاسگوزاری و ترس و شەرم ئەکرد..
"سپاس.. "

نتالا خەوی لێ کەوت و جیمین زوو زوو سەھۆڵەکانی ئەگۆڕی..
بە پاڵتۆکە نتالای داپۆشی و ئاوھا مانەوە ھەتا کاتی خوانی ئێوارە...

جیمین کەمێک جوڵا بۆوە نتالا خەبەری بۆوە..
جیمین:"ئێستا ئەڕۆم تاکەس گومان نەکات.. "

ڕۆشتە دەرەوە..
کاتەکە ئێوارەی تەواوە..
ھەمووان خەریکی ئامادەی خوانی ئێوارە بوون..

جیمین بەجۆرێک دڵخۆش بوو سەرنجی ھەمووانی بۆلای خۆی ڕاکێشا..
زەردەخەنەکەی لێوە پڕەکانی جێنەدەھێشت..
بۆ بچووکترین شت پێئەکەنی..

جۆنگکوک:"ئەرێ جیمین.. تۆ چیتە؟؟"

جیمین ھێشتان زەردەخەنەی ئەکرد..
"ھیچ نیە نا"

نامجون:"ھیوادارم ھەمیشە ئاوھا دڵخۆش بیت.. "

یونگی لێ نەبوو بۆیە ھەر لەگەڵ ھاتە ژوورەوە ھەمووان بێدەنگ بوون..
خوانەکە تەواوکرا زۆر بە ھێمنی..

سەرۆکی خزمەتکارەکان (دایھوا) بە دەنگێکی زۆر نزم بە جینی وت..
"دوام کەوە بۆ ژوورەکەم.. "


دوای ئەوەی ڕۆشتنە ژوورەوە..

دایھوا:"بڕیارم یاوە لەسەر نتالا.."

جین:"ئێ چی لێ ئەکەیت؟!"

دایھوا:"وای لێ ئەکەم بۆ ھەتا ھەتایە بە کۆشکەوە بمێنێتەوە... "

جین:"ھا؟!... چۆن؟"

دایھوا:" بە ھاوسەرگیری نتالا لەگەڵ یەکێک لە براکانت.. "

جین:" ھااااااا؟؟!؟!؟"









---------------
بەخێرچن...

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now