(2)Part:- 19

901 261 82
                                    


بەخێرھاتن..
---------------




نتالا نامجونی بینی باوەشەی ئاروھای کردوە..
ئاروھاش زۆر ڕووخاوە...


نزیک بۆوە و تەرمی مناڵەکەی بینی شین ھەڵگەڕاوە..
دیمەنەکە بە جۆرێکی بڕواپێنەکاراو دڵتەزێن بوو..


لە خزمەتکارێکی پرسی..
"چ.. چۆن.. مر.. مردوە؟؟"


خزمەتکار:"ئەم بەیانیە.. ت.. تەرمەکەی سەر ئاوی مەلەوانەگەکە کەوتبوو.. "




نتالا زۆر ھەستی بە دڵتەنگی کرد، ئەو بکوژەکەی بینی...
دەستی کردە گریان..
تەنیا گەر کەمێک لە مەلەوانگەکە نزیک بوایەتەوە ئەو کاتە، لەوانەبوایە ئێستا زیندوو بووایە..

ھەستی بە تەزوویەکی سارد کرد لە تەواوی جەستەی..
ئەم بچکۆڵەیە چۆن بەرگەی ساردی ئاوەکە و ترسی گرتوە ھەتا خنکاوە!!!!؟؟



قاچەکانی بەرگەی وەستانیان نەما و کەوت..
جیمین گرتی تا ئازاری پێ نەگات..




تایھیۆنگ بە ھێمنی سەیری ئەکرد و دڵتەنگی باڵی بەسەریان کێشاوە..



جین تەواو ڕوخاوە..




یونگیش بە ڕووخسارێکی سارد وەستابوو..




نتالا سەیری کرد و چاوی لە گریان سوور ببوون..
ئەیزانی ئەو بکوژەکەیە، بەڵام بەڵگەی نیە..
ھەستی پەشیمانی ھەرگیز بە ڕووخساریەوە نەبوو..
ئەمەش نتالای زیاتر توڕە کرد..




سەرۆکی خزمەتکارەکان (دایھوا) مناڵەکەی ھەڵگرت و ئەگریا..
"ئەمبیوڵانس لە خوارەوەیە.. تا.. بیبەن..."



ئاروھا ھاواری کرد بە گریانەوە..
"نەخێر.. چۆن ئەتوانن مناڵەکەم لەناو بەفر گر دابنێت؟؟؟ کوڕەکەی من سەرمای ئەبێت.. نەخێر.. بۆمی بگەڕێننەوە.. "
نامجون لە دواوە توند باوەشی کرد ئەیویست ھێوری کاتەوە..




جین دەستە وەستان بوو لە کردنی ھەر شتێک..
دیارە ئەو ھێشتا شۆکە لە ڕووداوەکە..




پزیشکی شیکاری ھاتن، کوڕەکەیان برد و ڕۆشتن..


ئاروھا و نتالاش ھەر ئەگریان..



ھەمووان ڕۆشتن بۆ گۆڕستان و تازێکەی تەواو بوو..







گەڕانەوە کۆشک..
ئاروھا ھیچ حاڵی باش نەبوو، دڵتەنگی و ڕوخاوی لەسەر ڕوخساری بوو..





نتالا چووە چێشتخانە تا ئاو بخواتەوە..
کردیە پەرداغێک و پێش ئەوەی بڕواتە دەرەوە گوێی لە ھاواری جین بوو..
لە پشت دەرگای چێشتخانەوە سەیری کرد..





جین:"ئەوە ھەڵەی تۆ بوو..
بەھۆی تۆوە مرد..  تۆ بووی.. "



ئاروھا:"من زۆر جوان لێی دڵنیا بوومەوە کە خەوتوە لەناو پێخەفەکەی خۆی پێش ئەوەی بخەوم.. "



𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now