Part:- 23

1K 282 71
                                    


بەخێرھاتن...
----------------

نتالا گرتە ڤیدۆیەکەی کوژاندەوە.
زۆر شڵەژاو و ترساو بوو لەوەی بینیبووی..
بڕیاری یا کە ئەمشەو لە دوای نیوەشەو کۆشک جێبھێڵێت دوای ئەوەی ھەمووان خاوتن..

ھەموو شتێکی وەک خۆی لێ کردەوە و دواتر زۆر بە ھێمنی لە ژوورەکە ھاتە دەرەوە تا کەس ھەستی پی نەکات..
ئاگای لەو کامێرایە نەبوو کەڕێک بەرامبەر ژوورەکەیە و تۆماری کردوە کاتێک نتالا لە ژوورەکە یەتە دەرەوە...

ڕۆشتە ژوورەکەی خۆی و جانتاکەی ھەڵگرت خۆی بۆ چونە دەرەوە ئامادەکرد..
پەڕاوی دەست لە کار کێشانەوەکەی و ھەندێک نامەی بۆ براکان ئامادەکرد..

یەکەم نامە بۆ جیمین:-
{• سوپاس، ئەوە ئەو وشەیەیە کە ھەمیشە     ویستومە پێتی بڵێم..
تۆ شیرینترین کەس بووی لەم کۆشکە..
ئەزانم کە تۆ بوویت ئەھاتیتە ژوورەکەم تا لە باروودۆخم دڵنیابیتەوە..
زۆر دڵخۆش بووم کە تۆم ناسی، تۆ ھەندێک ئاواتت پێ بەخشیم و پارێزگاریت لێ کردم کاتێک زۆر ترساو بووم..
بۆ ھەمیشە دڵخۆش بە، بە سەلامەتی بمێنەوە، یادەوەریە جوانەکانمان ھەمیشە لە یاد ئەبێت..
وەک ئەزانیت چیتر بەرگە ناگرم لەم کۆشکە بمێنمەوە..
سوپاس بۆ ھەمووشتێک •}

کردیە ناو زەرفێک و داینا..

دواتر بۆ تایھیۆنگ:-
{•لەوانەبێت ئەوە سەیر بێت کە نامەیەکت لە خزمەتکارێکەوە پێ بگات بەڵام حەزم کرد ئەوەت پێ بڵێم کە ھەستم پی کردوە پێش ئەوی بڕۆم..
چیتر یەک نابینینەوە بۆیە پێتەڵێم کە تۆ کەسێکی زۆر نایابیت، بوێر و بەھێزیت چونکە توانیوتە لەم کۆشکەیا بمێنیتەوە..
ئازاری لەدەست یانی کەسێکی خۆشەویستت بینیوە و بەرگەت گرتوە، بەڵام ئەبێت بە دوای سەرەتایەکی تازەیا بگەڕێیت..
ژیان بەردەوام ئەبێت ھەتا تیشکی خۆر ھەبێت و ھەست بە بوونی دەور و بەر بکەیت..
ئەزانم بەربژێراویت، زۆر شارەزا و زیرەکیت لە بواری بازرگانیا.. من چاوڕێی بیستنی سەرکەوتنەکانت ئەکەم..
سوپاس بۆ ئەوەی ئەو ڕۆژە ھەستەکانی خۆتت پێ وتم، ویستم شتێکت پێ بڵێم بەڵام نەمتوانی بۆیە ئێستا پێت ئەڵێم..
ترس و بەربەست تەنھا لە مێشکی کەسەکانایە بۆیە ھەموو کەس ئازادە، بەڵام تۆ خۆت بە بیرۆکە خراپەکانت ئەبەستیتەوە..
بەردەوام بە لەژیان تۆ ھێشتا گەنجیت..
ھەروەھا بیریت بێت بواری پزیشکی ڕۆژ بە ڕۆژ لە گەشەکردنایە بۆیە چارەسەری قاچەکانت ئەکەیت..
ژیانێکی دوور و درێژ و پڕ لە دڵخۆشی بەسەر بەرە دور لە ئێش و ئازار و ڕق و کینە نێوان خۆت و براکەت یونگی...
ھەمیشە سەلامەت بە •}

کردیە ناو زەرفێک و داینا..

دواتر بۆ یونگی:-
{•من ھەموو ھێزی خۆم کۆکردۆتەوە تا ئەم نامەیەت بۆ بنوسم..
زۆر بیرم کردەوە تا ڕێگایەکی گونجاو بدۆزمە ئەو ھەڵە تێگەشتنەی نێوانمانت بۆ باس بکەم.. بەڵام تۆ چانسێکت نەیاپێم...
تۆ تاکە کەسیت کە ھەستی  بێتاوانی بوون لە کارێک ئەزانیت...
من ئەزانم تۆ ریات نەکوشتوە، بەڵام براکانت چانسیان نەیا پێت کە بێتاوانی خۆت بسەلمێنیت...
بۆیە تکایە دوای لێبووردنەکەم قبووڵ کە، من ئەوڕۆژە بەڕاستی نەخۆش بووم و مەبەستم نەبوو ئازارت بەم..
ھیوادارم پەیوەندیت لەگەڵ براکانت باش بکەیت و بێتاوانی خۆتیان بۆ بسەلمێنیت، براکەت جین ئەبێتە شاھیدت بۆیە خەمت نەبێت.. تەنیا بەھێز بە..
تۆ کەسێکیت بەڕاستی شایەنی خۆشەویستی و سۆزیت، وە گەر کەسێک خیانی لێ کردیت بزانە کە زۆر بێڕەوشتەو حەز بە ئازاری ئەسانی دی ئەکات...
سوپاس کە ھێشتت بە زیندوی بمێنمەوە •}

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎حيث تعيش القصص. اكتشف الآن