(2)Part:- 18

954 262 217
                                    


بەخێرھاتن😢..
-----------------




ڕۆژی دواتر نتالا لە خەوھەڵسا..
بینی تایھۆنگ لەسەر جێگای خۆی خەوتوە..
بیری ھاتەوە چی روویا بەڵام وای زانی خەوە چونکە شتی وا مەحاڵە..
گەرماوی کرد و گەڕایەوە یارمەتی تایھیۆنگی یا تائەویش گەرماو بکات..
تەواوی کاتەکە نتالا سەرنجی تایھیۆنگی ئەیا..


تایھیۆنگ پێی سەیر بوو..
"چی بووە؟ بۆچی ئاوھا سەیرم ئەکەیت؟"


نتالا:"شتێکت لەبیر نەکردوە؟"
تایھیۆنگ:"مەبەستت چیە؟"
نتالا:"ھەرچی بێت.... ھیچ شتێک نایەتە مێشکتەوە؟"


تایھیۆنگ کەمێک بیری کردەوە..
"ھیچ شتێک نیە.. ھیچ نایەتە مێشکمەوە.. "


نتالا:"کەواتە ھیچ.. "
تایھیۆنگ:"ئەھا.. بیرم ھاتەوە.. تۆ داوای مۆبایلێکی تازەت کرد.. "


نتالا زەردەخەنەی کرد..
"ئەھا بەڵێ.. ئەوەبوو ویستم بیرت بێتەوە.. "
ئەویست تایھیۆنگ سەرقاڵ کات تا گومانی لێ نەکات..



ئێستا دوو ئەگەر ھەیە..
یان نازانێت ئەتوانێت بڕوات..
یان ئەوەتا ئەزانێت و ئەیشارێتەوە..




ھاتنە خوارەوە بۆ خواردنی نانی بەیانی..
ھەمووان بێدەنگ بوون..


جیمین بەھیچ جۆرێک سەرنجی نتالای نە ئەیا..
نتالا ھەستی بە شتێکی نامۆ کرد بەڵام وای زانی ئەیەوێت بیشارێتەوە..




لەخواردن تەواو بوون و ھەمووان بۆ سەر کارەکانیان چوون، تەنانەت جیمینیش سەرقاڵی گوڵەکانی بوو..
تایھیۆنگ ڕۆشتە نەخۆشخانە و بە دڵتەنگی گەڕایەوە..




نتالا لەسەر کورسیەکانی باخچەی دواوە دانشتبوو..
بینی تایھیۆنگ لەگەڵ دایکی قسە ئەکات و دواتر بردیە ژوورێکی دوور لە کۆشک..



نتالا ھەستی کرد شتێک ھەیە، دوایان کەوت و خۆی شاردەوە، گوێی لە قسەکانیان ئەگرت..
بەڵام تەنھا گوێی لە ھەندێک ڕستەی بچڕ بچڕ بوو..






دایھوا:"باش ئاگاداری نتالا بە...........  ........
کاتەکە زۆری نەماوە.......  و   ......... "



تایھیۆنگ:"دڵنیای ئەمجارە؟؟........
نتالا پێنجەمە کە.......      ........ "


دایھوا:"بێگومان.. ئەو ئەو کەسەیە کە بەدوای ئەگەڕێین........  ئەمجارە سەرەگرێت...... و .........."






دڵی نتالا زۆر خێرا لێی ئەیا..
چی تر ھەیە نازانێت کە لە چواردەوری ڕووئەیات؟؟!



زۆر لە ژوورەکە دورکەوتەوە..
دواتر ڕۆشتە لای تایھیۆنگ ھەر وەک ئەوەی ئێستا بینیبێتی..
"چاوپێکەوتنی نەخوشخانە چۆن بوو؟"



𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now