(2)Part:- 20

947 256 177
                                    

بەخێرھاتن..
---------------

[{ ئەزانم من بەڕاستی زۆر ترسنۆکم بۆ
ئەوەی ئەو ھەستەی بۆ تۆم ھەیە لە ڕێگەی پارچە کاغەزێکەوە پێت بڵێم..

ناتوانم ڕووبەڕوو بیکەم..

ناتوانم بڵێم خۆشەویستیت چی لێمکرد..

گۆڕیمی بۆ کەسێک کە ھەرگیز ڕۆژێک لە ڕۆژان بیرم نەئەکردەوە کە وام لێ بێت..

بەھێزت کردم...
کەسێکی وات لێ درست کردم کە بتوانم بەرگەی سەختی و ناخۆشیەکانی ژیان بگرم..

بڕیاری درست و باش بەم..

ئەوکەسە بوویت، ھەر ئەو کەسە جوانەیت کە چاوەڕێی ئەکەم چارەنووس بە دیاری پێمت ببەخشێت..

کەسێکی چاوچنۆک ئەبم بۆت و چاوەڕێ ئەکەم تا یەکتری ببینینەوە..
ئەگەر لەم ژیانەش پێکەوە نەبووین، لە ژیانەکەی تر بێ گومان بۆ یەکتری ئەبین..

ھیوادارم ژیانت بەردەوام کەیت لەگەڵ براکەم تایھیۆنگ..

ویستم ئەمانەت پێ بڵێم چونکە من ناگەڕێمەوە کۆشک جارێکی کە..

تۆ جوانترین گوڵیت کە لە ژیانم بینی بێتم..
ئەو گوڵەی ھەرگیز بۆنەکەی لە جەستەم نابێتەوە..

ئەو گۆزە گوڵەی ئێستا لە بەردەمتە دڵی منە بۆ تۆ..
ھەمیشە سەلامەت بە و ئازاری خۆت مەیە لەبەر من........

ئەو کەسەی زۆری خۆشەوێیت
و لەودنیاش
ئاشقتە...

                                   جیمین. }]




نتالا لە خوێندنەوەی نامەکە تەواو بوو..
ھەستی کرد ئەخنکێت...
نەیەتوانی یەک وشەش بڵێت..
ھەناسەی قوڵی ھەڵمژی تا ئارام بێتەوە..

ژووری گوڵەکانی بەجێ ھەشت، بڕیاری یا کۆشک جێ بھێڵێت و بەرەنگاری چارەنووسی دەرەوەی بێتەوە..

ھەنگاوەکانی بۆ ژووری دایھوا بوو..

کاتێک لە ژوورەکە نزیک بۆوە گوێی لە دەنگی تایھیۆنگ بوو لە ژوورەوە..



تایھیۆنگ:"تەنیا دوو ڕۆژ ماوە و کاتە چاوەڕوانکراوەکە یەت... من زۆر پەرۆشی بینینیم.. "



نتالا ھەستی بە نامۆی کرد..
چاوانی سوورە لە گریان و پلەی گەرمی کەمێک بەرزە..

ھەوڵی یا جوان سەرەنجی قسەکانیان بات..


𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now