Part:- 11

1K 302 71
                                    


بەخێرھاتن...
-----------------

نتالا ھەستی بە کەمێک بێھۆش بوون کرد لە جەستەیا..
ویستی خۆی بەرز کاتەوە بەڵام نەیتوانی..

تاریکە..
دەستی جوڵاند لە تاریکیەکەیا گوێی لە دەنگێک بوو..
"ششش... لەوانەیە جرجەکان گوێیان لێمان بێت و بێن.."
نتالا شۆک بوو، ھەستی بە ترس کرد، بە چپە وتی"ب... بڕێز جی..مین!!!.. ئێمە لە گەنجینە کەین.. با بڕۆینە دەرەوە پێش ئەوەی ھەستمان پێ بکەن.."

ویستی ھەستێت..
جیمین نتالای بۆ لای خۆی ڕاکێشاو بە توندی باوەشی کرد "نامەوێت.."
نتالا:"تکایە با بڕۆینە دەرەوە، ئێرە زۆر تاریکە.. ھیچ نابینم.."
جیمین:"ئەمە ئەوەیە کە حەزم پێیەتی.. ھەست کردن بە ترس ل  تاریکیا... ئەی ئەوە ھەستێکی جوان نیە؟"
نتالا:"تکایە، ئێستا کاتی گونجەو نیە تا چێژ لە ترس وەرگریت.. ئەگەر ئەو شتانە بێن پارچە پارچەمان ئەکەن.."
جیمین:"ڕاستەکەیت.. چونکە ئێمە ئێستا ڕووتین.."
نتالا:"چییی!!؟"
دەستی لە جەستەی یا.. ھێشتا جلەکانی
لەبەرە

جیمین بە دەنگێکی بەرز پێکەنی..
نتالا:"ششش بێدەنگ.."
جیمین:"تۆ بەڕاستی گەمژەیت، ئەوە زۆر شیرینە..."
نتالا ھەستی بە نائارامی ئەکرد..
کەمێک جوڵا تا لە باوشی دوورکەوتەوە..

جیمین:"تۆ لە ژوورەکەی منیت.."
نتالا:"چیی!!؟ بڕواناکەم.."
جیمین جوڵا تا ڕووناکیەکە داگیرسێنیت...
دایگرساند بە شێوەیەکی کەم..
جیمین:"بینیت.. من درۆ ناکەم.. تۆ لە ژوورەکەی منیت"
نتالا بەزۆر خۆی لابرد و لەسەر جێگاکە ھەستا کە لێی بوو "نازانم چۆن ھاتوومەتە ئێرە بەڵام سوپاس کە دەرت کردوم لەو گەنجینە ترسناکە.."

جیمین ھێشتا لەسەر جێگاکەیەتی و قۆپچەی جلی خەوی کراوەتەوە.. ئەتوانی پێستە نایابەکەی ببینیت.. بەشێوەیەک سەرنج ڕاکێشە جوان بوو کە....
ناتوانی ھیچ بڵێی..

جیمین:"تۆ بەڕاستی ترسنۆکیت، بایەکە زۆر بەھیز بوو بۆیە دەرگای گەنجینەکەی داخست.. گوێم لە ھاوارت بوو.. کاتێک دەرگاکەم کردەوە تۆ لە ھۆش خۆت چووبویت بۆیە ھێنامیتە ئێرە..
بۆچی ئێرە؟، چونکە فەرماندە لەگەڵ براکەم جین ژوورەکەت ئەپشکنن...
ھاتیتەوە ھۆشی خۆت بەڵام ھەڵەلەرزیت و ھەنێ شتت ئەوت.. بۆیە باوەشم کردیت تا ئارام بیتەوە.. زۆر چێژ بەخش بوو.."

نتالا بە سەیری سەرنجی ئەیا لە ناخی خۆی وتی ' ئای خوایە کەسێکی چەندە سەیرە...
ئەو مازوخیە..' "سوپاس بۆ ھەموشتێک، بیرم ناچێتەوە.."
ڕۆشت بەرو دەرگاکە..
جیمین پێکەنینێکی کرد"ھیوادارم زوو بێیتەوە... تا بۆم باسکەیت ھۆکاری برینەکانی سەر ملت چیە"
ترسێک نتالای داگرت لە دێڕەکی کۆتای..
چەمایەوە بۆی و ڕۆشت..

کۆشک تەواو بێدەنگ بوو..
ھیچ کەسێکی نەبینی لە ژوورەکەیا..
خۆی گۆڕی و خەوت..

ڕۆژی دواتر وەک ھەمیشە ھەستا لەخەو کارەکانی کرد..
چوە خوارەوە بۆ ئامادکردنی مێزی بەیانی..
لە پەنجەرەکانەوە جیمینی بینی..
جیمین بۆی پێکەنی...

ھەمووان لە چواردەوەری مێزەکە کۆ بوونەوە دوای ئەوەی ئامادەبوون..
جین قسەی کرد بە دەنگێکی کەمێک بەرز..
"پاکردنەوەی گەنجینەکە تەواو بوو.."
جێگری خاتوو شین سەیری نتالای کرد..
نتالا شڵەژا "ئەمڕۆ تەواو ئەبێت گەورەم.."
جین پێکەنی "ھیوادارم کارەکەت زوو تەواو کەیت.." بە دەنگێکی ھێمنی ھەڕەشاوی..
نتالا:"فەرمانتە..."

کاتێک تەواو بوون خزمەتکارەکان مێزەکەیان پاکردەوە و نتالاش بەرەو گەنجینەکە ڕۆشت..
سێبەری کەسێکی بینی لە دوایەوە..
خێرا ئاوڕی یایەوە..
جیمین بوو..
جیمین:"ئەی ترسنۆک.. لەگەڵتا یەم.."
نتالا پێکەنی"سوپاس.."

نتالا بە ھەموو توانایەوە گەنجینەکەی پاک ئەکردەوە..
جیمینیش لەسەر یەکێ لە ڕەفە کۆنەکان دانیشتوە..
تەپ و تۆز لە ھەموو جێگایەک بوو بەجۆرێک نەیتوانی جیمین ببینێت کە بە تەمەڵی خەریکی کوشتنی مشکەکانە لەبەر ئەو..

ئاوھا بەردەوا بوون ھەتا شەو داھات..
گەنجینەکە لە باری یەکەمجاری خۆی زۆر خاوێن تر بوو..

جیمین سەیری ڕووخساری نتالای کرد کە پیس بووە و دەستی کرد بە پێکەنین..
نتالا تووڕە بوو لە پێکەنینەکەی و ئەویش سەیری جیمینی کرد و دەستی کرد بە پێکەنین چونکە ڕووخساری پیس بووە..

چونە لای مەلەوانگەکە و دانیشتن..
نتالا ئاوی کرد بە ڕووخساری تا خاوێنی بکاتەوە..
جیمینیش وەک مناڵ بەھەردوو دەستی ڕووخساری پاک ئەکردەوە..
نتالا پێکەنی لە شیرینی جیمین..

جیمین ئەو سەرقاڵیەی نتالای قۆزتەوە و ڕای کێشا بۆ لای خۆی و کەوتنە مەلەوانەگەکەوە..
لەژێر ئاوەکە سەیری چاوی ئەکرد و توند گرتبووی..
سەریان دەرھێنا..
نتالا ھەناسەی قوڵی ھەڵمژی "بۆچی وات کرد.. کەشەکە.. ساردە.."
جیمین:"زۆر چیژ بەخشە کاتێک لەگەڵ تۆ یاری ئەکەم.."
نتالا دڵ خۆش بوو..
دستی جیمینی گرت و ھاتنە دەرەوە..
پێژبڕکێیان کرد تا بزانن کێ زووتر ئەڕواتەوە ژوورەکەی خۆی...

کاتەکە زۆر درەنگ بوو.. نتالا لەتاو ماندوێتی یەکسەر خەوی لێ کەوت..

ڕۆژی دوای ئەوە نتالا لەسەر قیژە و ھاواری خزمەتکارەکان خەبەری بووەوە..
خێرا چووە دەرەوە بۆ لای دەنگەکە..
"چیە چی بووە؟؟ بۆچی ھاوار ئەکەن؟!؟"
یەکێ لە خزمەتکارەکان ڕەنگی زەرد ببوو ھەڵەلەرزی...
"سەیری... سەیری ژوورەکەی... ب... بەڕێز.. یوو.. یونگی. بکە.. سەیرەکە... خاتوون..."

نتالا وردە وردە لە ژوورەکی یونگی نزیک بوەوە و چووە ژوورەوە...

ژنەکەی یونگی خۆی کوشتوە...

-----------------
بۆ ئەوانەی نازانن (مازوخی) واتای چیە..
ئەو کەسانەن کە چێژ لە ترس و ئازاری خەڵکی تر ئەبینن..
نەک خۆیان بیترسێنن یان ئازاریان بەن..
بەڵکو بەس سەیریانکەن...

بەخێرچن.....

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt