(2)part:- 14

997 270 125
                                    

بەخێرھاتن..
---------------


نتالا:"ئەڕۆم شامپۆکە ئەھێنم.. "
خیرا ڕۆشت و ھاتەوە..

تایھیۆنگ زۆر بێدەنگ بوو و بەردەوام سەرنجی لەسەر نتالا بوو بە ھەستی جۆراو جۆر..


تەواو بوون لە گەرماو کردن و نتالا تایھیۆنگی ھێنایە دەرەوە.
دواتر گەڕایەوە گەرماو تا جلە تەڕەکانی خۆی بگۆڕێت..
لەسەر قەنەفەکە پاڵکەوت..
ھەردووکیان نزیکی ڕۆژھەڵاتن خەوتن..






بەیانی داھات و نتالا ھەڵسا..
سەیری کاژێری کرد کاتەکە درەنگە..
دواتر سەیری پێخەفەکەی کرد تایھیۆنگی لێ نەبوو، ئێ بێگومان لە نەخۆشخانەیە..

لەسەر فەرشی ژوورەکە وەستا ھەستی کرد تەڕە..
سەرێکی ڕاوەشاند و دوبارە سەیری کردەوە، دەستی لێیا، تەڕبوو..
جوان سەرنجی یا  جێ پێی بینی..



خۆی چاکرد و قژی ڕێک خست..
کەمێک بۆنی یالەخۆی و مکیاژی کرد، چووە خوارەوە..


ھەمووان لەسەر کاربوون..
ڕۆشتە باخچەی دواوا تا ھەوایەک ھەڵمژێت..

کاتێک پیاسەی ئەکرد ئەو ژنەی بینی کە لەگەڵ جۆنگکوک بوو، لەسەر یەکێکە کورسیەکان دانشتبوو پارەی ئەبژارد، دواتر ھەڵسا و ڕۆشت..

نتالا:"چەندە گوناھە، یەک شەوی تەواو بەرگەی شێتی جۆنگکوکی گرتوە!!
بەڕاستی گوناھە.. "
بەردەوام بوو لە پیاسە..


نامجون و ئاروھا(ھاوسەری جین)بینی، لەگەڵ مناڵە بچوکەکەی کە لەسەر جۆلانەیە و نامجون پاڵی ئەنێت..

زەردەخەنەی کرد کاتێک بیری لە ھەمان وێنە کردەوە..
ئەو لە جێی ئاروھا، جیمین لەجێی نامجون پاڵی مناڵەکەیان ئەنێت لەسەر جۆلانە..

واھەستیکرد کە ھەموو دونیا ناتوانێت ئەو خۆشیە ھەڵگرێت کە ئەو لە دڵیایەتی..
یەکێک لە دواوە باوەشی کرد، بە گوێیا چپاندی..

جیمین:"بەیانیت باش.. "
نتالا ختوکەی ھات بۆیە پێکەنی..

جیمین:"کەواتە تۆ ھەستیاریت.. "
فوی لە ملی کرد..

نتالا ڕای کرد..
"بەڵێ زۆر ھەستیارم بەوشتانە،
بەرگەی ناگرم.. "

نتالا دوور لێی ڕای کرد و جیمین بەدوایا..
زۆر دورکەوتنەوە بۆ شوێنێکی دووری باخچەکە کەس نەیان بینێت..

نتالا:"زۆر باشتر دیاریت لە دوێنێ.. "
جیمین دەستی گرت..
"بێگومان، ئەوە ھێزی خۆشەویستیە.. "
پێکەوە پێکەنین..


جیمین نتالای بە توندی باوەشی کرد ھەتا لە ناو دەستی دیارنەما..
"بۆچی ئەمڕۆ زۆر شیرینیت؟؟!!"

نتالا زۆر بچووک و شیرین دیار بوو..
بەدەنگێکی خنکاو لەناو باوەشی قسەی کرد..
"کەمێک دوور کەوە.. "

جیمین نەیزانی ئەڵێت چی، لێی دوورکەوتەوە..
"چی؟"

نتالا ھەناسەی یایەوە..
"ئااا خەریک بوو بمخنکێنیت.. "
جیمین"ئۆھ، ئەوا من کەمێک دڕندەم لە کاتی باوەشا، ببورە.. "

دووبارە باوەشی کردەوە، چاوی داخست..
"زۆر حەزم بەو بۆنەیە، ئەتوانین کەمێکی تر ئاوھا بمێنینەوە.. "

کاتێک نتالا باوەشی کرد، دووبارە ئەو تیشکەی بینییەوە لە بالکۆنی نھۆمی سێھەم..

نتالا:"جیمین.. ئەتوانیت سەیری ئەو تیشکە بکەیت؟"
جیمین:"لەکوێیە؟"
نتالا:"سەیری بالکۆنی نھۆمی سێھەم بکە.. "
جیمین:"ھیچ نابینم، لەوانەبێت تیشک یانەوەی خۆر بێت.. "


نتالا ھەستێکی سەیری ھەبوو، بیری کردەوە لەوانەبێت کەسێکی لێ بێت..
لە جیمین دوورکەوتەوە..
"ئێستا ئەڕۆم.. "
خیرا ڕای کرد..
بەپەلە بۆ نھۆمی سێھەم چوو، لە بالکۆنەکە نزیک بۆوە کەسی لێ نەبوو..




ئاوڕی یایەوە تایھیۆنگی بینی لە نەخۆشخانە گەڕاوەتەوە..
نتالا:"چاوپێکەوتنەکەت چۆن بوو؟"
تایھیۆنگ:"ھیچ نەگۆڕاوە.. "

لەسەر قاچی فایلێکی شین ھەبوو..
نتالا:"کێشە نیە، کەمێک پشووبە.. "


کە تایھیۆنگ ڕۆشتە ژوورەکەی،
جۆنگکوک ھات..
دەستی بە سەریەوە گرتبوو، دیارە ئازاری زۆرە..

نتالا ھەستی بە خەمباری کرد بۆی جگە لەو ھەمووە شتەی بەرامبەری کردویەتی..
جۆنگکوکی بە خۆیەوە بەست و بردیە ژوورەکەی..
جۆنگکوک خۆی ھەڵایە سەر پێخەفەکەی، نتالا ھەستی کرد پشتی دووپارچە بووە..
نتالا:"تۆ بۆچی ھێندە قورسی؟؟!"


ئارەزوی کدر بڕواتە ئەو ژوورەی کە ئامێرەکانی لێبوو بەڵام پەشیمانبۆوە ڕۆشتە دەرەوە..



لە بالکۆنەکە نزیک بۆوە..
جیمین ھێشتا لە باخچەکایە..
ئاماژەی ژمارە 11ى بۆ کرد..
جیمین تێگەشت کە مەبەستی ئەوەیە کاژێر 11ى ئەمشەو ئەیبینێتەوە..



نتالا ڕۆشتە ژوورەکەی تا لە تایھیۆنگ دڵنیا بێتەوە..
زۆر سەیر و تەواو جیاواز بوو لە شەوی ڕابردوو..

نتالا:"کارێک، شتێک ھەیە بتەوێت بۆتی بکەم؟"
تایھیۆنگ:"نەخێر، تەنھا ئەمەوێت بخەوم.. "


نتالا تێبینی ئەوەی کرد تایھیۆنگ ھەوڵ ئەیات پەڕاوی نەخۆشخەنەی لێ بشارێتەوە..






کات ڕۆشت و شەو داھات..
نتالا پەڕۆشی بینینی جیمین بوو..
ڕۆشتە باخچەو چاوەڕێی کرد..
بەڵام جیمین زۆر دواکەوت..
پیانۆیەکی بینی لە ژوورێکی شوشەی..



ئارەزووی کرد تۆزێک بژەنێت تا جیمین یەت..
لەسەر کورسیەکەی دانشت و پۆشەری پیانۆکەی لابرد..


کاتێک سەری بەرز کردەوە..

جەستەی دەستی کرد بە لەرزین و ئارەقە کردنەوە..



یونگی ڕێک لە بەردەمی وەستابوو..







--------------
بەخێرچن..

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now