(2)Part:- 3

997 277 78
                                    

بەخێرھاتن..
--------------

لەسەر مێزی خوانی بەیانی...یونگی لەپاڵ جۆنگکوک دانیشتبوو..

یونگی:"ڕوخسارت بەچی وای لێ ھاتووە؟"

جۆنگکوک:"دوێنێ شەو لەسەر پێخەفەکەم کەوتمە خوارەوە بۆیە وای لێ ھات.."

ھۆسیوک:"ھھ کاری گەری نیە، تەنانەت گەر بشسووتێت کچان ھەر وازی لێ ناھێنن.. "

جین:"جۆنگکوک ئەبێت بەشێوەیەکی ڕاست بیرکەیتەوە، ئەبێت بەمزوانە بێیتە کۆمپانیا.."

جۆنگکوک:"ھێشتان ئامادە نیم.. "

ھۆسیوک:" وازی لێ بێنە با ھەر لە ژیانی خۆیا بخەوێت، کاتێک خەبەری بۆوە بۆی دەرەکەوێت کە کە درەنگە.. "

جین:"ئاا کەمێک بەزەیت ھەبێت، ئەو برای بچوکمانە.. "

ھۆسیوک:"ھھ سەیرکە بزانە زۆر نازیان پێی چی لێ کردوە و بە کوێی گەیاندوە.. "

جۆنگکوک بە وتەکانی ھۆسیوک بێزار بوو بۆیە ھەستا و ھۆڵەکەی بەجێھێشت..

لەکاتێکا ھەمووان سەرقاڵی گفتووگۆ بوون،
جیمین بیری ئەکردوە کە بە نھێنی بچێتە لای نتالا دوای ئەوەی ھەمووان سەرقاڵ ئەبن بە کارەکانیانەوە...

یونگی:"بۆچی حەزەکەیت لە بەرە بایانیەوە بارودۆخی کەسانی تر تێک بەیت؟؟!" وتەکەی بۆ ھۆسیوک بوو..

ھۆسیوک:"من تەنھا ڕاستیەکان ئەڵێم.. ئێوە زۆر سەیرن ھاا.. "

یونگی توڕە بوو..
"ڕاستی؟؟.. نەفرەت لەو وشەیە، ھیچ کەس ڕاستی نازانێت.. "

تایھیۆنگ:"سپاس بۆ خوانەکە.. "

جین:"دیداری ئەمڕۆت لە نەخۆشخانە بیر نەچێت.. "

تایھیۆنگ:"باشە.. "

ھەمووان ھەستان دوای ئەوەی خوانەکەیان تەواو کرد..

جیمین ڕۆشتە باخچەی گوڵەکان و چاودێری گەنجینەکەی ئەکرد...
نامجون ھاتە لای..

نامجون:"جیمین.. ئەمەوێت لەسەر شتێک قسەت لەگەڵ بکەم.. "

جیمین:"چ شتێک؟"

نامجون:"ئایا تۆ باشیت؟؟.. لەسەر خوانەکە دیار بوو مێشکت زۆر سەرقاڵی شتێکە.. "

جیمین:"ھیچ نیە.. تەنیا بیرم لە وتە بێماناکانی براکانم ئەکردەوە.."

نامجون دەستی خستە سەر شانەکانی..
"باشە، بەڵام گەر شتێک بێزارت ئەکات، ھیچ دوودڵ مەبە لەوەی بەمنی بڵێیت ھمم...
من گوێت لێ ئەگرم و یارمەتیشت ئەیەم... "

جیمین زەردەخەنەی بۆ کرد و باوەشی کرد..
"سپاست ئەکەم.. "
نامجون باشترین برایە بۆی..

ئەو ڕۆشت و جیمین دووبارە سەرنجی خستەوە سەر گەنجینەکە..

بینی خزمەتکارێک لە دەرگاکەی تری ئڕواتە دەرەوە، زانی خواردنی بۆ نتالا بردوە..


















~~~~~~~~~~

لەوکاتانەیا جین لەگەڵ دایکی قسەی ئەکرد..

جین:"چی لە نتالا ئەکەیت؟ بۆچی لەگەڵ فەرماندە قسەنەکەم تا بیکاتە زیندان؟!..
لەکۆتاییا ئەو ھەر سیخوڕ و بکوژە.. نازانم دایکە بۆچی سووریت لەسەر ئەوەی لێرە بمێنێتەوە؟؟!"

دایھوا:"ناتوانین ئەوە بکەین.. ئەو زانیاری زۆری لایە گەر بڵاو بێتەوە ئەوا پێگەی خێزانەکەمان ئەڕووخێت... "

جین:"ئێ کەواتە چی لێ بکەین؟!"

دایھوا:"وازی لێ بێنە با بەند بێت ھەتا خۆم بڕیار ئەیەم..
ڕاستی شتێکم لە مێشکە بەڵام کەمێکی تر کاتم ئەوێت تا دڵنیا ببمەوە لێی.. "

















~~~~~~~~~~~~~

جیمین لە گەنجینەکە نزیک بۆوە، لەبەردەم ئەو پەنجەرە ڕۆشت کە نتالا لەژێری دانیشتبوو..

جیمین فیکەی لێئەیا تا نتالا گوێی لێ بێت و بانگی کات، بەڵام وای نەکرد..
تەنھا بێدەنگ بوو..

جین ھاتە دەرەوە ئەویویست بۆ کۆمپانیا بڕوات...جیمینی بینی..

جین:"جیمین... چیەکەی لەویا؟؟"

جیمین:"ھیچ شتێک.. ئەمویست بڕۆمە باخچەی گوڵەکان.. "

جین ھیچی نەووت و ڕۆشت..

جیمین زیاتر لە پەنجەرەکە نیزیک بۆیەوە..
گەوێی لە دەنگە کزەکەی نتالا بوو..

ڕۆشتە لای دەرگاکە و ھەوڵی یا بیکاتەوە، بەڵام زۆر تووند داخرابوو..

ڕۆشتەوە لای پەنجەرەکە و ویستی بڕواتە ژوورە بەڵام سەرۆکی خزمەتکارەکانی بینی...
چووەوە دواوە تا نەیبینێت...



دایھوا سینیەکی بەدەستەوە بوو، خواردنی لەسەر بوو..
جیمین گوێی لە قسەکانیان بوو..

دایھوا:"نانەکەت بخۆ، نامەوێت لێرە بمریت.. "

نتالا ھێشتان بەھێزە جگە لەوەی شانی ئازاری ھەیە..

نتالا:"کێشە نیە.. تۆ ڕاھاتوویت لەسەر ئەوانە، وانیە؟"

دایھوا:"ئاگادارت ئەکەمەوە، گەر ڕاپۆرتەکە بڵاوکەیتەوە... ڕووخسارەکەی ترم ئەبینیت.. "

نتالا:" 24 کاژێر ماوە بڕیار بەیت چی لەخۆت ئەکەیت.. "

دایھوا ڕۆشتە دەرەوە و دەرگاکەی داخست..

نتالا ھەوڵی یا بجوڵێت بەڵام ئازارێکی زۆر بەر بەشی چەپی کەوت..
دەنگی ئازاری بەرز بۆوە..

جیمین دووبارە دەستی کردەوە بە فیکە کردن..
نتالا گوێی لێ بوو..

نتالا:"کێ لەوێیە؟"
وای زانی یەکێک لە خزمەتکارەکانە..
جیمین چووە سەر ھەندێک سنووق و خۆی ھەڵایە ژوورەوە..

چاوی نتالا پڕ فرمێسک بوو..
لە کۆتاییا کەسێکی بەبەزەی دۆزیەوە تا لەو ئازارە ڕزگاری بکات کە ھەستی پێ ئەکات..

جیمین لێی نزیک بۆوە..








------------
بەخێرچن..

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now