Part:- 19

995 279 69
                                    

بەخێرھاتن....
------------------

نتالا یەکەم پەڕەی پەرتووکەکەی کردەوە..
ئەوە پەرتووکی یادگاریکانی تایھیۆنگە...

باسی یەکەم دیداری ئەکات لەگەڵ ریا..
یەکەم جار لە کۆلیژ....کاتێک لە پەرتووکخانە بووە لە پشت ڕەفەی پەرتووکەکانی بینویەتی..

نتالا وەستا لە خوێندنەوە کاتێک تایھیۆنگ بانگی کرد..
خێرا پەرتووکی و وێنەکەی لە جێی خۆی دانا..

تایھیۆنگ:"خواردنەکەم تەواو کرد، ئێستا بڕۆ.."
نتالا:"بەڵام من ھێشتان پاکردنەوەم تەواو نەکردوە... "
تایھیۆنگ:"کێشە نیە، بڕۆ دەرەوە.. ئەمەوێ بەتەنھا بم.. "

نتالا وەڵامی نەیایەوە چونکە بیری لەو کچە ئەکردەوە..

تایھیۆنگ توڕە بوو..
"ئەبێت چەند جار دووبارەی کەمەوە؟؟"
نتالا ھاتەوە ھۆشی خۆی..
"چ.. چی!؟"
تایھیۆنگ:"تەنھا لەبەر ئەوەی ناتوانم بجوڵێم وائەزانیت ئەتوانی لە قسەم دەرچیت؟؟"
نتالا:"نەخێر ھەرگیز گەورەم.. داوای لێبووردن ئەکەم گەر بێزارم کردبیت.. "

مێزەکەی ھەڵگرت و ڕۆشتە دەرەوە..
زۆر بە ئاگای ھەنگاوی ئەنا، ترساو لەوەی یونگی بیبینێت..

ڕۆشتە چێشتخانە..
کەسی لێ نەبوو..
قاپەکانی پاک کردەوە و بۆ شوێنی گوڵەکان ڕۆشت..

ھەزاران بیرۆکە لە مێشکیا بوون..
کاتێک ھەوڵی ئەیا خۆی ھێمن کاتەوە، ھەستی بە کەسێک کرد گەڵای گوڵەکان لەسەر ملی ئەجوڵێنێت...

ئاوڕی یایەوە جیمین بوو..
زەردەخەنەی بۆ کرد..

جیمین:"لەکاتی خوانی بەیانی تۆم نەبینی.. "
نتالا:"سەرۆک فەرمانی کردنی کارێکی پێکردم.. "
جیمین:"ئێستاش لە کردنی ئەو فەرمانەیایت؟"
نتالا:"نەخێر تەواو بووم.. "

نتالا لە پڕێک ڕۆشتە دوای جیمین و دەستی لەسەر چاوی دانا..
"پێت چۆنە کەمێک یاری بکەین؟"

جیمین دەستی نتالای گرت کە لەسەر چاوی بوو..
بە نەرمی و ھێمنی ھێناوە خوارەوە بۆ لێوەکانی..

نتالا ھەستی بە شتێکی سەیر کرد..
ترپەی دڵی بەشێوەیەکی شێتانە زیادی کرد..
پەنجە بچوکەکانی لەسەر لێوە پڕەکەی جیمینە..

جیمین:"بێگومان، من ھەست بە بێزاری ئەکەم.."

ڕووی کردە نتالا و پاڵی پێوەنا بۆ دیوارەکە..

جیمین:"ئەبێت بژمێریت تا خۆم ئەشارمەوە.. فێڵ نەکەیت ھا.. ژماردنەکە تەواو کە.. "

نتالا ڕووی کردە دیوارکە و چاوانی داخست..
جیمین لە دواوە لێی نزیک بۆوە، ڕێک پێوەی نووسا..
بە گوێیا چپاندی..
"لێت خۆش نابم گەر فێڵ بکەیت.. "
بەڕاکردن دوور کەوتەوە و ھەوڵی یا جێگەیەکی باش و دوور بدۆزێتەوە بۆ خۆشاردنەوە..

نتالا بە ھەستە جیاواز و سەیرەکانی بەردوام بوو لە ژماردن...
ھەتا ژمارە 20 ژمارد..
نتالا:"من ھاتم.. " ھاواری کرد..

ڕۆشت بە دوای جیمین بگەڕێت...
چەپ و ڕاستی خۆی ئەگەڕا..
قاچەکانی بۆ نزیکی ئۆفیسەکەی ھۆسیوکی برد..
لە پەنجەرەکانەوە جین و ھۆسیوکی بینی زۆر توڕە دیار بوون..

ھۆسیوک:"لە لایەن یەکێک لە ڕۆژنامە نووسەکان ھەڕەشەم پێ گەشتوە ئەڵێ.. گەر ملیۆنێک دۆلای نەیەینێ ئەوا نھێنی وا بڵاو ئەکاتەوە کە لە بازاڕی پشکەکان بە قورسی زیانمان پێ بگات.. نھێنی ژیانی تایبەتی.. "

جین:"کەواتە سیخوڕێکی لە کۆشک ھەیە.. "

نتالا توانی گوێی لێیان بێت چونکە پەنجەرەکە کرابۆوە..
جەستەی لە ترسان دەستی کرد بە لەرزین..

چارەنووسی زۆر ڕوونە و خەریکە ئاشکرا ئەبێت..
لەوانەیە کۆشک بپشکنن و ڕاپورتەکەی ببینن..

خێرا بەرەو ژوورەکەی ڕای کرد..
بەلای جیمین تێپەڕی کە خۆی شاردبۆوە، بەڵام فەرامۆشی کرد..
جیمین پێی سەیر بوو..
چۆن نەیبینی!!؟
نتالا ترساو دیار بوو..

کاتێک چووە کۆشک یونگی بینی یەتە دەرەوە..
لەسەر قادرمەکان، بۆ بەردەمی..

نتالا خەریک بوو شێت بێت و ترپەی دڵی زۆر خێرا لێی ئەیا..

گەڕایەوە دواوە بەرەو گەنجینەکە ڕای کرد..
چووە ژوورەوە و لە پەنجەرەکەوە سەرنجی یا تابزانێت یونگی بۆ کوێ ئەڕوات..

لەوکاتەیا کەسێک دەستی لەسەر دەمی دانا و کێشای بە سەریا..

-----------------
بەخێرچن...

.

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now