(2)Part:- 6

978 280 143
                                    

بەخێرھاتن..
----------------

تایھیۆنگ:" بۆچی؟ کێ لە ژوورەوەیە؟"

دایھوا:"نیوەکەی ترت، دەی بڕۆ ژوورەوە.. "

تایھیۆنگ زۆر دڵخۆش ڕۆشتە ژوورەوە چونکە وەی زانی خۆشەویستەکەی ریا گەڕاوەتەوە ژیان..
بەڵام دڵخۆشیەکەی بووە شۆک لە نتالا و ئەویش بە ھەمان شێوە..

تایھیۆنگ زۆر تووڕە بوو..
"خزمەتکار!!!.. "

دایھوا نزیک بۆوە لێی و بە گوێی چپاند، وای کرد تایھیۆنگ یەکسەر ئارام بۆوە..

دایھوا و جین ڕۆشتنە دەرەوە و ڕووناکیەکەی کرز کرد..
نتالا و تایھیۆنگ بە تەنھا مانەوە..

نتالا بە ماندوێتی سەیری کرد، دەستە ساغەکەی خستە سەر چاوانی و دەستی کردە گریان..

تایھیۆنگیش ھەر سەیری زەویەکەی ئەکرد..
غەمباری بە ڕووخساریا دیار بوو..
ھەستەکانی جیاواز بوو لەو کاتانەیا و بەتایبەتی دوای ئەوەی دایکی چپاندی بۆی..




~~~~~~

لەو کاتانەیا جیمین بە شێوەیەکی شیرین لە بەردەم کاژێرە گەورەی ژووری خۆی دانشتوە..

چاوەڕێی ئەکرد ببێتە 2 دوای نیوەشەو تا بڕواتە لای نتالا و لەگەڵی بمێنێتەوە...
دوای کەمێک ھاتە دەرەوە زۆر بەئاگا و ھێمن بوو..

لە گەنجینە نزیک بۆوە و بینی دەرگاکەی کراوەتەوە..
چووە ژوورەوە، نتالای نەدۆزیەوە تەنھا پاڵتۆکەی نەبێت..

ھەڵی گرت و بەدەروەری باخچەکە ئەسووڕایەوە بەشکم نتالا بدۆزێتەوە..

لەگەڵ یونگی بەر یەک کەوتن.. ئەو لە ژووری پیانۆکە ئەھاتە دەرەوە..

یونگی:"جیمین! بەم کاتە درەنگە چی ئەکەیت لێرە؟"

جیمین:"ھ.. ھیچ، ویستم کەمێک.. ھەوای پاک ھەڵمژم..
ئەی تۆ؟"

یونگی:"ویستم کەمێک بژەنم.. با بڕۆینە ژوورەوە کەشەکە ساردە..
ئەی تۆ ڕەبۆت نیە؟ بابڕۆین پێش ئەوەی سەرمات بێت.. "

ھەر یەک لەو دوانە ڕۆشتنە ژوورەکەی خۆیان..
لە ژوورەکەی، جیمین خەم و پەرۆشی نتالا گرتبووی..
پاڵتۆکەی لە باوەش کرد و ڕۆشتە ناو دۆڵابەکەوە خەوت..





لە بەیانی ڕۆژی دواتر..

ھەمووان لەسەر خوانی بەیانی بوون..
تایھیۆنگ زۆر بێدەنگ بوو..
جین بە ئاسای مامەڵەی ئەکرد..

جیمین زۆر شڵەژاو بوو..
لەژێر مێزەکەوە قاچی زۆر بە خراپی ئەجوڵاند..

ھۆسیوک تێنینی کرد...
"چیتە جیمین؟ بۆچی ئاوھا شڵەژاویت؟"

وتەکەی ھۆسیوک ئەوانی تریشی ھێنایە قسە..

یونگی:"ماندویت؟ نەخۆشیت؟"

نامجون:"چی بووە؟ دوبارە حاڵت تێک چووە؟"

جیمین:"ھێمن بن تکایە.. من زۆر باشم.. "
وای لە خای کرد و بەزۆر خۆی ڕاگرت تا قاچی نەلەرزێت..

جین و تایھیۆنگ گرنگیان بە وتەکانی براکان نەیا...

ھەر کە لە نانخواردن تەواو بوون..
جیمین ڕۆشتە باخچە بەدوای نتالا بگەڕێت..

جۆنگکوک دوای کەوت تا بزانێت چیەتی..
"جیمین چی ڕووی یاوە؟؟ 3 ڕۆژە تۆ ھەر بەم حاڵەیت.. "

جیمین:"ھیچ نیە.. "
چاوانی لەسەر چاوی جۆنگکوک لا ئەبرد..

جۆنگکوک دوای کەوت..
"تۆ شتێک ئەشاریتەوە کە پەیوەندی بە ژنێکەوە ھەیە"

جیمین بەردەوام بوو لە ڕۆشتن..
"نەخێر وانیە.. دوورکەوە لێم.. "

جۆنگکوک:"وەڵامی نەرێنی مانای دڵنیاییە.. "

جیمین تووڕە بوو، ئەو نەیەویست ھیچ کێشەیەک ڕووبەڕووی نتالا بێتەوە..
لە کاتێکا ھەردووکیان ڕێیان ئەکرد، نزیک بوونەو لە پەنجەرەی ئەو ژوورەی نتالای لێیە..

جۆنگکوک:"دە بیڵێ.. ئەزانم کەوتویتە خۆشەویستی کچێکەوە..
دەی پێمی بڵێ، ئەمجارە کامە خزمەتکارەیە ھۆگری بوویت؟
ئایا ئەوەیە کە خاوەنی قاچە لاوازەکانە؟؟"

جیمین ھێندە تووڕە  بوو نەیتوەنی کۆنتڕۆڵی خۆی بکات..
بۆکزێکی لە ڕووخساری جۆنگکوک یا خستە سەر زەوی..

جیمین:"تۆ چەندە بێ ئابڕویت.. ھەمیشە بەم چاوە قێزەونانەوە ژیاویت بۆ ژنان..
دۆزەخ جێگات ئەبێت نکۆڵی لێی نیە.."

نتالا لە ژوورەوە سەیری ئەکردن لە کاتێکا بە ماندوێتی پاڵ کەوتبوو...
بە دەنگە کزەکەی ئەیوت "تکایە بۆستە.. "

جیمین ھەموو توڕەی و شڵەژاوی خۆی بەسەر جۆنگکوک بەتاڵ کردەوە..
جۆنگکوکیش بەھەمان شێوە..


ھۆسیوک لە ڕێگای بوو بۆ کۆمپانیا کاتێک ئەم دیمەنەی بینی..
خێرا ڕای کردە لایان..
"ئێوە مناڵن؟؟؟ خێرا ئەمە بۆستێنن، ھەر ئێستا"

وەستان..
جیمین بە بێزاری ئەوێی جێ ھێشت..
جۆنگکوکیش بە خێرای ھەناسەی ئەیایەوە..

لەسەر زەویەکە بازنگەکەی ھەڵگرتەوە..
کاتێک سەری بەرز کردەوە شۆک بوو..

نتالای بینی لە پشت پەردەی ژوورێکەوە..












---------------
بەخێرچن..

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now