Part:- 4

1.1K 293 30
                                    


بەخێرھاتن....
------------------

نتالا لە ساردی ئاوەکە ڕاچەڵەکەی کە کرا بە جەستە گەرمەکەیا لە لایەن جۆنگکوکەوە...



سەیریکرد جۆنگکوک لە بەردەمیا وەستاوە..
نتالا لە ناخیا گڕکانێک چالاک بوو خەریکبوو بتەقێتەوە بە جۆنگکوکا...



جۆنگکوک وەک ئەوەی ھیچی نەکردبێ قسەی کرد "ئۆی، بەھەڵە بەسەرتا ڕژا.. ویستم بدەمێ تا بیخۆیتەوە.."

چاوەکانی ئاشکرا دیار بوو درۆئەکات...

بەرھە شێوەیەک بێت نتالا خۆی ھێور کردەوە..
موبایل و گوێگرەکەی لابرد تا ئاویان تێ نەچێت ھەر زۆر بە ھێمنی...


زۆر توڕە بوو کاتێک بۆی دەرکەوت کە ئەو ئێستا نێچیری جۆنگکوکە تا بەردەوام ئازاری بات..

نتالا:"سوپاس بەڕێز جۆنگ..کوک"زۆر بە ھێمنی وتی تا بانگکراو ھەست بە دڵخۆشی نەکات بۆ کارەکەی...


لەوکاتەیا خاتوو شین ئەچوە قاتی سێھەم جۆنگکوکی بینی ئەڕوات و نتالاش تەڕە..
ڕایکردە لای"چی بووە!؟"

نتالا زۆر توڕە دیار بوو، ئەیویست تۆڵی لێ بکاتەوە بێ ئەوەی جۆنگکوک ھەستی پێ بکات "ھیچ.. بەڕێز ویستی ئاوم باتێ بەڵام ڕژا بە سەرما... لەخۆیەوە.."



خاتوو شین زانی جۆنگکوک بەتەمای چیە، بەڵام بە نتالای نەوت کە ئەو ئازاری خزمەتکارەکان ئەیات.. ھەرچۆنێک بێت خۆ داوای لێبوردن ناکات...



خ.شین:"ھەندێک سنوقی داخراوی خواردن کەمێکی تر ئەگاتە دەرگای دواوەی چێشتخانە بیانبە گەنجینە و خۆت وشک کەرەوە.. دەی بڕۆ"

نتالا:"فەرمانتە.." بە توڕەییەوە ڕۆشت....
لەگەڵ خۆی قسەی ئەکەرد "ڕاوستە بۆم.. بزانە چۆن ناوبانگت تێکئەیەم لە ڕۆژنامە..
خۆفرۆشی پیس.."



ڕۆشتە باخچەکەو کارەکانی کرد..
لەگەڵ بایەک کە بەر جلە تەڕەکانی ئەکەوت کاتێک سنوقەکانی ئەگواستەوە چێشتخانە..
سەرمای بوو..







جیمینی بینی و خێرا ویستی بڕوات بەڵام جیمین بانگی کرد..


جیمین:"خزمەتکار نتالا وەرە پێویستم پێتە..."

نتالا چووە لای"ئەتوانم چیت بۆ بکەم.. گەورەم؟"

جیمین:"ئەمەوێت 50 گوڵم بۆ لێکەیتەوە بەمشێوەیە(پشانی یا)... دواتر بۆم بێنە بۆ پارێزگاکە... ئەبێت لە خوارەوە تەنیا 3سم ببڕی، لەگەڵ گەڵاکانی ئەمەوێت تێگەشتی؟؟" ڕۆشت...


نتالا بە شۆکەوە سەیری کرد.. ئەی نابینێ جلەکانی تەڕە..
ئەم خێزانە بێ مرۆڤایەتیە چیە؟..
لەکارەکەی بەردەوام بوو ھەرچۆنێک بێت ناتوانێ ڕەتی کاتەوە..




𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Onde as histórias ganham vida. Descobre agora