Part:- 1

2.5K 367 55
                                    

بەخێرھاتن....
---------------------



نتالا ھەناسەیکی قوڵی ھەڵمژی دواتر بەھێواشی دایەوە.. پەرتوکی ڕۆژانەکەی داخست دوای ئەوەی تیایا نوسی
"دوای چەند کاتژمێرێکی تر ئەرکەکەم دەست پێ ئەکات.. ھیوادارم ئەوانە بدۆزمەوە کە بەدوایا ئەگەڕێم...."
دواتر چاوەکانی داخست و چوە خەوێکی قوڵەوە...





[ڕۆژێک پێش وەرگرتنی ئەرکەکە]




لە شوێنی کارکردنی نتالا، ڕۆژنامەی جیھانی نوێ... سەرۆکەکەی ھاواری کرد "نتاااالاااا خێرا وەرە ئێرە"



نتالا زوو چوە لای"چی بووە خاتوو وانگ؟؟"


خ.وانگ:"ئەرکێکی ڕۆژنامە وانی ھەیە ئەمەوێ بیبەخشمە تۆ.."

نتالا ھەستی بەکەمێ ترس کرد"چ شتێ!؟"


خ.وانگ:"ئەوە چانسی تۆیە تا بەشێوەیەکی نوێ لە جیھانی ڕۆژنامە وانیا دەرکەوی.. نەک بەو نوسینە مێمانایانەت کە تەنیا کاتی خوێنەر بەفیڕۆ ئەیات.."


نتالا کەمێک شڵەژا "ھەموو ھەوڵێکی خۆم ئەیەم.."



خ.وانگ:"ھەروەک وتم ئەوە ئەرکێکی ڕۆژنامە وانیە بۆیە مەترسی زۆری لەسەرە.."


نتالا:"کێشە نیە من ھەموو قورسیەکان تێ ئەپەڕێنم"
خ.وانگ:"سەیرکە"وێنەی ڕۆژنامەکەی تری خستە بەردەمی کە حەوت کەسی پشان ئەیا "زۆر دەوڵەمەنن.. شێوەیەکی ترسناک و کاریزمیایەکی بەھێزیان ھەیە لە وێنەکەیا"


نتالا:"ئەوانە حەوت شەیتانەکەن!!"



خاتوو وانگ چرنوقێکی لێ گرت "دەنگت نزم کەوە گەمژە باکەس گوێی لێ نەبێ.."


نتالا:"نەڵێی کارەکەم لەگەڵ ئەوانە!!!"


خ.وانگ:"ڕێک بەوشێوەیە.."

نتالا:"نەخێێێر مەحاڵە.. من ناتوانم"


خ.وانگ:"بێدەنگ بە.. بۆیە تۆم ھەڵبژاردوە چونکە کەس تۆ ناناسێ.. ناسراو نیت لە دنیای ڕۆژنامە گەریا بۆیە کارەکەت ئاسانتر ئەبێ.."



نتالا:"ئاا.. من لەسەر ئەوانم خوێندۆتەوە، ئەوان کەسانی سەیرن و خاوەن ھێزی ناسروشتین.. ھەندێک ئەڵێن ئەوان خوێنمژن..."

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now