Part:- 8

1K 288 22
                                    


بەخێرھاتن.....
------------------

تایھیۆنگ دەستی نتالای گرت"بۆستە.. تکایە.."
نتالا سەری بەرز کردەوە و سەیری چاوی تایھیۆنگی کرد...
ئەو بەڕاستی ھەست بە شەرم و دەستە وەستان ئەکات...


نتالا چووە لای ڕەفەی کەلوپەلەکان... خاولیەکی گەورەی دەرکرد و ھاتەوە لای تای..


"یارمەتیت ئەیەم تا کراسەکەت و بەشی ژێرەوەی پانتۆڵەکەت دائەکەنیت.."

تایھیۆنگ:"ب..بڕۆ دەرەوە.. نامەوێت کەس یارمەتیم بات.."

نتالا دەستی گرت و بە دەنگێکی ھێمن وتی..
"کێشە نیە، تۆ پێشتر یارمەتیت یام، بۆیە با چاکەکەت بەمەوە تا کەسمان قەرزاری ئەوی تر نەبین.."
تایھیۆنگ ھێور بۆوە..

خاولیەکەی یا بەسەر کۆشیاو پانتۆڵەکەی لە ژێرەوە ھێنایە خوارەوە، نتالاش یارمەتی یا..






توند گرتی و بەرزی کردەوە..
لەسەر کورسیەکە ھێنایە خوارەوە و خستیە ناو بانیۆکە...
ئاوە گەرمەکە نیوەی جەستەی داپۆشی..
کەمە کەمە ئاوی کرد بە قژیا و قسەی خۆشی لەگەڵ ئەکرد تا تایھیۆنگ ھەست بە ئاسودەی بکات...
شەرم تەواوی گەرماوەکەی داگرتبوو..




وردە وردە شامپۆکەی کرد بە سەریا...
تای بێزار بوو لەوەی شامپۆکە ئەچووە چاوی..
نتالا جوان ڕووخساری بۆ سڕی..



دواتر خۆی وەرگێڕا تا نتالا پشتی بیشوات...
شانەکانی بەرز و فراوانێکی تەواو پیاوانە بوون..



بەڵام نتالا توشی شۆک بوو لەو شوێن برینە گەورەیەی سەر پشتی...
ویستی بپرسێت بەڵام نەیتوانی..



تەواو بوون..
بانیۆکەی لە ئاو بەتاڵ کردەوە و خاولیەکی تری ھێنا جێی دانە تەڕەکە..
بە وریایەوە یارمەتی یا تا ڕۆبەکەی لەبەر کرد
پێستە برۆنزیەکەی سەرنجی نتالای بۆ لای خۆی ڕاکێشا..
لەسەر کورسیەکەی داینا و چوونە دەرەوە..




نتالا:"ئەوە خوانی ئێوارەیە.. لەگەڵ ھەڕەشەی خاتوو شین بۆم ھێناویت.."

تایھیۆنگ پێکەنی..
"سوپاس بۆ ھەمووشتێک کە لەبەر من کردت"

نتالا بەدەستی ئاماژەی بە نەخێرکرد..
"نا نەخێر نایەوێ.."

یارمەتی یا لەسەر پێخەفەکە دانیشێت و مێزە خوارنەکەی خستە بەردەمی...

نتالا:"فەرموو گەورەم.."

لە لایا وەستا...
تایھیۆنگ بە ھێمنی دەستی کرد بە نانخواردن بەڵام گوێی لە دەنگی گەدەی نتالا بوو...



"دانیشە، لەگەڵ من نان بخۆ.."

نتالا ھەستی بە شەرم کرد "نەخێر، چۆن بتوانم لەگەڵ تۆ نان بخۆم.."

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now