Part:- 5

1.1K 292 45
                                    


بەخێرھاتن....
-----------------



نتالا بەھەنگاوە سەختەکانی چووە ژوورەوە...
ھەستی ئەکرد وەک چۆن چیایەک لە ترس باوەشی پیاکردبن...

لەلای پێخەفەکەوە وەستا "تۆ باشی بەڕێز یونگی؟؟"

یونگی ئاوڕی یایەوە و بەھێمنی سەیری کرد نتالا ھەرگیز کەسێکی وای نەبینیبوو...
ھەستی کرد بە قامچی لە ڕۆحی ئەیەن..

چاوەکانی یونگی لە مرۆڤ نەئەچوو بەڵکو لە ھی.. ھی...
ئاخۆ شتێک ھەیە ئەو جۆرە سەرنجەی ھەبێت؟؟..





نتالا کەمێک چووە دواوە...




یونگی ھەستا و ڕۆبەکەی ڕاکێشا تا لەبەری کات بەرەو نتالا ھەنگاوی نا...
نتالا ھەستی کرد ھەناسەی قورس ئەبێت و ترپەی دڵی زیاد ئەبێت لەگەڵ ھەر ھەنگاوێک کە یونگی ئەینا...





لەبەر دەمی نتالا وەستا...
بەدەستی توند ملی گرت و لەخۆی نزیک کردەوە...
یونگی بە دەنگێکی ترسناک "کێ وتی وا بکەی؟"..




نتالا ھەستی بە خنکان کرد، ویستی دوورکەوێتەوە"ک..کەس.. کەس پێی.. نەو.. تووم.."


یونگی دەستی زیاتر توند کرد"من ئەزانم یەکێ تۆی ناردوە... ئێستا بیڵێ.. کێێێ؟"..




نتالا چاوی پڕ فرمێسک بوو"ت..تۆ.. ئا..زارم.. ئازارم ئەیەیت.."


یونگی ھاواری کرد "منیش ھەستم بە ئازار کرد کاتێ شۆربا گەرمەکەت ڕشت بە پشتما.." دانەکانی توند کرد لەیەک "پێم بڵێ کێ وتی وا بکەی؟"...


نینۆکەکانی وردە وردە پێستی نتالایان بڕی..
ئەویش بەرگەی نەگرت و ھۆشی لەدەست یا..




پەرستارەکە ھاتە ژوورەوە...
"گەورەم تکایە وازی لێ بێنە.. لەوانێیە بمرێ"
یونگی سەیرێکی پەرستارەکەی کرد و نتالای فڕێیایە زەویەکە..
پەرەستارەکە لە نتالا نزیک بۆوە و ترپەی دڵی پێوا... ھێشتا ئەژی...



یونگی:"لایبە لەبەرچاوم..."
پەرستارەکە نتالای ھەڵگرت و بردیەژوورەکەی خۆی...






تایھیۆنگ لە ھۆڵی قاتی سێھەم لەسەر کورسیەکەی خۆی بوو وە نتالای بینی کە بێھۆشە لە دەستی پەرستارەکە..
گرنگی پێ نەیا و بەردەوام بوو لە خوێندنەوەی پەرتووکەکەی دەستی...


خاتوو شینش ئەوانی بینی و دوای پەرستارەکە کەوت..
نتالایان لەسەر پێخەفەکەی پاڵخست...
خ.شین:"چی لێ ھاتووە.. بەڕێز.. یونگی بوو؟؟"

پەرستار:"سەیری ملی کە..."

جێ نینۆکۆکەکانی زۆر جوان بە ملی نتالاوە دیار بوون... "ئای خوایە.. زۆر داماوە.."


خاتوو شین فەرمانی کرد بڕواتە دەرەوە...
دواتر لە پەرداغەکەی سەر مێزەکە کەمێک ئاوی کرد بە ڕووخساری نتالایا...



𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now