Part:- 7

1K 298 65
                                    


بەخێرھاتن......
--------------------

نتالا زۆر ئەترسا...
ئەکەوێتە کێشەیەکی گەورەوە ئەگەر ھەر پەیوەندیەک لە نێوان ئەو جۆنگکوک ڕوبات..
ھەزاران دیمەن بۆ مێشکی ھێرشیان ھێنا کاتێک سەیری ناوچاوی جۆنگکوکی ئەکرد..
ئەویش ھەتا ئەھات زیاتر نزیک ئەبۆوە تا سەری لوتیان بەریەک کەوت..
نتالا تەواو بێھێز بووبوو لە کردنی ھەر جوڵەیەک.. ئەو لەژێر ئاماژەی چاوی جۆنگکوک بوو...

لەوکاتەیا زەنگی خزمەتکارەکان لێیا...

نتالا ھاتەوە ھۆش خۆی..
جۆنگکوکی لەخۆی دوورخستەوە...

جۆنگکوک گاڵتەی پێھات و پێکەنی "ئەی نەمووت داوای شتێکت لێناکەم کە نەتوانی بیکەیت.."
نتالا ڕایکردە دەرەوە...
ئەو ھەووڵی ئەیا ترپەکانی دڵی ھێورکاتەوە لەڕێگەی ھەناسە دانەوەوە...

لە پێکەنینەکەی جۆنگکوک بۆی دەرکەوت کە تاقی ئەیاتەوە.. یان ڕاستی بڵێین یاری پێ ئەکات..

کاتێک چووە چێشتخانە، سەیری دایگرت..
کەس لە چێشتخانە نیە ئەی چۆن زەنگەکە لێی یاوە؟!....
کاتێک کەمێک زیاتر چوە پێشێ..
تایھیۆنگی بینی لەسەر کورسیەکەی لەبەردەم بەفرگرەکەیە...
"شەربەتی سێوم ئەوێت..." وتی..

نتالا چووە لای و بۆی تێکرد لە پەرداغێکی شوشەیا و پێییا...
تایھیۆنگ:"سوپاس.."
نتالا پێی سەیربوو.. ئەو لەوڕۆژەی لەم کۆشکەیە تەنیا گوێی لە فەرمان بووە نەک سوپاس... باشە گەر جینی لێی دەرەکەی...
بۆی چەمایەوە"ھیچی ترت ئەوێت؟"
تایھیۆنگ شەربەتەکەی تەواوکرد و پێکەنینێکی شیرینی کرد "کەمێکی تریشم ئەوێت تکایە..."
نتالاش پێکەنی بۆی و کەمێکی تری بۆتێکرد..

"ئاھ..."
تایھیۆنگ وای وت کاتێک پەردەغەکە لە دەستی کەوتە خوارەوە و شەربەتەکەی ناوی ڕژا بە جلەکانیا...
کورسیەکەی پیسکرد و کەمێکیشی ڕژایە سەر زەویەکە...
نتالا خاولیەکی ھەڵگرت و نزیکبۆوە...
"کێشەنیە.. کێشەنیە.. ئێستا پاکی ئەکەمەوە.."
تایھیۆنگ ھەستی بە شەرم و ژڵەژانی زۆر کرد "من.. من.. ببورە.. خەتای من بوو.. ئەوە.. بەھۆی.. کەمئەندامی منەوەبوو..-"
نتالا قسەکەی پێ بڕی"گەورەم تکایە وامەڵێ.. ھەمووان شت ئەخەین. تکایە وامەڵێ.."
تایھیۆنگ بە دڵتەنگی و شەرمەوە سەیری زەویەکەی ئەکرد....
بەخێرای پاڵی بە تایەکانی کورسیەکەیەوە ناو ڕۆشتە دەرەوە...
نتالا خێرا زەویەکەی پاک کردەوەو ڕۆشت بەدوایا.....

چووە ژوورەکەی و لە دەرگای یا"گەورەم.. "
تایھیۆنگ نەیکردەوە..

ڕۆشتەوە ژوورەکەی خۆی و لەسەر پێخەفەکەی پاڵکەوت..
لەخۆی پرسی"بەڕاست من چی ئەکەم لێرە؟"
پەرتووکەکەی دەرکردوو نووسی..

{من 7  ڕۆژە لێرەم بەڵام ھەستەکەم 7 مانگە..
لێرە خەڵکی زۆری لێیە کە کێشەیان ھەیە لە مێشکیانا... وە بۆم دەرکەوت تای بۆچی وای لێھاتوە.. ئەوە بەھۆی یونگیەوە بووە..
برای چووارەم نامجۆنم بینی.. ئەو زۆر باش بوو لەگەڵم وە بەڕاستی زۆر شیرینە کاتێک پێئەکەنێت..
وابزانم دەرئەکرێم لەسەر دەستی یونگی..
ئەو کەسێکی زۆر شەڕانگیز و خراپە..
بەڵام خۆ ئەویش مرۆڤە و خاڵی لاوازی ھەیە... ئەو فۆبیای لە 'پەین' ھەیە...}


وەستا لە نووسین کاتێک زەنگەکە لێیا..
چووە چێشت خانە..
ھەمووانی بینی کە خەریکی خواردن دروست کردن بوون..
خ.شین:"نتالا خێراکە مێزەکە ئامادەبکە پێش ئەوەی بەڕێز یونگی بێت.. وریابە نەتبینێت..
ئەو زۆر توڕەیە"

نتالا:"فەرمانتە..."

مێزی خوانەکەی جوان ڕازاندەوە و چوەوە چێشتخانە...

خ.شین:"دیارە بەڕێز تایھیۆنگ ماندووە...
پەیوەندی کرد وتی کە وا نان ناخوات.."

نتالا بە دەنگێکی شێواو:"ئەتوانم من ھەوڵبەم و خواردنەکەی بۆ بەرەمە ژوورەکەی؟"

خ.شین:"چیت لەژێر سەرە.. شتێک ڕووییاوە؟"

نتالا:"نا.. نەخێر.. تەنیا نابێت کەسێک بەجێ بھێڵین بە برسێتی.. ئەی وانیە؟!"

خ.شین:"باشە.. بەڵام گەر نەیکردیتە ژوورەوە لە خۆتەوە نەچیت..."

نتالا:"بەسەرچاو..."

قاپەکانی لەسەر مێزێکی تایبەت ئامادەکرد و خواردنی بۆیتێکرد...
خێرا ڕۆشت تا یونگی نەیبینێت...
لە بەردەم ژوورەکەی تایھیۆنگ وەستا و لەدەرگای یا...
وەڵام نەبوو...
سەیرێکی ڕاست و چەپی کرد..
نتالا:"ببورە بەڵام یەمە ژوورەوە.."


ڕۆشتە ژوورە و کەسی لێ نەبوو...
سەرنجی خستە سەر دەرگای گەرماوەکە..
نتالا کەمێک شەرمی کرد و لە دەرگای گەرماوی یا...
"گەورەم لەژوورەوەی؟"
وەڵام نەبوو...
ھەستی بە شڵەژان کرد...
نتالا:"ببورە بەڵام یەمە ژوورەوە... ببورە.."


تایھیۆنگ لەسەر کورسیەکەی دانیشتوە بە ھێمنی...
لێی نزیک بۆوە..
ڕوخسارە غەمبار و چاوە پڕ فرمێسکەکانی بینی...
تایھیۆنگ لەژێر دانەکانیەوە قسەی کرد
"من ڕێگەم نەیایت کە بێیتە ژوورەوە..."


نتالا تێبینی ئەوەی کرد ھەمان ئەو جلانەی لەبەرە کە شەربەتەکەی پیا ڕژا...
دیارە ویستووەیتی خۆی بگۆڕێت و گەرماو بکات، چونکە قۆپچەکانی کراسەکەی کراونەتەوە بەڵام نەیتوانیوە...

بەرەو بانیۆکە ڕۆشت و ئاوی پێویستی تێکرد..
تایھیۆنگ توڕە بوو...
"بڕۆدەرەوە.... بڕۆدەرەوە.."

نتالا فەرامۆشی کرد و بەردەوامبوو لە کارەکەی...
دواتر لە تای نزیک بۆوە...

ھەووڵی یا کراسەکەی داکەنێت تای ھەر ھاواری ئەکرد..
"بۆستە.. وتم بۆستە..."
نتالا قایشی پانتۆڵەکەی گرت و ویسی دایکەنێت...

تایھیۆنگ دەستی گرت"بۆستە.... تکایە..."













-----------------
ھەستەکەم بێزار بوون لەوەی بە (لەوانەبێت) لە کۆمێنت وەڵامتان ئەیەمەوە...
بەڵام ئەبێت وابێت چونکە ڕووداوەکانی ئەم چیرۆکە شۆکتان ئەکات...
ڕێک پڕ بە مانای وشکە...




بەخێرچن....

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now