(2)Part:- 2

995 274 80
                                    

بەخێرھاتن...
---------------

نتالا زۆر بە خێرای ڕای کرد..
گەشتە ھۆتێلی ھاوڕێکەی..
بە قورسی ھەناسەی ئەیا..

ساندرا:"ئەوە چیتە؟ چی بووە حاڵت بۆ وایە؟"

نتالا:"کەسێک... ویستی.. ویستی ھێرشم... بکاتە... بکاتە سەر.. "

ساندرا:"وام زانی لە پۆلیس ڕات کردوە.. "

نتالا:"کەواتە.... ھەواڵەکانت بیستووە؟!"

ساندرا:"بێگومان بەڵێ، وێنەت لە ھەموو جێگایەکە ھەی گامژە.. "

نتالا:"تۆ بڕوا.. بەوە ناکەیت وانیە؟... گومانیشت لە من.. نیە وانیە؟"

ساندرا:"بێگومان نەخێر.. تۆ ناتوانیت ئازاری مێرویەک بەت ئنجا کوشتنی کەسێک!... "

نتالا ھێمن بۆوە..
"بەڕاستی زۆر ماندووم.. ئەمەوێت بنووم گەر.. بۆ یەک کاژێریش بێت.. "

ساندرا:"باشە، بڕۆ ژوورەکەی سەرەوە.. "

نتالا ڕۆشتە ژوورەکە و پێڵاوەکانی داکەند..
لەسەر پێخەفەکەی پاڵکەوت...

لەو کاتەیا ساندرا پەیوەندی بە جین کرد..
ساندرا:"سڵاو.. ئەمەوێت پێت ڕاگەیەنم کە نتالا ئێستا لە ھۆتێلەکەی منە.. "

جین:"بەڕاست!! کەمێکی تر ئەگەمە ئەوێ.. "

ساندرا:"وەک بەڵێنت یا... دوو ئەوەنەی پارەی خەڵاتەکەم ئەوێت.."

جین:"بێگومان.. نەیەڵیت لەوێ بڕوات.. "
دایخست..

دوای نیو کاژێر، جین گەشت و ڕۆشتە ژوورەکەی نتالا...

فەرمانی بە دوو پاسەوانەکەی کرد نتالا ببەن..
ئەو لە خەوێکی قوڵایە بۆیە ئاسان بوو...
بردیانە ئۆتۆمبێلەکە..

جین چەکێکی بانقی بە ناوی ساندرا واژۆکرد..

جین:"گەر ھەواڵی نتالا بڵاوبێتەوە، یان کەسێک زانی کە لای منە.. یێک جار قسە ئەکەم.. کۆتای ژیانت ئەبێت.. "
دەنگی زۆر ترسناک و بڕواکەر بوو..

دوای ئەوەی جین ڕۆشت..

ساندرا:"لە سبەینێوە ئەم جێگا قێزەونە بەجێ ئەھێڵم.. "

کاتێک ئۆتۆمبێلەکە جوڵا سەری نتالا بەر پەنچەرەکە کەوت..
لەسەر ئازاری خەبەری بۆوە..
" ئاھ......... "
دەستی بە سەریەوە گرت...
"چی!!!!... چی ڕووئەیات؟؟؟"

جین توند سەری جێگیرکرد و سەری بۆ خوارەوە داکرد..

نتالا زانی گیراوە..
"وازبێنە... ئاوھا ئازارم ئەیەیت.. "

جین:"کەمێکی تر ئەگەینە کۆشک.. نامەوێت گوێم لە دەنگت بێت تەنانەت ھەناسەشت....
تۆش خێرابە.. "
لە کۆتاییا ھاواری بۆ شۆفێرەکە کرد..

گەشتنە کۆشک..
لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین..
جین قۆڵی نتالای زۆر بە قوورسی گرت..
زۆر دڕندانە بوو لەگەڵی..

جیمین لە بالکۆنی نھۆمی سێھەم بوو بۆیە ئەوانی بینی..

نتالا کەوتە زەویەکە.. جین زۆر بەقورسی وای لێ کرد ھەڵسێتەوە و بردی بۆ گەنجینەکە..
دایکی لەوێ چاوەڕێ بوو..

بەخراپی پاڵی بە نتالاوە نا بۆیە کەوتە سەر زەووی لەبەر قاچەکانی دایکی..

دایھوا(دایکەکە):"وات زانی چوونە دەرەوه لێرە ھێندە ئاسانە دوای ئەوەی ئەو ھەمووە نھێنیەت زانیوە؟؟ "

نتالا سەری بەرز کردەوە و ھەڵسایەوە...
زۆر ئازایانە و بە بەھێزی سەیری دایھوای کرد..
جگە لەوەی ھەستی بە ئازار ئەکرد لە شانیا..

نتالا:"تەنانەت بیریشی لێ نەکەنەوە کە ئازارم بەن.. چونکە گەر وابکەن بەتەنھا ناکەوم... ھەمووتان لەگەڵ خۆم ئەبەمە چاڵێکی ڕەشەوە.. "

جین:" ھەی بێڕەوشت، ھەڕەشە ئەکەیت؟وادیارە تۆ نازانیت کە کێیت!!"

نتالا:"ڕێک بە پێچەوانەوە چاک ئەزانم کە کێم.. ھیچم نەماوە لەدەستی بەم چونکە ھەموویم لەدەست یاوە...
ئنجا، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکەم بۆ گەورەترین نووسەرانی ڕۆژنامەی ڕەش ناردوە... دوای تێپەڕبوونی 24 کاژێر بڵاوئەبێتەوە گەر من نەیوەستێنم، بڕیارەکە لە دەست خۆتانە... "

دواتر سەرنجی دایھوای یا و بەدەنگێکی بێ شەرمانە وتی...

"من باوکتم نەکوژتوە... بەڵام ئەزانم بکوژە ڕاستیەکە کێیە.. "

جین شڵەژا..
"ک.. کێیە؟.. خێرا بڵێ کێیە؟؟"

دایھوا پێی بڕی..
"وازی لێ بێنە با لێرە بمێنێتەوە تا بڕیاری لەسەر ئەیەم.. "

نتالا:"بەڵام باشت بیر بێت ھەمووتان لەگەڵ خۆم ئەبەمە دۆزەخی ڕۆژنامە پێش دۆزەخی گۆڕ.. "

دایھوا و جین ڕۆشتنە دەرەوە...

نتالا بە تەنھا لە گەنجینە مایەوە..
ھەستی بە ئازارێکی زۆر کرد لە شانی چەپی..
پشتی نا بەدیوارەکەوە و دانیشت..


لەڕۆژی دواتر..

ھەمووان لەسەر مێزی خوانی بەیانی بوون..
جیمین زۆر بە پەرۆش بوو و چاوڕێی ئەکرد جین باسی نتالا بکات..

بەڵام جین بێدەنگ بوو ھەتا ھۆسیوک پرسی..

ھۆسیوک:"ئەمڕۆ بڕۆین بۆ بنکەی پۆلیس؟"

جین:"ھێشتان نتالا نەدۆزراوەتەوە، پەیوەندیم بە فەرماندە کرد بەڵام ئەو وتی کە لە ھۆتێلەکە ڕای کردوە.. "

ھۆسیوک:"چەندە بێڕەوشتە... ھەر ئەبێت ئەو بکوژە خۆفرۆشە بدۆزینەوە.. "

جیمین درکی بەوە کرد کە جین ئەیەوێت بابەتەکە بشارێتەوە لە براکانی...

بەڵام بۆچی؟!..













--------------
بەخێرچن..

.

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎On viuen les histories. Descobreix ara