Part:- 21

1K 283 144
                                    


بەخێرھاتن..
-----------------

نتالا زۆر شڵەژا کاتێک چاوی بە یونگی کەوت..
یونگی تەواو شێت بوو.. مێشکی لەدەست یاوە..

لە چاوانیا تورەی، ڕق و کینەی ئەبینی..
ھەستی کرد تەزوویەک بە جەستەیا ھات..
نەیتوانی لەسەر قاچەکانی بۆستێت و لە ترسان لە بەردەم یونگی کەوت..

یونگی بە دەنگە گڕەکەی پێکەنینێکی شێتانەی کرد..
نتالا زۆر ترسابوو نەیتوانی چاوانی لەسەر دابنێت..

یونگی:"ئەوە تۆ ھێشتان لێرەی ئەی بێڕەوشت؟"
کەمێک وەستا، بەچاوێکی سەیر سەرنجی نتالای یا..

توند قۆڵی گرت و ڕایکێشا، لەکاتێکا نتالا ھێشتان لەسەر زەویەکەیە بووە ھۆی دروسکردنی ھەندێک برین لەسر قاچی..
بەھەموو ھێزی ھەیبوو بەرھەڵستی یونگی ئەکرد..

نتالا:"گەورەم.. تکایە وازم لێ بێنە.. ئەو  ھەمووی ھەڵە تێگەشتنە.. تکایە.. سوێن ئەخۆم من نەمویست ئازاری تۆ بەم گەورەم.. "

ھیچ گوێی لە وتەکانی نەگرت..
نتالا ھەرچی بێت ھەوڵی یا ھەڵسێت..

سەرۆکی خزمەتکارەکان ھەمووشتێکی بینی بەڵام ھیچی نەکرد..

یونگی نتالای بردە ژوورێکی دوور لە کۆشک، پیانۆیەکی گەورەی لێ بوو..
لەبەردەم پیانۆکە داینیشاند و دەستی یا لە خوێنی برینی قاچی نتالا و دەستی کرد بە ژەنین..

میوزیکێکی ترسناک تێکەڵ بە غەمباری...
چاوانی داخستبوو..
پەنجە باریکە خوێناویەکانی لەسەر کلیلەی پیانۆکە ئەجوڵاند و شوێنەواری خوێنی بەجێ ئەھێشت...

نتالا ھیچ نەجووڵا، زۆر ترساوە..
فرمێسک لە چاویا کۆبۆوە...
دڵنیابوو کە کۆتایی بەڕێوەیە..

یونگی بەردەوام بوو لە ژەنین، بەڵام لەپڕێک وەستا..
ھەستا و ڕێک لە بەردەم نتالا دانیشت..

یونگی:"یەک پرسیارت لێ ئەکەم،
گەر بەشێوەیەکی ڕاست وەڵامت یامەوە وازت لێ ئەھێنم..
گەر وەڵامێکی ھەڵەت یامەوە ئەتکوژم و ئەبمە بکوژێکی ڕاستی...
ئەگەر پرتەقاڵێکت پێ بەم، چیم پێ ئەڵێیت؟"

چاوی نتالا ئەلەرزی..
ژیانی لەسەر پرسیارێکی وەستاوە کە زۆر بێمانا دیارە..

یونگی:"کێشە نیە، ئەمەوێت گوێم لە وەڵامی مانەوەت بێت.. "

نتالا بیری کردەوە..
نابێت وەڵامێکی خێرا باتەوە..

یونگی:"خێراکە.. "

نتالا وەڵامێکی گەمژانە لە مێشکی دروست بوو..
ئەبێت پێی بڵێت چونکە ھەر ئەوە لە خەیاڵیایەتی..

نتالا:"پ..پێت ئەڵێم... ب.. بۆم پاک بکە.. "

یونگی شۆک بوو..
دواتر پێکەنینێکی زۆر بەرزی کرد..

یونگی:"وات لێکردم پێبکەنم کە من زۆر دەمێکە نەمکردوە.. ئەیەڵم بڕۆیت چونکە وەڵامەکەت بارودۆخی زۆر باش کردم.. "
دواتر ژوورەکەی جێھێشت و ھێشتان پێئەکەنەی..

نتالا ھەناسەیەکی ئارام و قوڵی ھەڵمژی و یایەوە.. چاوانی داخست...
ئێستا ھەستی بە ئازاری برینی ئەژنۆ و ڕانی کرد..
ھەستا و بەرەو ژوورەکەی ڕۆشت..
کەس لە ڕێگای نەبوو..
بیرۆکەی دەست لە کارکێشانەوە لە بەر چاوانی بوو...

کاژێر 9یە..
ھەموو پێداویستەکانی کۆکردەوە و لە ڕەفەی دۆڵابەکەی داینا تا دواتر بینخاتە جانتاکەیەوە..

پەرتوکەکەی دەرکرد و ھەموو پەڕە نووسراوەکانی دڕاند..
لە بانیۆی گەرماوەکە سوتاندی و ئاوی پیا کرد..

گوێی لە دەنگی دەرگای ژوورەکەی بوو..
چوو کردیەوە..
ھۆسیوک و جین لەتەنشت سەرۆکی خزمەتکارەکان وەستاون..

سەرۆک:"ھاتووین ژوورەکە بپشکنین.. "
نتالا:"فەرموون... "

ھیچ جۆرە شڵەژانیەک و ترسێکی پشان نەیا..
گەڕان و ھیچیان نەدۆزیەوە..

ھۆسیوک لە بەردەم کۆمپیوتەرەکە وەستا..
"ئەویش ئەگەڕیم.. "
نتالا:"،ف.. فرموو.. "

دڵنیا نەبوو کە ئایە ئیمێڵەکەی داخستوە یان نا..
ھۆسیوک لە مەلەفەکانی گەڕا و ھیچی نەدۆزیەوە..

جین:"ببورە بۆ دەستێوەردان لە شتە تایبەتەکانت.. بەڵام ئەمە بۆ پاراستنی کۆشکە.."
ڕۆشتنە دەرەوە..

نتالا خێرا چوو  لای دۆڵابەکە و پێداویستی و جلەکانی کۆکردەوە و لە جانتاکەی داینا..
پەڕەیەکی ھێنا و دەست لە کارکێشانەوەکەی نووسی..

لە ژوورەکەی دەرچوو چووە ژوورەکەی سەرۆک..
کەسی لێ نەبوو..
پەڕەکەی لەسەر مێزەکە دانا و چووە دەرەوە..

بەلای ژوورێکا ڕۆشت..
گوێی لە دەنگی ئامێری ترپەی دڵ بوو..
نەیتوانی خۆی بگرێت تا نەزانێت چیە..
دەرگاکەی وردە وردە کردەوە..

پیاوێکی بەساڵا چووی بینی لەژێر ئامێری بزیشکیایە..

ھەستی کرد کە سنووری بەزاندوە بۆیە دەرگاکەی داخستەوە و ڕۆشتەوە بۆ ژووری سەرۆک..

بیری کردەوە لەوانەبێت گومان بخاتە سەر خۆی گەر لەم کاتەیا وازبھێنێت..

چووە ژوورکە و پەڕەکەی ھەڵگرت و ویسی بچێتە دەرەوە..
بەڵام ھەر لەو ژوورە دەرگای ژوورێکی تری بینی بە کەمی کراوەتەوە و ڕووناکیەکی کەمیش لێوەی یەت..

زیاتر لێی نزیک بۆوە و دەرگاکەی کردەوە..
ژمارەیەکی زۆر لە شاشەی چاودێری بینی...

نتالا:"ئەمە چیە؟؟"






----------------
بەخێرچن...

.

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now