(2)Part:- 7

1K 270 82
                                    


بەخێرھاتن..
--------------

جۆنگکوک بڕوای بەوە نەکرد کە بینی.. سەری ڕاوەشاند و دووبارە سەرنجی ژوورەکەی یا، نتالای نەدۆزیەوە..
گومانی کرد لەوانەبێت ھۆکاری ئەو بۆکزە بە ھێزانی جیمین بێت کە لێی یا..


ڕۆشتە ژوورەکەی و بیری ئەکردەوە..
تۆ بڵێی مێشکی ئازاری پێ گەشتبێت تائاوھا ھەستبکات کە نتالای بینیوە؟؟!!..








لەوکاتانەیا، نتالا دەستی بە شانە ئازار پێگەشتوەکەی گرتبوو، بەھێمنی گەڕایەوە سەر پێخەفەکەی خۆی..

دایھوا زۆر بە نھێنی پەرستارێکی ھێنایە ژوورەوە تا چارەسەری نتالا بکات..
دایھوا:"خێرا چارەسەری بکە.. "

پەرستارەکە:"بەڵام لەوانەبێت پێویستی بە کاتی زیاتر بێت تا چارەسەربێت، شانی زۆر ئازاری بەر کەوتووە و ھەڵئاوساوە.. "

دایھوا دەنگی تووڕە بوو..
کێشە نیە، ئازارشکێنێکی بۆ دابنێ.. کاژێری تر ئەڕواتە لای فۆتۆگرافەر.."

نتالا شۆک بوو..
"چی!!؟"

دایھوا:"کەمێک بڕۆ دەرەوە.. "
بۆ پەرستارەکەی بوو..

"بۆ زانینت، ئەوە تەنھا نەخشەی ڕکلامە تا لەگەڵ تایھیۆنگ وێنە بگرن..
جلی بووکێنی ڕاسی لەبەر ناکەیت، ئاھەنگیشت بۆ ناگێڕین، تەنانەت لە کاتی وێنە گرتنیش لەگەڵ تایھیۆنگ نابیت بەڵکو بە جیا وێنە ئەگرن، دواتر وێنە گرەکە لە یەک وێنە داتان ئەنێت.."



نتالا ھەستی کرد کە وتەکانی لە قورگیا کوبونەوە و خەریکە ئەیخنکێنن..
ئەو ڕازی بوو، تەنھا لەبەر ئازادی خۆی..
ئازادی، نەخێر بەڵکو زیندانی نوێ..

دایھوا پەرستارەکەی ھێنایەوە ژوورە..
دوای ئەوەی تەواو بوو..
سەرۆکی خزمەتکارەکان (دایھوا) فەرمانی بە کۆمەڵێک خزمەتکار کرد کە لەگەڵ نتالا بڕۆن بێ ئەوەی کەسی ناو کەۆشک ھەستی پێ بکەن..



نتالا سەرنجی بالکۆنی ژوورەکەی جیمینی یا، بەڵام ئەوی لێ نەبوو..
لەگەڵ خزمەتکارەکان ڕۆشت..
ھەر وەک بوکەڵە وابوو، تەنھا فەرمانی جێ بەجێ ئەکرد..
ڕێگەیان نەیا تەنانەت قسە لەگەڵ وێنەگرەکەش بکات، جگە لەوەی وێنەگرەکە داوای چەندەھا وێنەی کرد لە نتالا ھەر بە جلەکانی کۆشکەوە و بەیەک شێوە ئەویش دانیشتنە..






گەڕایەوە کۆشک..
وای زانی ئەتوانێت ھەوایەکی پاک ھەڵمژێت..
بەڵام بیرکردنەوەکانی ھەر خەیاڵە و نابنە ڕاستی..






کاتی خوانی ئێوارەیە..
نتالا لەسەر پێخەفەکەی پاڵکەوتبوو..


جین ھاتە ژوورەوە..
"لەبارەی ھاوسەرگیریت لەگەڵ تایھیۆنگ بە بەبراکانم ئەڵێم دوای ئەوەی لە خوانی ئێوارە تەواو بوون.. "

داھوایش ھاتە ژوورەوە و بەڵگەنامەی ھاوسەرگیری پێ بوو تا نتالا واژۆیان بکات..
وەک پەڕاوی کارکردن وابوو زیاتر لە ھاوسەرگیری..
ڕاستیەکەش ئەوەیە، بەڵێ بەڕاستی ئەوە پەڕاوی ھاوسەرگیری نەبوو..


دایھوا:"ئەم بەڵگەنامەی ھاوسەرگیریە تەنھا کارێکە، نابێت براکان بزانن کە ئێوە ھاوسەری ڕاستی نین.. "

نتالا:"ئێمە بەڵگەنامەی ھاوسەرگیری واژۆ ناکەین؟!"

دایھوا:"ھەرگیز کوڕەکەم بە ژنێکی وەک تۆ نابەستمەوە، ئەوە بەڵگەنامەی کار ئەبێت.. ئەمەش مەرجەکانە.. "



مەرجەکان زۆر بوون، بەڵام گرنگترینیان..
*ئاگاداری تایھۆنگ..

*ئاشکرانەکردنی پەیوەندی ڕاستی بە تایھیۆنگ بۆ براکان و ڕۆژنامە، بەرامبەر موچەی مانگانە..

*مانەوەی ھەتای لە کۆشک لەژێر چاودێری سەرۆکی خزمەتکرارەکان (دایھوا)..


نتالا بە ناچاری و چاوی پڕ فرمێسکەوە واژۆی کرد..
تاکە شت کە لە مێشکیا بوو، چۆن ڕووبەڕوی جیمین ببێتەوە لەم بارەیەوە؟..


دایھوا:" ئاھ شتێکی تریش، تەنانەت تایھیۆنگیش نازانیت کە تۆ ھاوسەری ڕاستی نیت، ئەو نازانێت ئەمە تەنھا بەڵگەنامەی کارە.. "

لەگەڵ جین ڕۆشتنە دەرەوە و فەرمانی بە خزمەتکارەکان کرد کە ئاگای نتالا بن و ھەندێک وزەی بەنێ پێش ئەوەی ڕووبەڕوی براکان بێتەوە..










ھەمووان خەریکی خواردن بوو، ھێمنیەکی ترسناک باڵی بەسەر ھۆڵەکە گرتبوو..

دوای ئەوەی تەواو بوون، جین قسەی کرد..
"ئەمەوێت شتێکتەن پێ بڵێم.. "

ھەمووان سەرنجیان خستە سەر وتەکەی..
یونگی:"چیە ئەو شتە؟"

جین:"لەڕاستیا... تایھیۆنگ چۆتە پەیوەندیەوە لەگەڵ کچێک.. "

ھۆسیوک زۆر دڵخۆش بوو، زەردەخەنەی کرد وڕای کردە لای تایھیۆنگ و باوەشی کرد..
"پیرۆزە.. "

جۆنگکوک:"کێیە ئەم کچە؟؟ بیلێ بزانم، لەوانەبێت یەکێک بێت لەو ژنانەی کە لەگەڵی خەوتوم و س... "

نامجون پێی بڕی..
"پیرۆزە براکەم.. "

ھەستەکانی تایھیۆنگ جۆرا و جۆر بوون..
دڵخۆشە بە دڵخۆشی براکانی.. بەڵام دڵتەنگە بەوەی کچەکە خۆشەویستەکەی نیە..


لەنێوان پیرۆزبای و قاقای پێکەنینیان..
جیمین شڵەژاو بوو، ھەستی بە شتێکی نامۆ ئەکرد..
ئەترسا ئەو کچە نتالا بێت..


جین:"ئەو ئێستا لە پشت دەرگاکەیە لەگەڵ ژەرۆکی خزمەتکارەکان.. "



ترپەی دڵی نتالا زۆر شێتانە خێرا بوون..
گوێی لە قسەکنیایە لەپشت دەرگاکەوە..




جین:"ھیوادارم پێشوازی لێ بکەن و ڕازی بن بە بڕیاری برا بچووکەکەم تایھیۆنگ....

بەیارمەتیت وەرە ژوورەوە.. "








------------
ویستم شتێک بڵێم بەس قەینا..
با ببێتە سوپرایز..

بەخێرچن..

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now