(2)Part:- 21

919 259 152
                                    

بەخێرھاتن..
---------------

نتالا دەرگای ئەو ژوورەی کردەوە کە لە کۆتا نھۆم بوو..
پڕی بوو لە کەرەستەی کۆن و بێ بایەخ، تۆز و خۆڵ لەسەریان ھەڵچنرابوو..
بە ھێمنی ڕۆشت تا تۆزەکە بڵاو نەبێتەوە..


لە سنووقێکی گەورە نزیک بۆوە و کردیەوە..
ئەلبوم و وێنەی جیەوازی مناڵی و گەنجی و گەورەی براکانی تیابوو..
ھیچ شتێکی گوماناوی بوونی نیە تیایانا..

ھەستی بە بێزاری کرد و گێڕایەوە شوێنی خۆی، بەڵام..
وێنەیەکی گەورەی خێزانی بینی..

شۆک بوو..
کوڕەکان کاتێک مناڵن و باوکیان، دایکی جیمین و نامجون، دایکی جین و براکانی، وە ژنێک لە دوورەوە وەستاوە زۆر لە دایکی جین ئەچێت..

ئەوکاتە زانی کە دایھوا خوشکێکی دوانەی ھەیە..
زیاتر سنوقەکە گەڕا و پەڕاوی پزیشکی دۆزیەوە، ھەوڵی یا بیخوێنێتەوە، تێگەشت لە تەندرووستی  ڕاستی تایھیۆنگ..

دەستەکانی لەرزین..
دایکێک چۆن ئەتوانێت وا لە مناڵەکەی بکات؟؟



ھەوڵی یا زیاتر لە سنوقەکە بگەڕێت، 4 گرتە ڤیدۆی دۆزیەوە..
دیارە گرنگن چونکە لە کیسێکی ڕەش دانرابوو وە تووند گرێ درابوو..

دەری ھێنا و بەروارەکانی خوێندەوە..
ئەوە گرتەی گرنگترین ڕۆژەکانە کە ڕووداو و کارەساتەکەنی کۆشکی تیا ڕوویاوە..

نتالا ھەستی بە دڵخۆشی کرد، بەڵگەی بێتاوانی دۆزیەوە، ئێستا تەنھا ئەوە ماوە بۆ ھەمووانی ئاشکرا کات..






بەھێمنی ھاتە دەرەوە  ودەرگاکەی لە دوای خۆی داخست..
کاتێک ئەوڕی یایەوە دایھوا لە پشتی بوو..

ھەستی بە ترسێکی زۆر کرد..
دایھوا بە چاوێکی زۆر ترسناکی تاوانبارانە سەرنجی ئەیات..

سەیری دەستی نتالای کرد..
"ھھ.. کەواتە ھەموو شتێکت بینیوە.. "

نتالا شڵەژا..
"ب.. بەڵی.. ئەم کۆشکە نەفرەتیە بەجێ ئەھێڵم و بێتاوانیم ئەسەلمێنم..
چی تر بەرگە ناگرم.. "

دایھوا:"ھەھھ.. ئایا بڕوات وایە تۆ ڕۆژێک ئێرە جێبھێڵیت؟؟ کێ بڕوات پێ ئەکات لە دەرەوە؟؟ دیارە ڕەستیەکە نازانیت کە تۆ تەنھا بکوژێکی لە چاوی خەڵکیا..
ناتوانی ڕووبەڕوی دەسەڵاتی ئێمە ببیەوە، ھیچ کەسێک ناتوانێت..
ھەر پارێزەرێک بگریت چەنەده زیرەکیش بێت، بێسوودە.."


نتالا:"ھیچم نیە تا لەدەستی بەم بۆیە ئەجەنگم لە پێناو مافەکانم ھەتا مردن..
چۆن ئەتوانی ئەزادیم لێ بسەنیت كه ئەوە تاکە شتە ھەمە؟؟؟ "

دایھوا:"منیش وەک تۆ بووم ڕۆژێک لە ڕۆژان.. بەڵکو لە ڕاستیا لە باروودۆخێکی وایا بووم کەس مەزەندەی ناکات و بەرگەی ناگرێت..
منیان کردە مرۆڤە ئامێری منداڵبوون لەم کۆشکە نەفرەتیە...
جوانترین ساڵانی ژیانمیان برد...
تەواو.. ئیتر نۆرەی تۆیە بارەکە ھەڵگریت.. "


𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now