Part:- 20

1K 282 118
                                    


بەخێرھاتن...
------------------

کەسێک کێشای بە سەری نتالایا...
دەستی بە سەریەوە گرت چونکە ئازاری ھەبوو..
ئاوڕی یایەوە جیمین بوو...
ئازار بە رووخساریا دیار بوو...

جیمین:"ببورە، زۆر قورس لێم یایت؟؟"
نتالا:"کێشە نیە"

تەنیا وای وت مێشکی سەرقاڵی بیرکردنەوە بوو..
تەواوی سەرنجەکانی لای جین و ھۆسیوک بوو...
چۆن خۆی ڕزگار کات..

جیمین:"زۆر داوای لێبوردن ئەکەم گەر ئازارم یابیت.. "
دەستی گرت..
"تۆ یەکەم کچیت دوای دایکم لێی نزیک بوبێتمەوە.. "
نتالا:"کێشە نیە، ئازارم پێ نەگەشتوە.. "
زەردەخەنەی کرد بۆی..

ویستی بڕواتە دەرەوە، یونگی بینی لەنزیک شوێنی گوڵەکانه بۆیە یەکسەر گەڕایەوە دواوە..
ترس لەوەی بیبینێت...

جیمین ھەستی پێ کرد چونکە ئەو ئەلەرزی..
قۆڵی گرت و بردیەوە بۆ گەنجینە..
نتالا:"چی ڕووی یا.. "
جیمین:"ئەزانم ئەترسیت لەوەی براکەم یونگی ببینیت... "

نتالا زیاتر ترسا.. لەوانەیە براکان پێی بزانن..
گوێی لە ھەنگاوی پێ بوو..
زانی یونگیە لە گەنجینەکە نزیک ئەبێتەوە..

جیمین لێی نزیک بۆوە و نتالاش چووە دواوە تا پشتی بەر دۆڵابە گەورەکە کەوت..
ئەوەی جرجەکانی تیا بوو..
جیمین دەرگاکەی کردەوە..
کاتێک جرجەکان ھاتنە دەرەوە لێوی لەسەر لێوی نتالا داناو بە قورسی ماچی کرد، تا ھاوار نەکات و یونگی پێی نەزانیت ئەوان پێکەوە لە گەنجینەکەن..

نتالا ھەستی بە فەرووی جرجەکان ئەکر بەر قاچی ئەکەوێت..
ھۆرمۆنی ئەندرینالین لە تەواوی جەستەیا بڵاو بۆوە...
دەستی توند کرد لە کراسەکەی جیمین...
لە ناخیا بەرھەڵستی ئەکرد تا نەبوورێتەوە..

گلێنەی چاوی بە خێرای ئەلەرزین و ھەناسەشی کەم بۆوە..
دنیا لە بەرچاوانی ئەسووڕایەوە و جەستەی قورس بوو..
نزیکەی 15 جرج بە بەینی قاچیا ڕۆشت..

دوای چەند خولەکێک کە بۆ نتالا چەند ساڵێک بوو، جیمین ماچەکەی شکاند و لێی دوور کەوتەوە..
نتالا بە قورسی ھەناسەی ئەیا..

جیمین:"ششش.. یونگی زۆر نزیک بوو، ھیچ دەنگێک نەکەیت ئێستا ئەتبەمە دەرەوە.."
دەستی گرت..
نتالا لە دنیایەکی ترە..
چاوی بەتاڵ بوو، وادیارە ھۆشی لەسەر خۆی نیە..
وەک بوکەڵەیەک وابوو لە دەستی جیمینا..

بەڕاکرند ڕایکێشا بۆ ژوورەکەی (ھی نتالا)
لەسەر پێخەفەکە پاڵی خست و کەمێک ئاوی کرد بە ڕووخساریا..
نتالا ھاتەووە ھۆش خۆی..

ئامادەی ھاوار کردن بوو...
ئێستا ڕاستی ئەوەی بۆ دەرکەوت جرجەکان بە بەینی قاچیا ھاتوچۆیان بوو..
جیمین ھەر زوو دەستی لەسەر دەمی دانا...
نتالا پاڵکەوتوە و جیمین بە سەریەوەیەتی..

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 {1,2} //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now