بەشی ٧١

544 108 210
                                    

Julia's pov




دوای ماوەیەک لە ناو سەیارەکە هاتمە خوارەوە ، سەرمای دەرەوە لەرزێکی بەگیانمدا هێنا ، هەنگاوەکانم هەڵگرت بەرەو ڕووی باوکی جەنگکووک ، کەلەبەردەم دەرگای ژوورەوەدا وەستاوەو دەستی لە گیرفانیدایە ، لەبەردەمی وەستام

: من دەمەوێ ئەم لاپتۆ پە بکڕمەوە ، وە دەفتەرەکانیش هیوادارم پێم بدەی

بە هێمنی وشەکان هاتنە دەرەوە لەدەمم ، پاشان سەرم داخست

بزەیەکی کرد ، فرمێسکەکانی هاتنە خوارەوە ، خێرا سڕی

باوکی جەنگکووک: ئەودوو دەفتەرە مافی خۆتە کە بیبەیت ، چونکە تایبەتە بە تۆ ،دەفتەرەکانی دیکەش لە ژوورەوەن تایبەتن بە من ، لاپتۆپەکەش وەک دیاریەک وەری بگرە

خێرا سەرم هەڵبڕی چاوەکانم فرمێسک تێیدا قەتیز بوون

:سوپاس

بەتووندی لە باوەشم گرت دەفتەرەکانو لاپتۆپەکە ، پاشان سویچی سەیارەکەی بۆ کۆتا جار سەیرم کرد ، کە ئەو کاتانەی بیر دەخستمەوە کاتێک بەدەستیەوە دەیگرت ، خستمە نێو دەستی باوکی جەنگکووکەوە ، بەرەو دەرەوە هەنگاوم هەڵگرت ، ڕۆشتمە سەر جادەکە ، ڕۆشتمە نێو تەکسیەکەوە منی بردەوە بۆ ماڵەوە

لەبەردەم دەرگای ماڵەکەم وەستام ، پاشان چوومە ژوورەوە ، بینیم سەیارەکەم لە باخچەکەیە ، ڕۆشتمە ناویەوە ، چاوەکانم فراوان بوون کاتێک ملپێچەکەی جەنگکووکم بینی لە نێویدا ، گرتم به دەستمەوە ، بەرەو لوتم بردم بۆنم کرد ، هەتا ئەوەنەی سیەکانم پێی،تێر بێت لە بۆن کردن فرمێسکەکانم بە هێمنی هاتنە خوارەوه

: هەموو شوێنک یادەوەی تۆی تێدایە

ملپێچەکەم لە مل کرد ، سەیارەکەم برد بۆ گەراج ، بە هێمنی ڕۆشتمه ژوورەوه ، گڵۆپەکان هەڵکرا بوون ، بەرەو ژووری دانیشتنەکە ڕۆشتم ، دایکمم بینی لەگەڵ تێهیۆنگ و زڕباوکم ، لە کاتژمێرم ڕوانی ، کاتژمێر دووی شەوە ، دایکم کاتێک منی بینی خێرا هەستایە سەر پێ ، بەرەوو ڕووم هات ، بە دەستەکانی ڕوومەتەکانی گرتم

دایکم : ئازیزم لەکوێ بوویت؟

دەستیم گرتەوە ، پاشان بەهێمنی لام برد ، بەرەو سەرەوە بەڕێ کەوتم ، پاشان دەرگای ژوورەکەم قوفڵ کرد ، ڕاکشام لەسەر جێگەی نووستنە ، فرمێسکەکانم هاتنە خوارەوە

خەبەرم بوویەوە لە کاتژمێری ژوورەکەم ڕوانی کاتژمێر نۆیە ، ئەمڕۆ دەچم بۆ کۆمپانیا بۆ کار نا ، بۆ لای جۆن داوای لێدەکەم بیناکان بکات بە ناوی تێهیۆنگەوە ، ڕقم لە تێهیۆنگ نییە بەڵام چیتر خۆشم ناوێت ، هیچ خەتایەک لەودا نییە ، خەتاکە لەمندایە که پێوەی نووسابووم و وازم نەدەهێنا ، چوومە گەرماو دوای ماوەیەک هاتمە دەرەوە ، بلووسێکی ڕەشم لەبەر کرد لەگەڵ پانتۆڵێکی ڕەش پاشان چاکەتێکی گەرمی ڕەش کە هەتا کەمەرم دەبوو ، جەنگکووک حەزی بە ڕەنگی ڕەش بوو بۆیە منیش ڕەش هەڵدەبژێرم ، ملپێچەکەیم لەمل کرد ، کە وا هەستەکەم بەبیستنی بۆنی ملپێچەکە ئەو لە باوەشم دەگرێ

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now