بەشی ٣١

461 77 24
                                    

Julia's pov

گەشتینە جێ دابەزین و سویچی سەیارەکەی دابە یەکێک لە پاسەوانەکان و هەردوو دەرگا گەورەکەیان کردەوە ، هەمووان لە باخچەیەکی گەورەدان دایکمم بینی عەزیەکی سپی سادەی لەبەر بوو بە خێرای ڕامکرد بەرەو ڕووی لە پشتەوە باوەشم لێدا ئاوڕی دایەوە بۆم و خێرا لە ئامێزی گرتمەوە و هەستم بە ئاسوودەی دەکرد لە ئامێزیدا و باوەشەکەم درێژە پێدا ، و پاشان باوەشەکەم پچڕاندو ماچی نێو چاوانی کردم ، بەغێلی پێئەبەم لەمن جوانترە

: جوانتر بووی

دایکم: وەرە با بە هەمووانت بناسێنم

دەستی گرتم و بەرەو ڕووی ئەوانی بردم ، لەگەڵ بینینی من بەرەو ڕووم هاتن ، ئەوانەی ئێرە زۆر زۆر جیاواز بوون لە خێزانی کیم ، ئەمانە ڕوو خۆشوو کۆمەڵایەتی بوون هەستت بە غەریبی نەدەکرد لە ناویان ، بە باوەشێکی گەرمەوە پێشوازیان لێدەکردم ، زۆری نەبرد سەیارەیەکی سپی لە دەرگا گەورەکەوە هاتە ژوورەوە ، سەرم سووڕما هەمووان کە دێن بۆ ئێرە سەیارەکەیان دەدەن بە پاسەوانەکان نایهێننە ناو  باخچەی ئەم کۆشکەوە بەڵام ئەم هاتە ژوورەوە هەمووان بێدەنگ بوون ، دایکم هاتە پاڵم بە شێوازی چرپە پێی گوتم

دایکم: ئەمە باپیرە جیۆنە ، خۆشترین بەشی کۆبوونەوەکەیە
(بەڕووخۆشیەوە)

بەڵام ئەم بێدەنگیە ترسناکی دەردەخات ، پاسەوانەکە ڕۆشت بۆ کردنەوەی دەرگاکەی دواوەوە ، بەتامەزرۆییەوە سەیرم دەکرد ، لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە پیاوێکی بەتەمەنی قۆزی دەرخست هەمان ڕووسخاری جەنگکووک بە کەمێک پیری ،قاتێکی ڕەساسی تۆخی بریسکاوی و کراسێکی ڕەش کە سێ قۆپچەی سەرەوەی کردبوویەوە و عەینەکەکەی چاوی لابردو کەمێک لە قژە هەڵدراوە خاوەکەی هاتبوویە خوارەو بەرزی کردەوە ، سەیرێکی هەمووانی کرد

جیۆن: قۆزیەکەم وەک هەموو جارێک سەری سووڕماندوون ، کوا مۆسیقاکان هەڵیکەن و ئاهەنگ بگێڕین

گڵۆپە سپیەکان هەمووی بووبە ڕەنگاو ڕەنگ و بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک دەجوڵان گڵۆپەکان میوزیکێکی تایبەت بە دانس هەڵکرا ، هەمووان کۆبوونەوەو دانسیان دەکرد ، وەک بڵێی چەنەها ساڵێک بێت شتی لەم شێوەیە خۆشم نەبینی بێ چاوەکانم بە چواردەورم دەگێڕا ، لەلایەن کەسێکەوە ڕاکێشرامە ناو دانسەکەوە ، سەیرم کرد بەڕێز جیۆن بوو ، دانسی دەکرد و منیش لەگەڵ ئەو دەستم کرد بە دانس کردن ، بەڕاستی دایکم ناو لێدەنێم خۆشبەترین کەس لەم جیهانەدا ، خێزانی جیۆن بە پێچەوانەی خێزانی کیمە ، ئەمان چێژ لە خۆشی دەبینن ، ئەوان شتێک بەناوی خۆشی بوونی نییە، هەمووان لێرە ڕووخۆشوو کراوەن ، بەڵام لەوێ کێبڕکێی میراتیوو موڵکن ، لێرە خۆشەویستیەکی زۆر دەبینرێت لەناو هەموواندا بەڵام لەوێ بە پێچەوانەوەیە ، بەڕێز جیۆن ڕۆشت بۆ دەرەوەی دانس کردنەکە و منیش شوێنی کەوتم ئێستە دەزانم بۆچی داپیرەی ناشەرعی جەنگکووک هاوسەرگیری لەگەڵ بەڕێز جیۆندا کرد ، بەرەو ڕووی بەڕێز جیۆن ڕۆشتم و ئەو دانیشت لەسەر کورسیەک ، پاشان منی بینی

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now