بەشی ٦

491 78 1
                                    

Julia's pov

ڕۆشتمەوە شوێنەکەی خۆم و جین هاتبوویەوە بێ ئەوەی ئاگاداربم

تەیسیۆن: بڕیار بوو ئەمڕۆ ڕاپۆرت پێشکەش بکەن بەڵام کەستان نەتان کردبوو بۆیە ئەمڕۆ هیج ناخوێنین دەتوانن بڕۆنەوە

لەگەڵ تەواو بوونی قسەکەی تەیسیۆن ڕۆشتە دەرەوە و جین و تێیهۆنگیش ڕۆشتن و چەند کەسێکی تریش بەڵام هەنێک کەس مابوونەوە

کە هاوتەمەنەکانی منن

جیمین: درۆزن دەتەوێ بڕوا بکەم کە تۆ ڕاپۆرتێکی لەو شێوەیەت ئامادەکردوە؟ دڵنیام ڕستە لە دوای ڕستە بەشێوەیەکی ڕێک و پێک کردووتە نەک بەو شێوەیە ،تۆ درۆزنی وە گێلیشی دەبینی هاوڕێکانت چۆن تۆیان بەجێی هێشت چونکە کەسێکی کەم و کوڕی وەک تۆ کەس نایەوێ لەگەڵ تۆدابێێ تێگەشتی بچێتە مێشکە گەمژەکەتەوە

لە دوای ئەوقسانه جیمین بە توڕەیو بە خێرای ڕۆشتە دەرەوە

فرمێسک لەدوای فرمێسک دەهاتنە خوارەوە بێ ویستی خۆم وە ئەو قوتابیانەی کەلەوێ بوون هەندێکیان پێکەنینیان دەهات و هەنێکیان بە چاوی بەزەیەوە سەیریان دەکردم و هەنێکیشیان چرپە چرپیان بوو بەخێرای بەرەو دەرەوە ڕۆشتم
تەواو دنیا تاریک بووە بەهۆی ئەو هەورانەوە کە باوەشیان بەیەکدا کردوە بەڵام هیچ دڵۆپە بارانێک ناباریوە ڕامدەکرد بۆ ماڵەوە نەمدەویست بگریەم و خەڵکی سەیرم بکات گەشتمە بەر دەرگای ماڵەوە کلیلەکەم دەرهێناو باران دەستی پێکرد و بەخێرای ڕۆشتمە ژوورەوە و لە ژوورەوە وشک وەستام و سەیری عەرزەکەم دەکرد کەوتمە سەر ئەژنۆ و دەستم کرد بە گریان کە دەنگی من تەواوی ماڵەکەی گرتبوویەوە و بە زۆر خۆم خستەوە سەر قاچمەکانمو ڕۆشتمە سەرەوە بۆ ژوورەکەی خۆم لەسەر جێگەی نووستنەکەم پاڵ کەوتم سەیری بنمیچەکەم دەکرد ئایا هەر بەڕاستی من گێلم؟ یان هێندە بە کەمم دەزانن؟
گریانم زیاتر دەهات
بۆچی بەو شێوەیە بیر لەمن دەکەنەوە؟ من ئەوەندە کەمم کە جین و تێیهۆنگ هەر بەڕاستی بەجێیان هێشتم؟ بۆچی من بەو شێوەیەم؟ گوێم لە دەنگی دەرگا بوو دڵنیام دایکم هاتووەتەوە سەرم کرد بە نێوان پشتیەکانمدا بۆ ئەوەی ڕووخسارم نەبینێتوو وابزانێ خەوتووم

دایکم: هاتمەواا

لە خوارەوەبوو هاواری دەکرد فرمێسکەکانم زیاتر بوون کاتێک گوێم لەدەنگی بوو حەز دەکەم ئێستە بڕۆم باوەشی پێدا بکەموو هەموو شتێکی بۆ باس بکەم بەڵام هەرگیز ئەوە ڕوونادات ئەو ناخەمە ژێر باری خەفەتەوە ئەو شەو ڕۆژ کاردەکات و بۆ بژێوی ژیانم و هەموو کارێکی ماڵەوە ئەکات تەنها بۆ ئەوەی من هەست بە نەبوونی باوکم نەکەم تەمەنم شەش ساڵان بوو دایکم لە باوکم جیابوویەوە ئەوە دڵ خۆشی کردم چەنێک تەمەنم منداڵ بوو بەڵام بەڕاستی دەمبینی باوکم چەنێک ئازاری دایکمی دەدا هەرکات ئەو لەماڵەوە نەبوایە ماڵێکی خۆش و ئارام دەبوو بەڵام کە دەهاتەوە دەنگە دەنگ لە هەموو شوێنێک دەبیسترا نەمدەزانی هۆکاری دەمەقاڵێکەیان چیبوو هەتا ئەو ڕۆژەی دایکم دەستی منی گرت لە کاتی هاتنە دەرەوە لەدادگاکەدا و پرسیاری لێکردم کە پێم ناخۆشە کەلە باوکم دووربم وەڵامی من نەخێر بوو وە ئەو کەمێک شۆک بوو بەڵام بزەیەکی شیرینی بۆکردم و باوەشی پێداکردم و دەنگی هەنسکی ئەوم دەبیست بەڵام وا خۆی دەردەخست کە ناگری وتی پێم لەوانەیە ڕێگەیەکی قورسمان لە پێش بێت بەڵام بەڵێن بێت بۆ هەموو شتێک هاوکاریت بکەم بە ڕادەیەک ئەگەر چاوەکانت کێشەیەکی بچووکی تێدابێت چاوەکانی خۆمت بۆ دەردەهێنم و پێتی دەدەم
دەنگی کرانەوەی دەرگای ژوورەکەم هات

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now