بەشی ٤٣

519 86 79
                                    

ئاهــ تێهیۆنگ سەری لەسەر شانمە ناشتوانم بە جەنگکووک بڵێم حەبەکانم بۆ بهێنێت ، بزانێ لەگەڵ جەنگکووک قسە دەکەم ، وەک هەموو جارێ توڕە دەبێ ، لەبەردەم بینایەکی بەرز سەیارەکەی ڕاوەستاند ناک چیۆن ، بێ ویستی خۆم ئاهێکی بێزاریم هەڵکێشا لەگەڵ بینینی پەیامنێرەکانی ئەوێ ، تێهیۆنگ سەری بەرز کردەوە ، پەیامنێرەکانی بینی و ڕووی لەمن کرد

تێهیۆنگ: پرسیاریان کرد سەبارەت بە ئاهەنگەکە جوابیان دەدەینەوە دەرەوەی ئاهەنگەکە بوو ، سەیریان مەکەو بڕۆ ، ژوورەوەش هیچ میدیایەکی لێنییە ، بەڵام باپیرەی لێیە بۆیە وەک دوو هاوسەر دەبین کە ئەو هات کەمێک درەنگ دێ
(بەهێمنی)

کەمێک سەر سوڕماوم لە تێهیۆنگ چۆن هەتا ئێستە ڕوون کردنەوەی نەدا کاتێکە سەری خستە سەر شانم

ناک چیۆن : بەڕێز تێهیۆنگ ئێستە دابەزم؟


تێهیۆنگ: بەڵێ ، پاسەوانەکانیش نزیک بکەرەوە و بەربەستێک درووست بکەن

ناک چیۆن دابەزیە خوارەوە ، کامێراکانیش نزیک بوونەوە لە قاپیەکەی تێهیۆنگ ، ناک چیۆن دەرگاکەی کردەوە ڕووناکی کامێراکانیان

ئاڕاستە کردین ، سەرەتا تێهیۆنگ دابەزیە خوارەوە ، پاشان دەستی درێژ کرد بۆ من ، دەستم گرتەوە ،  دابەزیمە خوارەوە ، دەستمان لەیەک گرێدا ، هەستم بەگەرمی دەستی دەکرد ، ئەوەش پەپولەکانی سکم دەستیان کرد بە جوڵە ، هەستم بە هەزاران شت دەکرد ، بەڵام سوودی چییە کە ئێمە جیادەبینەوە ، چەنها پرسیاریان کرد ، تێهیۆنگ تەنها ڕێی دەکرد هەتا یەکێک وتی

؟؟؟؟؟: ئەگەر ڕۆژێک هاوسەرەکەت خیانەت بکات ئایا بەم شێوەیەی ئێستە خۆشت دەوێ؟

سەرم سوڕاند بۆ ئەو کەسە نەمدەزانی کێ ئەم قسەیەی کرد وە ئاڕاستەی منی کرد یان تێهیۆنگ ، وە تێهیۆنگیش وەستاوەو بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕا

تێهیۆنگ: کێ بوو ئەو پرسیارەی کرد؟

؟؟؟؟؟: من

هەردووکمان ئاڕاستەی سەرمان گۆڕی بۆ ئەو پیاوە کە تەمەنی نزیک سیەکانە

: ئەو پرسیارە ئاڕاستەی منت کرد یان تێهیۆنگ؟

تێهیۆنگ ئاڕاستەی سەری گۆڕی بۆ من وەک بڵێی بۆچی ئەم پرسیارە ئەکەی

؟؟؟؟: ئەکرێ بڵێم لەتۆ

: من قبوڵی ناکەم هاوسەرەکەم لەگەڵ کچێکی تردابێ ، من دڵنیام و متمانەم پێی هەیە هەرگیز کارێکی وەها ناکات ، وە ئێمە هێندە پێگەشتووین کە لەیەکتری تێبگەین ، ئێمە بە هەندێک پڕوپاگەندەی میدیاکان لەیەک جیانابینەوە ، وە هەرکەسێک لەلایەنی خۆیەوە ، شتێک هەڵببەستێ کە واش نەبێ ، داوای یاسایی لێ بەرزدەکەینەوە چونکە سنوورێکی زۆرتان بەزاند

هەموو قسەکانم بە ئارامی کرد ، کەمێک وەستام هیچ یەکێک لە پەیامنێرەکان قسەیان نەکرد

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now