بەشی ٦٠

639 104 119
                                    


Julia's pov

بزەیەکم بۆ کرد ، ئەویش بۆی کردمەوە ، ئەو باش لە جین تێدەگات بۆیە نایەت ، هیوادارم نەبمە تێکدانی کارەکان ، ڕۆشتمە ناو سەیارەکەم ، بەڕێ کەوتم بۆ یاریگاکە ، چواردەوری گژوگیا بێت یاریگاکەیە کە هەموو وەرزێک یاریگاکە سەوزە ، مانگەکەش پێکهاپە ، لە هەموو یاریەک ئامادەبووه دوای ناسینیان ، گەشتمە یاریگاکە ، لەو دیوی تەلبەنەکەوە سەیرم دەکرد کە جین جلی یاری لەبەردایەو بەتەنها شوت لێدەدا بۆ ناو گۆڵەکە ، چەنەها تۆپی لە چواردەوریا و ناوەستێ ، لە کردنی کارەکەی 

ڕۆشتمە ناو یاریگاکەوە نزیک بوومەوە لە جین کە ئەو هەتا ئێستەش ئاگادار نییە هاتووم

:جین
(بەئارامی)

ڕووی سوڕاند خەندەیەکی شیرین لەسەر ڕووخساری نەخشاند

جین: جولیا بیگرەوە

شوتێکی لە تۆپەکەدا بە لەسەر خۆی بەرەو ڕووی من هات ، منیش بە یەک قاچ وەستاندم ، پاشان ڕووم کردەوە جین

جین: بڕۆ جلی یاری بپۆشە لە ژووری جل گۆڕین لەناو لۆکەرەکەمدایه ، دامنەخستووە
(بەبزەوە)

: باشە

ڕۆشتم بۆ ژووری جل گۆڕین دوای لەبەر کردنی جلێک لە هەمان جلی جین کە ڕەنگی شینە ، شۆرتێکە کە هەتا سەروی ئەژنۆکانم دەبێ ، و تیشێرتێکی گەورەیە و قۆڵەکەی کورتە سەرووی ئەنیشکمەوه ، گوێرەویەکی درێژ کە هەتا کەمێک خوارەوەی ئەژنۆم دەهات و پێڵاوی یاریم لە پێ کرد ، ڕۆشتمە دەرەوە بەرەو جین ڕۆشتم ، ئاوڕی دایەوە بە قاقا دەستی کرد بە پێکەنین چی هەیە؟

:چی بووه؟
(بەگرژی)

جین: بووەستە وێنەت دەگرم دواتر نیشانت دەدەم کە چیبووە
(بەپێکەنینەوە)

کەمێک دوور کەوتمەوەو وێنەی گرتم ، پاشان نیشانی دام ، جلەکان زۆر گەورەی لەبەرمدا ، بینیم هێشتا ئەو پێدەکەنێ ، دڵخۆشم کە توانیم دڵخۆشت بکەم سیۆکجین

جین: با شوت هەڵبدەین بۆ یەک

:باشە

دەستمان کرد بە یاری کردنێکی ئاسایی

جین: باشە دەزانم دەتەوێ باسی چی بکەیت ، جول من کەسێک نیم غەم بخۆم بۆ ماوەیەکی درێژ ، ڕاستە من پێکهاپم خۆشدەوێ ، بەڵام دەبێ دڵخۆشبم بە دڵخۆش بوونی ئەو ، ئەو هاوسەرگیری دەکاو دڵخۆشە لەگەڵ وشیک ، لەخۆمم پرسی کە ئەتوانم هەنێک شت بکەم بۆ تێکدانی هاوسەرگیریەکە بەڵام ئایا ئەوە خۆشەویستی پێدەڵێن؟ نەخێر چونکە پێکهاپ ئەوی خۆشدەوێ نەک من بۆ هاوسەرگیری

: جین...

جین: بووەستە قسەکانم دەکەم دواتر مەودایەکت پێدەدەم بۆ قسە کردن ، جولیا من سەرەتا پێکهاپم وەک کەسێکی ئاسایی دەبینی ، دواتر بەشەرمێکەوە هاتە لام و وتی خۆشمدەوێی ، هەستێکی سەیرم بۆ درووست بوو لەخۆمم پرسی ئەو چۆن ئاشقی کەسێک دەبێ کە زۆر لە خۆی گەورەترە؟ ، دواتر بۆم دەرکەوت لە ڕەفتارەکانیدا ئەو هەربەڕاستی ئاشقی منە ، من دەمتوانی وەکوو کچەکانی تر پەیوەندیەکی کاتی لەگەڵ بەسەر بەرم ، دەمزانی بەرگەی ئەو پەیوەندیانە ناگرێ ، هەستێکی سەیرم بۆ درووست بوو دڵم نەدەهات ئەو پەیوەندیەی لەگەڵ ببەستم ، خۆمم بەوە فریودا کە تەمەنی بچووکه ، سەرەڕای ئەوەش لەم بچووکتر پەیوەندی کاتیم بەستبوو لەگەڵی ،  پاشان بە بچووکترین کاری پێکهاپ دڵخۆش دەبووم بەبێهۆ ، کاری کەمم پێدەدا خۆشم نەمدەزانی لەوێدا بۆچی وادەکەم ، وشیک هاوڕێی کۆنم هات بۆ کۆمپانیاکەم بۆ سەردانم چونکە بەبۆنەی کارەوە زۆر بە کەمی سەردانی یەکترمان دەکرد ، بیرم کردەوە چی دەبێ بیناسێنم بە پێکهاپ ، ناساندنم بەیەک ، بەڵام هەستێکی سەیرترم بۆ درووست بوو ، وەک پێ ناخۆش بوون ، لەگەڵ یەکتر زۆر هاتووچۆیان دەکرد ، هەندێک جار پرسیارم لە پێکهاپ دەکرد لەکوێ بوویت کە باشیش دەمزانی لەکوێ بووە ، ڕەفتارەکانی پێکهاپ گۆڕا لەگەڵ من زیاتر گرنگی بە وشیک دەدا ، ئەوەش وایکرد دووبارە پێم ناخۆش بێت ، دواتر لە کافی شام کاتێک وتی هاوسەرگیری دەکەم زانیم وشیک دەڵێ ، ئەوکات زانیم من ئاشقی پێکهاپم ، پرسیارم لەخۆم کرد چۆن ئاشقی کەسێکی زۆر لەخۆم بچووکتر بووم بێ ئەوەی پێی بزانم ، دوێنێ زۆر غەمبار بووم ، دواتر هاتمە سەر ئەو باوەڕەی کە هاوسەرگیری پێکهاپ دڵخۆش دەکا ، منیش دەبێ یارمەتی دەری پێکهاپ بم بۆ ئەوەی ئەو کەسەی خۆشمدەوێ دڵخۆش بێت ، ئێستەش یاری دەکەم لێرە بەبێ مانگ ، هەمیشە دەنگی لەناو گوێیەکانم دەبوو کاتێک پشتگیری دەکردم ، بەڵام ئێستە من مامەوە لەناو ساحەیەکی چۆڵ ، ئێستە تۆ دەڵێی چی جولیا؟

ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔Où les histoires vivent. Découvrez maintenant