بەشی ٣٥

575 83 53
                                    

لە کۆتایدا توانیم بگەمە جێ دەرگاکە کرایەوە ، دیواروو عەرزەکەی ئەوێ هەمان دیکۆری خوارەوەی هەبوو ، مێزێکی سپی شێوە بازنەی کە سکرتێرەکە لە نێوان بازنەکە بوو ، پشتەوە سکرتێرەکە پەنجەرەیەکی گەورەی لێبوو بە باری درێژیدا ، بەڵام پانی هێندە پان نەبوو ، هەنگاوم هەڵگرت بەرەو ڕووی سکرتێرەکە ، گوێ بیستی پێڵاوەکانم بوو هەستایە سەر پێ

سکرتێر: سڵاو خاتوون جولیا
(بە خەندەیەکی شیرینەوە)

بیرم لێدەکردەوە سکرتێرەکان کەسانێکی مۆن و بێزار کەر بن بەڵام بە پێچەوانەی بیرکردنەوە کانم بوون

: سڵاو

ئاوڕم دایەوه قەنەفەیەکی ڕەساسی لە تەنیشت دەرگای چوونە دەرەوە بوو ، مێزێکی ڕەشی بچووکی لە پێش بوو ، لەسەر مێزە ڕەشەکە گوڵێکی پەمەیی کاڵی لەسەر بوو

سکرتێر: ئاهــ ئەوە ئیشی هەموو ڕۆژێکی منە ، حەز دەکەم جەوی ژورەکە بە گوڵ بگۆڕم بەڵام بەڕێز تێهیۆنگ دەڵێ لێرە شوێنی کارە نەک گوڵ فرۆشتن بۆیە تەنها دەهێڵێ ئەو دانە گوڵە لەوێ دابنێم هەموو ڕۆژێک گوڵەکە دەگۆڕم

: گوڵ لە هەر شوێنێک هەبێ ، شوێنێکی دڵگیرە بەڵام من تەمبەڵم لە ئاودانی گوڵەکان

لە کورسیەکەی بەرامبەری دانیشتم و ئەویش دانیشتەوە

سکرتێر: من ماری

:خۆشحاڵ بووم ماری

ماری هەستایە سەر پێ بەرەو سەلاجەیەکی بچووکی ڕەساسی کە لە پشتی خۆیەوە بوو ، سەرمسووڕما کاتێکە سکیم بینیبوو هەڵچوو بوو ، لە سەلاجە بچووکەکە دوو ئاوی دەرهێناو پێی دام کاتێک منی بینی بەو شێوەیە شۆکم دەستی کرد بە پێکەنین

ماری: ئۆهــ من دووگیانم لە دوانەیەک بۆیە هێندە گەورەیە

:بەڕاست؟!
(بەشۆکییەوە)

سەری وەک بەڵێیەک جوڵاند ، بەڕاستی زۆڕ دڵخۆش کەر بوو بەرەو ڕوویەوە ڕۆشتم

: ئەتوانم دەست لەسەر سکت دابنێم؟

کەمێک شۆک بوو بە پرسیارەکەم ، پاشان بزەیەکی کردو وتی بەڵێ ، دەستم لە سکیدا ، پاشان گوێم لچکاند بە سکیەوە ، گوێم له دەنگی ترپە ترپ بوو

ماری: گوێ بیستی بووی؟
(بەدڵخۆشیەوە)

:بەڵێ
(بە شۆکی دڵخۆشیەوە)

سەرم هەڵبڕی

:کەی لە دایک دەبێ ؟!

ماری : سێ مانگی تر

:تکایە ئەو کاتەی کە ڕەگەزەکەی دیاری دەکرێ پێم بڵێ منیش لەوێ بمم تکایە

ماری: ئۆهــ خاتوون ، دڵنیابە بانگت دەکەم ، ئەوە دڵخۆشیە بۆم کە تۆ لەوێ ئامادە بیت
(بە ڕێزەوە)

ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔Where stories live. Discover now