بەشی ٧٣

698 109 312
                                    

Julia's pov




دەمم وەکوو گەمژەیەک کرایەوە ، واهــ یونگی وەکو مناڵێک لەگەڵ زڕخوشکم مامەڵەدەکا بەڵام بۆ کەسانی تر پیاوانە هەرکەسێک ئەم ڕووەی یونگی بیبنێ سەرسوڕماو دەبێ ، بەرەو ژوورەوە ڕۆشتم لەسەر جێگەی نووستنەکەم پاڵ کەوتم ،  بیرم کردەوە بۆچی جیمین وتی لەبەر گەشتنی منو تێهیۆنگ بەیەک ئەو کارەی کردووە، ئاهــ لەوکاتەدا بەهۆی غەمبارییە بەبیرمدا نەدەهات پرسیاری لێبکەم ، دەنگی موبایلەکەم هات سەیرم کرد تێهیۆنگە ، پەیوەندیەکەم جواب دایەوە

تێهیۆنگ: سڵاو جولیا

:سڵاو

تێهیۆنگ: ئ..دەپرسم کە دێیتەوە بۆ ماڵەوە؟

:نەخێر

تێهیۆنگ: باشە بەباشی نان بخۆ

:باشە

پەیوەندیەکەم داخستەوە ، گوێم لەدەنگی باوکمەوە بوو بانگم دەکا ڕۆشتمه خوارەوە ، لەبەرامبەر باوکم دانیشتم ، یونگی و زڕخوشکم بەرەو چێشتخانەکە هاتن دانیشتن ، تەنها دەمەوێ باوەڕ بەخۆم بێنم ئەمە هەمان ئەو یونگیەیە کەلە باخچەکەبوو ، ئێستە کەسایەتیەکی تەواو بەڕێزی هەیە ،بەڵام لەوێ وەک منداڵێکی کیوت هەڵسووکەوتی دەکرد ، سەرم هەژاند ، دەستمان کرد بە خواردنی خوانی ئێوارە ، وەک خوانی نیوەڕۆ هەمووان قسەیان دەکرد ، دواتر هەمووان لە هۆڵە گەورەکە بووین قەسەیان دەکرد پێدەکەنین ، بەڵام من چێژم لە بۆنکردنی ملپێچەکەی جەنگکووک دەبینی ، کات درەنگی کرد ، زەنگی دەرگا هات

خزمەتکار: بەڕێزم کیم تێهیۆنگ لێرەیە

باوکم: بابێتە ژوورەوە

یونگی: کیم تێهیۆنگ؟! چی دەکا لێرە بەم کاتە درەنگە؟

زڕخوشکم: هاوسەری خوشکمە

یونگی: چی؟!

بۆچی بەو شێوەیە شۆک بووە؟ ، تێهیۆنگ هاتە ژوورەوە ،پاش سڵاو کردن لەتەنیشتی من دانیشت ، بێدەنگی دەستی بەسەر ژوورەکەدا گرت پاشان تێهیۆنگ ڕووی لە یونگی کرد

تێهیۆنگ: چی دەکەی لێرە؟
(بەشێوەیەکی جدی)

یونگی:تۆ چی دەکەیت لێرە؟
(بەشێوەیەکی جدی)

تێهیۆنگ: من زاوای ئەم ماڵەم

یونگی: منیش زاوای داهاتووی ئێرەم

بۆچی بەو شێوەیە جدین؟ ، دەنگی پێکەنین دەنگی دایەوە بەماڵەکەدا ، تێهیۆنگ یونگی بەدەنگی بەرز پێدەکەنن ، منیش وەک گەمژەیەک سەیر دەکەم و نازانم چی ڕوودەدا ، بۆچی جدی بوون و بۆچیش خێرا دایانە قاقای پێکەنین

یونگی: گەمژە....پێم وابوو مردوویت

تێهیۆنگ: منیش بە هەمان شێوەی تۆ ،ئەو هەموو ماوەیە لەکوێ بوویت؟

ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔Onde histórias criam vida. Descubra agora