بەشی ٢٤

487 72 28
                                    

Julia pov

لیۆنە بەخێرای هاتە دەرەوەو شتەکانی لێوەرگرتم و ڕۆشتە ژوورەوە و ڕۆژنامەکەم هەڵگرتەوە وێنەی من تێدابوو لەگەڵ تێهیۆنگ و جین و جۆندا بەڵام زۆری ڕەسمەکان منوو جەنگکووک بوو بەهۆی لێکچوونی جلەکانمانەوە ، بە خێرای فڕێم دا تێهیۆنگ ئەوە ببینێ توڕە دەبێ ڕۆشتمە ژوورەوە

: دەمەوێ من ئەمشەو خواردنەکان درووست بکەم

لیتا لە مەبەستم تێگەشت و بزەیەکی کردو ڕۆشتە دەرەوە لە چێشت خانەکە بەتەواوی سەرنجم چووەوە سەر خواردنەکەو دەستم کرد بە درووست کردنی خواردنەکان و کات بەخێرای دەڕۆی و خواردنەکانی منیش ئامادە بوو بانگی لیۆنەم کرد بۆ تام کردنی خواردنەکان

لیۆنە: خوێی زۆرە

:بەڕاستە من چی بکەم؟!!
(بەترساویەوە و بەهاوارەوە)

لیتا: چی بووە؟

خێرا ڕۆشتم بۆ لای لیتا و هەردوو قۆڵیم گرت

:خاتوون لیتا تامی خواردنەکە بکە بزانە سوێرە و لیۆنە ڕاست دەکات؟
(بەترساویەوە)

لیتا تامی خواردنەکەی کرد

لیتا: زۆر سوێرە

:ئای من چی بکەم ؟
(بە هاوارەوە)

لیتاو لیۆنە دەستیان کرد بە پێکەنین و بەخێرای ڕۆشتم لە خواردنەکانم خوارد ، ئایی لە گەمژەی من بۆچی خۆم نەم خوارد و داوام لەوان کرد ئەوە بکەن؟

لیۆنە: بمبوورە بەڵام بەڕاستی نایەوێت بەو شێوەیە بترسیت چونکە تامێکی خۆشی هەیە

:چۆن بزانم ڕاستەکەیت؟

لیتا: منیش هەمان شت دەڵێم

:بڕوااتان پێناکەم

لیتا : بڕۆ خۆت بڕازێنەوە

:بۆچی؟

لیتا: بۆ تێهیۆنگ

:نەخێر ،ئەو هەست بە نائاسوودەی دەکات ئەگەر من ببینێ و لە چواردەوری بم بۆیە کاتێکە دێتەوە بۆ ماڵەوە دەبێت هەست بە ئاسوودەی بکات نەک نائاسوودەی

لیۆنە: من مێزەکە دەڕازێنمەوە

لیۆنە بەتەواوی مێزەکەی ڕازاندەوە ئێوارەیە کەمێک درەنگی کردوە دەترسم نەیەتەوە ، گوێم لە دەنگی دەرگا بوو خێرا ڕۆشتم بۆ یەکێک لە ژوورەکان ، لیۆنە دەرگاکەی کردەوە ، سەرم نزیک کردەوە لە دەرگاکە بۆ ئەوەی گوێبسیتی دەنگی تێهیۆنگبم ، لە ژێر دەرگاکەوە سەیرم دەکرد کەلەسەر کورسیەکە دانیشت ، سەیری چواردەوری کرد

تێهیۆنگ: جولیا لە کوێیە؟

لیۆنە: لە ژوورەکەیەتی ، بانگی بکەم؟

ئەگەر داوا بکا بڵێ وەرە ئەوە دەرەکەوێ کەمن چاودێری دەکەم لێرە

تێهیۆنگ: نەخێر بانگی مەکە

ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt