بەشی ١٣

464 73 22
                                    

Julia pov

سڵاو تێهیۆنگ

تێهیۆنگ: سڵاو تۆ کێی؟

:جولیا

کەمێک بێدەنگ بوو پێم وابوو پەیوەندیەکە پچڕاوە بەڵام جوابی دامەوە

تێهیۆنگ: جولیا چیت دەوێ؟ پارەت کەمە حسابی بانکیەکەت ئێسته بۆ پڕ دەکەمەوە

ئایا ئەو وادەزانێ بۆ پارە پەیوەندیم پێوە کردوە ؟ هەستم بە شکانی دڵم کرد

:بۆ پارە پەیوەندیم نەکرد تەنها ئەمەوێ بڵێم لەگەڵ دایکم دەچمە دەرەوە

تێهیۆنگ: باشە ، چیتر پێوویست ناکات پرس بکەی بۆ دەرەوە و بڕۆ پێوویسته دایخەمەوە کەمێکی تر دەچمە کۆبوونەوە

خۆی دایخستەوە مەجالی ماڵئاوایم نەدام لێی بکەم ئەم کوڕە هەمیشە لە کۆبوونەوەدایە یان بۆ ئەوەی لە من نەجاتی بێت ئەو بەهانەیە دەهێنێتەوە؟ ئەگەر وایە بۆ هاوسەرگیری لەگەڵ کردم؟ بەڕاستی زۆر خەمبارم حەز ناکەم بەو شێوەیە دایکمم بمبینێ ئەگەر بزانێ خەمبارم ئەویش خەمبار دەبێ بۆیە خۆم گۆڕیو چوومە خوارەوە و بەزۆر خەندەیەکم بۆ کرد و ڕۆشتینە دەرەوە بە سەیارەکەی خۆی ئەو دوای ئەوەی من هاوسەرگیریم کرد سەیارەیەکی کڕی بەدیاری بۆ من بەڵام ڕەتم کردەوە چونکە ئەو سامانەی من هەمە جۆرەها سەیارە دەکات ئەو زۆربەی جار بە شەواندا ناخەوێت لەکارەکەی بۆ ئەوەی پارەی دەست بکەوێت ، لەڕێدا باسی ژیانی ڕۆژانەی خۆی دەکرد دوای ئەوەی کەمن لەوێ ڕۆشتووم هەر وەک جارانە دایکم

دوای ماوەیەک گەشتینە باخچەیەک باسی جۆرەها شتمان کرد بەڵام قسەیەکی منی تاساند

دایکم: بەیانی کاتژمێر چەن دەڕۆن بۆ پاریس؟

:چی؟

دایکم: مانگی هەنگوینی شەرمی ناوێ ئازیزم ئەمڕۆ بۆیە هاتم وتم هەتا مانگێکی تر نایبینمەوە

:کێ وتی دەچین بۆ مانگی هەنگوینی؟

چۆن دەبێ دایکم بزانێ من دەچم بۆ مانگی هەنگووینی بەیانی لەکاتێکدا خۆم نازانم

دایکم: سونجین ، پێت ناخۆشە کە پێم زانیوە

:هەرگیز ، ئەوە چ قسەیەکە ، تەنها هەندێک سەر لێشێواو بووم

وشەی 'سەر لێشواو بووم' لەدەمم دەرچوو

دایکم: بۆچی؟

: ئ واتە نازانم لە وڵاتێکی بێگانەدا چۆن هەڵسووکەوت بکەم

نواندێکی خراپم هەبوو بەڵام پێم وابێ دایکم باوەڕی کرد

دایکم : بەو شێوەیە نییە ئازیزم منیش زوو لەگەڵ باوکت بۆ دەرەوەی وڵات ڕۆشتین بۆ مانگی هەنگوینی منیش هەمان هەستی تۆم هەبوو بەڵام بەبۆنەی ئەوەی جانم لەگەڵ بوو لەوێ هەرگیز هەستم بە غەریبی نەدەکرد

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ