بەشی ١٢

465 76 2
                                    


Julia pov

ناک چیۆن: خاتوون گوڵەکەت

گووڵەکەم جێمابوو لەنێو سەیارەکە هەستەکەم بەتەواوی سڕ بووم دوای ئەوەی تێهیۆنگ دابەزی نازانم کە خەمبارم یان سەرسوڕماو

: هاوسەرت هەیە؟

ناک چیۆن: بەڵێ خاتوون

:بیده بەو لەکاتی پێدانەکەشیدا پێی بڵێ کە خۆشت دەوێ

ناک چیۆن: ناکرێ خاتوون چونکە ئەمە گوڵی هاوسەرگیری تۆیە هاوسەرەکەم گوڵەکانی هەتا ئێستە هەڵگرتوە وشکی کردوەتەوە و لە ژوورەکەمانی داناوە چونکە گوڵێکی تایبەتەو هەرگیز دووبارە نابێتەوە

بەڕاستی منیش حەز دەکەم وای لێبکەم لە گوڵەکە پێی دامەوەو لە دەرگاکەی داو خزمەت کارەکان کردیانەوە لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە شۆک بووم بە بینینی باخچەکەی بەردەمان و هەتاوەکوو بەردەمی دەرگای ژوورەوە خشتی قاوەی و جەرگی لێبوو و پەرژینێکی شوشەی بۆ کرابوو کە هەتا لای کەمەرم دەهات گڵۆپی سپی بە پەرژینەکەوە بوو هەنگاوم هەڵگرت و بەرەو ژوورەوە ڕۆشتم و ڕووانیم لە باخچەکە نافورایەکی لێبوو کە ئاوی نافوراکە ڕەنگەکانی دەگۆڕا وە چوار دەوری نافوراکە گوڵی لێبوو و گەشتمە بەردەرگای ژوورەوە دوو خزمەت کار هاتنە بەردەستم یەکێکیان تەمەندار بوو ئەویتریشیان تەمەنی لە بیستەکان بوو بەڵام ڕووخسارێکی ناوازەو جوانی هەبوو

؟؟؟؟: سڵاو خاتوون بەخێر بێی من لیتا

ژنە بەتەمەنەکە خۆی ناساند

؟؟؟؟؟؟:منیش لیۆنە خاتوون جولیا بەخێر بێی

: پێم وابێ من دەناسن بۆیە پێویست ناکات خۆم بناسێنم

بزەیەکی شیرینم بۆ کردن

ناک چیۆن: ئاگاداتان لێیبێ بینێرن بۆ ژوورەکەی و بەیانی ماڵەکە پیشانی خاتوون بدەن

خزمەتکارەکان منیان بەرەو ژوورەکە برد ماڵەوە بەتەواوی نیوە ڕۆشن بوو بەڵام هەرکە دەرگای ژوورەکەیان کردەوە سەرم سوڕما لەجوانی ژوورەکە جێگەیەکی نوستنی گەورەی ڕەنگ ڕەش و بالیفی سپی، کە بەخاولی قازیان درووست کردبوو و گوڵی سووریان لەبەردەم دانابوو مۆم لە هەموو شوێنێک هەبوو لەگەڵ گوڵی سوور و پەڕەی گوڵی سور لەسەر هەموو شتێکی ئەو ژوورە قەنەفەیەکی ڕەساسی لێبوو و لەگەڵ مێزێکی سپی بچووک لەبەر دەستی کە دڵێکی سووری لەسەر بوو و ڕۆبی گەرماوەکە هەڵواسرابوو ڕوومەتەکانم گەرم داهاتن بەبینینیان و ڕۆشتمە سەر جێگەی نووستنەکەم و پیڵاوه پاژنە بەرزەکانم فڕێدا هەستم بە ئاسوودەی کرد بە فڕێدانی لیتاو لیۆنە ڕۆشتنە دەرەوە و لەسەر جێگەی نووستنەکه چاوەڕێی تێهیۆنگ بووم بە عەزیە بووکێنیەکەمەوە کات درەنگی کرد چاوەکانم بەتەواو قورس بووبوون بۆ هەڵهاتن چاوەکانم داخست
چاوەکانم کردەوە ژوورەکە بە تەواوی ڕۆشن بووبوویەوە بە تیشکی خۆرەکە بەخێرای سەرم بەرز کردەوە هەموو شتەکان لە جێی خۆی بوون جگەلە مۆمەکان کە لە چاوەڕوانیدا بەتەواوی هەمووی توابوویەوە هەستامەوە بەرەو گەرماوەکە ڕۆشتم و عەزیەکەم داکەند و دڵم پڕبوو ، بانۆکەم پڕ ئاو کردوو ڕۆشتمە ناوی بە بێدەنگی لەناوی مامەوە فرمێسکەکانم ڕێچکەیان کرد بۆ خوارەوە یەکەم شەوی هاوسەریم چۆن بوو فرمێسکەکانم سڕی و ئەو ئیش دەکات بۆیە پێویستە بڕوات بۆ ئیشەکەی نابێت هێندەش خۆ پەرستبم لەبەر خاتری خۆم زەرەر لە تێهیۆنگ بکەوێ ، دوای ماوەیەک لەگەرماو هاتمە دەرەوەو خۆم گۆڕی

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now