بەشی ٢٢

443 72 21
                                    

Julia pov

دایکە، تێهیۆنگ وتی کە کار....

گوێم لە دەنگە دەنگ بوو ئاوڕم دایەوە تێهیۆنگ لە دواوەیە بەرەو ئێمەوە دێت چاوەکانم پڕ ئاو بوون لە خۆشیدا ، هەر بەڕاستی ئەو هات

دایکم: تێهیۆنگ پێی وتم کەمێک درەنگ دێم ، خۆم دوو ڕۆژ پێش ئاهەنگەکە پەیوەندیم پێوە کردبوو

تێهیۆنگ: پیرۆزە دایکە ،بەهیوای ژیانێکی درێژ و بەختەوەر

تێهیۆنگ سەری دانەواند و ئەو قسانەی کرد

دایکم: سوپاس کوڕەکەم ، ئەمە هاوسەرکەم جیۆن جەیهون

من ناوی جەیهونم بیستوە ، بەڵێێ ئەوە ئەو پیاوە بوو لە پلەی حەوتەمی خەڵاتی زێڕینی بردەوە بەڵام من سەیری ڕووخساریم نەکرد

تێهیۆنگ: ئێمە یەک دەناسین ، پیرۆزە بەڕێز جەیهون

سەری بۆ جەیهون دانەواند پاشان سەری بەرز کردەوەو سەیری منی کرد

تێهیۆنگ: ئێستە دێمەوە

بەنیگایەکی شیرینەوە ، لەو بڕوایەدا نیم بێتەوە ، سەیری پشتەوەم کرد خەڵکەکەی لێنەماوە تەنها چەند کەسێک ماون

جەنگکووک: جولیا

ڕاچڵەکیم ، دەستم بە دڵمەوە گرت

: چی ڕویداوە کوان خەڵکەکە ؟

جەنگکووک: بۆچی ترسایت؟ دوو هۆڵ گیراون بۆ ئەم ئاهەنگە ئێرە بۆ ئەوەی قەشەکە بە هاوسەری یەکیان ڕابگەینێت ئەو دیویش بۆ سەما کردن ،وا دەزانی باپیرم دەهێڵێت بە سادەی بکرێت ، ژووری تەنیشتمان چەنەها کەسی بەناوبانگ بانگ هێشت کراون

: باشە ، بابڕۆین

قۆڵی گرتمو ڕایکێشام بۆ ئەو ژوورەکەی تر ، دایکم عەزیەکەی بەری گۆڕی بوو بۆ عەزیەکی جوانتر ، منوو جەنگکووک ڕۆشتین بۆ یەکێک لە مێزەکان ، و کورسیەکمان ڕاکێشاو دانیشتین

جەنگکووک: ئێرە بەتەواو کەم ڕووناکە هەموان سەما دەکەن ، پێت چۆنە سەما فەڕەنسیەکەمان بکەین؟

هەستامە سەرپێ

:هەستەوە بابڕۆین

ڕۆشتین بۆ ناوەڕاستی هۆڵەکە دەستمان کرد بەو جۆرە سەمایە هەمووان سەیریان دەکرد ، هەندێکی ئەیان ویست وەک ئێمە بکەنەوە بەڵام بۆیان نەدەکرا ، شێوازی سەمان کەمان گۆڕی بۆ شێوازێکی تر هەموان ئەو شێوە سەمایە دەزانن ، دەستم خستە سەر شانی جەنگکووک و دەستی لەسەر کەمەرم دانا و نزیکی کردمەوە لەخۆی دەستەکەی تریشمان لەیەک گرێدا و دەستمان بە سەما کردن کرد و پاشان تۆزێک ڕۆشتمە دواوەوە و دەستێکی بەرز کردمەوەو چاوەکانم داخست و خولامەوە و نزیک بووینەوە لەیەک و چاوەکانم کردەوە پێکەنینە کەروێشکیەکەی لەسەر ڕووخساری بوو بێویستی خۆم خەندەم بۆ ئەو پێکەنینە کەروێشکیانەی کرد دووبارە بەو شێوەیە تۆزێک دوور بووینەوە لەیەکتر و دەستی بەرز کردمەوەو چاوەکانم داخست خولامەوە ویستم نزیک ببمەوە بەڵام خولانەوەکەی بۆ کردم بە دووجار و نزیکی کردمەوە لەخۆی چاوم کردەوە وشک بووم لە جێی خۆم ئەوە تێهیۆنگە کە بە نزیک توڕەییەوە لێمدەڕوانێ ، دڵم زیاد لە پێویست لێدەدات ، بەهۆی ئەو نزیکیەمانەوە ، زیاتر نزیکی کردمەوە لەخۆی ، هەستم بە سوتانی سکم دەکرد

تێهیۆنگ: سەما کردن لەگەڵ جەنگکووکدا هێندە خۆشە؟

نەمدەزانی چی جواب دەمەوە بەڵام جەنگکووک لەکوێیە سەیری چواردەورم دەکرد بۆ دۆزینەوەی جەنگکووک

تێهیۆنگ: جوابم دەرەوە بۆچی بەسەیر کردنی چواردەورت خۆت لەوەڵامەکە دەدزیتەوە؟

:دووبارە من بە بووکەڵەی منداڵیت دادەنێی؟

تێهیۆنگ: جوابی پرسیارەکەم بدەرەوە
(بەنزیک تووڕەی)

:منوو جەنگکووک تەنها هاوڕێیان

تێهیۆنگ: دوای ئەوەی کە زانیت بەبینینی تۆو جەنگکووک توڕە دەبم بوون بە هاوڕێ چەن شتێکی جوانە

:منوو تۆ جیادەبینەوە لە کۆتای....

تێهیۆنگ: من هەرگیز غیرەم لەتۆ نەکردوە ، تەنها ناوبانگی منی پێ خراپ دەکەیتو هیچی تر
(بەتووڕەیەوە)

بەرەو دەرەوە ڕۆشت ، منیش بەدوای کەوتم بش دەزانم بۆ ماڵەوە دەڕوات ، ناک چیۆن دەرگای سەیارەکەی بۆ کردەوە ، ڕۆشتە ناوی کاتێک ناک چیۆن منی بینی بەرەو ئەوێوە دەچم دەرگاکەی دانەخستەوەو ڕۆشتمە ناو سەیارەکە و ناک چیۆن دەرگاکەی داخست تێهیۆنگ سەیری دەرەوەی دەکرد ، ناک چیۆن هاتە ناو سەیارەکە و بەڕێ کەوتین

تێهیۆنگ: ناوبانگی منت شێواندوە بەو ڕەفتارانەت
(بەتووڕەیەوە)

سەیری دەرەوەی دەکرد

:ناوبانگی تۆ؟!

سەیری کردم کەمێک وەستام و دەستم کرد بە قسە کردنەوە

:تۆ خۆت لەگەڵ کچێکدای دەسووڕێیتەوە سەما دەکەیت

تێهیۆنگ: بێدەنگبە

: ڕووخسارتان یەک ئینجی دەمێنێ بگات بەیەکو ماچی دەکەیت بەڵام بۆ من تەنها سەمام لەگەڵ هاوڕێیەکمدا کرد بەوە دەڵێی ناوبانگ شێواندن و خۆت بە ئارەزووی خ..

تێهیۆنگ: دەڵێم بێدەنگبەەە
(توڕەیو هاوارەوە)

قسەکەی پێبڕیمو دەستی بەرز کردەوە چاوەکانم داخست چاوەڕێی لێدانبووم ،چاوم کردەوە دەستی لێدانی حازر کردوە بۆ ئەوەی لێم بدا بەڵام دەستی لەهەوادا وەستاندووە ، دەستی بردەوە بۆ دواوەوە

تێهیۆنگ: ناک چیۆن سەیارەکە بوەستێنە هەر ئێستاا
(بەتووڕەیەوە)

ناک چیۆن سەیارەکای وەستاند ، ئەو ویستی دابەزێت بەڵام من پێش ئەو دابەزیم لەسەیارەکە بۆ ئەوەی ئەو دانەبەزێت ، سەیارەکە ڕۆشت من بەتەنها بە جێمام لەناو شەقامدا سەیری جادەکەم دەکرد ئەو کاتە شۆک بووم و ترسام کاتێکە تێهیۆنگ دەسی لێبەرز کردمەوە ، ئەگەر قسەی حەق بکەیت دەبێ بۆ ئەوەش لێدان بخۆیت؟
ئەژنۆکانم توانایان تێدانەماو کەوتمە سەر چۆک، دەستم بە ڕووخسارمەوە گرت و دەستم کرد بە گرین گوێم بەو خەڵکەی دەورووبەرم نەدەدا چۆن سەیرم دەکەن یان چۆن بیر لەمن دەکەنەوە ، تەنها گریانەکەم زیاترو زیاتر دەبوون

جەنگکووک: وەرە با بڕۆین

سەرم بەرز کردەوە

:تۆ چی دەکەیت لێرە؟

جەنگکووک: کۆمپانیاکەی باپیرم

سەیری پشتەوەی منی کرد ، ئاوڕم دایەوە بۆ دواوەوە ،بەخێرای

***************************************
بمبوورن جەماعەت زۆر کەمە 🥺

ئینجا ئەمڕۆ جمە لایڤی کردەوە لە وێرڤێرس دەستی بریندار بووبوو😩

بەهیوای چێژ بینین ، بڕوا ناکەم هەتا کاتی مەکتەب بۆم تەواو بکرێ بەس هەوڵئەدەم تەواوی بکەم

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now