بەشی ٢١

489 75 25
                                    

Julia pov

ئەمڕۆ ئاهەنگەکەی دایکمە ، من هێشتا لەماڵەوەم خۆم گۆڕیوە و حازر بووم ، پێویستە بە تێهیۆنگ بڵێم بێت بۆ ئاهەنگەکە بەڵام لەدوای ئەو نانی بەیانیەوە نەهاتووەتەوە بۆ ماڵەوە ،جورئەتم بە خۆمداو پەیوەندیم پێوە کرد

:سڵاو

تێهیۆنگ: چیت دەوێ؟

:ئەمڕۆ دایکم هاوسەرگیری دەکات دوای کاتژمێریکی تر بۆیە ، تۆش وەک زاوای ئەو لەوێبە

تێهیۆنگ: کارم زۆرە

پەیوەندیەکەی داخستەوە هەناسەیەکی بێزاریم هەڵکێشاو بەرەو دەرەوە ڕۆشتم ، سەیارەیەک لە دەرەوە وەستێنراوە و پیاوێکی لەناودایەو دانیشتووە ، هەرکە منیبینی دابەزیە خوارەوە

؟؟؟؟؟؟: سڵاو خاتوون من ناک سان بۆنگم برای ناک چیۆن

:خۆشحاڵم

دەرگای سەیارەکەی بۆکردمەوەو چوومە ناوی و بەڕێ کەوتین بۆ ئاهەنگەکە ، لە سەیارەکە دابەزیم ، لە هەمان هۆڵدایە کەمن پێشووتر هاوسەرگیریم لێکرد ، کەواتە باوکی داهاتووم دەوڵەمەندە ، کێشەکە ئەوەیە من ناوی نازانم بەڵام من شاهیدم لەوێ بەوبۆنەیەوە ناوی دەزانم ڕۆشتمە ناو هۆڵەکەوە ، بەڵام کورسیەکان وەک مەسیحیەکان کاتێکە بۆنەیەکی ئاینیان دەبێ لەو شێوەیە ڕیزکرابوون ، ڕۆشتمە پێشەوە جێگەیەکی بەتاڵ دەبینم لەوێ دانیشتم ئاوڕم دایەوە بۆ ئەوەی پاڵم

:تۆ؟
(بەشۆکەوە)

جەنگکووک: تۆ؟ تۆ چی دەکەی لێرە؟

:ئەبێ من ئەو پرسیارە لەتۆ بکەم ؟ لە ئاهەنگی دایکمدا چی دەکەی؟

جەنگکووک: دایکت؟ ئۆهــ واتە هاوسەری مامم دایکی تۆیە؟

شۆک بووم ئەو پیاوەی کە دایکم هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات مامی جەنگکووک دەکات

:منوو تۆ بووین بە ئامۆزا

جەنگکووک: زڕئامۆزا
خەندەی کردو ددانە کەرۆشکەکەی دەرکەوت

زۆر سەیرە بەلامەوە سەرەتا لە ئاهەنگەکە ئامۆزای ناشەرعی تێهیۆنگ بوو ئێستەش بووبە زڕ ئامۆزای من ، دەستم کرد بە پێکەنین

: تۆ ئێستە ئامۆزای منوو تێهیۆنگی بەڵام وەک بڵێی بەزۆر بووین به ئامۆزای یەکتری

هەردووکمان پێکەنین ، ڕووناکیەکان کوژانەوە ، تاکە ڕووناکیەک کە مابێ ڕووناکیەکە لای دەرگاکەیە هەستامە سەر پێ ، چاوەڕێی بینینی دایکمم ، دەرگاکە کرایەوە ، دایکم وەک مانگ دەردەکەوت لەناو ئەو جلە سپیانەدا ، هەرگیز بەو جۆرە دڵخۆش نەمبینیوە ، هیوام وایە لەدوای هاوسەرگیری کردنەکەشت بەو شێوەیە دڵخۆش بیت ، گەشتە بەردەستم ، منی بینی لە ئامێزی گرتم لە ئامێزم گرتەوە ، پچڕاندمان دیقەتم نەدابوو جین دایکم دەبات بۆلای باوکی داهاتووم ، سەیری جینم کرد چاوێکی داگرت و دایکمی برد ، بێ ئەوەی ئاگادار بین باوکی داهاتووم لای قەشە وەستابوو ، ئەو لەدەرگا پشتەوە هاتبووە لای قەشە ، سەیری منی کرد ، خەندەیەکم بۆ کرد و سەرم وەک ڕێزک دانەواند ئەویش بەهەمان شێوە خەندەی کردەوە و سەری دانەواند ، جین دایکمی گەیاند بە باوکی داهاتووم ، منوو جەنگکووک هەستاینە سەر پێو بەرەو ڕووی ئەوان ڕۆشتین ، سونجینیش هاتبوو پیاوێکی تریش کە شاهیدیان دەدا

ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ